كەناڵى كووردسات : بەرزانە سوورى شێخ عوسمان مجێورەكەى بنەماڵەى تاڵەبانیى باش بناسن؟؟!!

Sunday, 28/06/2009, 12:00

1740 بینراوە


خوێنەرانى خۆشەویست ڕۆژى 27/6/2009 بابەتێكى كارمەندێكى كوردساتم بینى كەباسى لە زوڵم و زۆرى بەرزانە سوور ئەكرد بەرامبەر بەكارمەندێكى گەرمیانیى كەسووكار ئەنفال كراو تەنها لەبەر ئەوەى كاك نەوشیروانى خۆشەویست و ناوى كردۆتە وێردى سەرزارى جا بەڕێزان بۆ ئەوەى ئەو كارمەندە بەڕێزەى كووردسات و سەرجەم خوێنەرانى خۆشەویستیش بزانن بەرزانە سوور كێیە وەرن باپێكەوە لە شەهامەتەكانى بەرزانى شێخ عوسمان مەسینە هەڵگرى هێرۆ بگەین و بەباشى بیناسین .
بەرزانى شێخ عوسمان كەناسراوە بە (ماۆستا بەرزان یاخوود بەرزانە سوور) لەساڵانى هەشتاكاندا پیاوى حزبى بەعس بووەو خزمەتى پێیان كردووە پاشان لەبەر عەسكەریى هەڵدێت بەرەو ئێران و لەشارى سەقز ئەگیرسێتەوە ئەوكاتە ئێزگەى بەناو دەنگى گەلى كووردستان لەشارى سەقزەوە بەرنامەكانى پەخش ئەكرد ، لەبەر بێ كارمەندى ئەیناڵاند و خەریك بوو بەتەواوى كپ ئەبوو لەبیرمە ڕۆژێكیان ئەم بەرزانە سوورەیان هێنا بۆئەوەى ئەنساتى هەندێك هەواڵ و ڕادیۆى جیهانى بكات تاوەك سەرچاوە لەداڕشتنى هەواڵەكاندا بەكارى بێنن جاچۆن هێنایانە ئێزگە ڕۆژانە كاسێتێكیان ئەدایەو بۆى نەبوو بێتە ناو ئێزگەكەوە دەبوو لەماڵەوە كارەكانى بكات و كاسێتەكە بێنێتەوە بۆ ڕادیۆ لەبەر ئەوەش بوو كە كەسانى وەكوو ئازاد چالاك و مەجید زەنگەنە حەزیان بەچارەى نەئەكرد لەبەرئەوەى پیاوێك بوو هەمیشە حەزى بە جەماعەتگەریى ئەكرد و ئیش و كارى لەم و لەو تێك ئەدا دواى ڕاپەڕین و گەڕانەوەى ئێزگە بۆ سلێمانى بوو بە مەسئوولى بەشى هەواڵ لەو ماوەیەشدا چەند بابەتێكى ئەخلاقى و ئەدەبى لەسەر ساغ بۆتەوە كەلێرەدا بەپێویستى نازانم تەفاسیلى ئەو بابەتانە بخەمەڕوو ناوى كەسى تر بهێنم .
بەرزانەسوور لە 31 ى ئابدا تازە دەسگیراندار ئەبێت هەموو كاتێكى خۆى لەگەڵ دەستگیرانەكەیدا تەرخان ئەكات هیچ خەمێكى لەئێزگە نابێت ئەسووتێت یان ناسووتێت باكى نیە و كێشەى ئەم نییە لەدواى گەڕانەوەى یەكێتى دواى 31 ى ئاب بەرزانە سوور بەهۆى شوانەى كەریم كابانى زاوایەوە ئەبێتە مودیرى ئێزگە لە چوارتا بۆماوە پێنج ساڵ بەردەوام ئەبێت لەم ماوەیەدا ئێزگە بەخراپترین مەرحەلەى كاركردیندا دەبات (تەكەتوولات ، گەندەڵى ، مشەخۆریى) ئەكاتە پیشەى ڕۆژانەى خۆى دواى ئەوە مەجید زەنگەنە لێى بێزار ئەبێ و واز لە جێگرایەتى بەڕێوەبەر ئەهێنێ لەپاش ئەویش ئازاد خانەقینى جوانەمەرگ ئەبێت بەیاریدەدەرى و ئەو پیاوەش تووشى سەریەشەیەكى زۆر ئەكات تاواى لێ دێت نێوانیان ئەتەقێتەوە و سەرەنجام بەرزانە سوور یەك مانگ مۆڵەت ئەدەن دواتر ئەیكەنەوە بە مەسئوول بەش واتە دایدەگرنە خوارەوە ئیتر واى لێدێت دەوام كردن لەئێزگە دەبێتە عەیبە لەلاى بۆیە لەڕێگەى مەسینە هەڵگرتن بۆ هێرۆ بەپاڕانەوەیەكى زۆر ئەیكاتە لێپرسراوى بەشى هەواڵى كوردسات لەماوەى ئەم پێنج ساڵەى كووردساتیشیدا كەس لێى ڕازى نییەو غەدرى زۆر لە گەنجان و كووڕو كچى بێدەسەڵاتى كوردساتەوە ئەكات ئەمە مشتێكە لە خەروارى هەڵدانەوەى لاپەڕەكانى ژیانى نۆكەرێكى بنەماڵەى مافیاى تاڵەبانى گەر پێویست بكات لاپەڕەكانى ژیانى ووردانەتر هەڵئەدەینەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە