لەخەوما

Wednesday, 11/09/2013, 12:00

1794 بینراوە




خودایە خەویكى چەند سەیربوو، لەخەوما خەریكى خویندنەوەى كتبیك بووم بەناوى(دیموكراسی و مەهزەلەى دریژكردنەوەى ماوەى پەرلەمان و سەرۆكایەتى) . لەوكاتەدا هیندەم زانى لە لاى راست و چەپمەوە دوو كۆمەل بە هوتاف كیشان(ئەیبەینەوە ، ئەیبەینەوە) بەرەو لاى من ئەهاتن. هیچ خۆم تیك نەدا و بەردەوام بووم،چونكە نەمئەزانى چى ئەبەنەوەو چى نابەنەوە ، كە لیم نزیك كەوتنەوە ، وتیان برادەر هاتووین بۆلاى تۆ. منیش لەجیی خۆم هەستام و وتم فەرموون، چ كاریكتان بەمنە، وتیان تۆ هاولاتى ئەم نیشتمانەیت (ئەگەر دەتەویت كوردستان گەشتروگوندەكانیشى ئاوەدانتربیت، دادپەروەرى بەرقەراربی ، جیاوازى لەنیوان موچەبەرزەكان و نزمەكان نەمینی ، كەرتى تەندروستى و پیشەسازى و پەروەردەو كارەبا پیشبكەویت و باشبكریت. ژیانیكى شاهانە بۆ خۆت و خانەوادەكەت فەراهەم بیت، داهاتى نیشتمان بە عەدالەت بەشبكریت، بازار لەدەستی حزب دەربهینریت و حزب كۆمپانیاى نەمینیت. ئەوا لەم هەلبژادنەدا دەنگمان پیبدە.
لەپاى ئەم قسەو بانگەشە عەجیبانە توشی حەپەسان و سەر سورمان بووم . خۆم پی رانەگیراو پرسیم : بۆچى كاكە ئیوە بیست سالە لە كوى بوون؟ ئەدى هەموو دەسەلاتەكانى تشریعى و تنفیزى و سەربازى وئەمنى و ئابوریش بەدەست ئیوە نەبووە؟ كی لەو بیست سالەدا ریگەى لیگرتبوون؟كى دەستی بەستبوون؟ بۆچى نەتانكرد، خۆ ئیوەو حزبەكانتان نیمچە ئیمپراتۆریك بوون . ئەگەر بتانكردایەوبتانویستایە ئەتانتوانى هەموو ئەوانە بكەن كە ئیستا بانگەشەى بۆ ئەكەن، ئاخر بیست سال كەم نیەو ئەتوانری گەلیك شت بكریت. بەلام بۆچى، نەتانكرد..بەخیر دەتانەوى ئەوەى بە بیست سال و بە بردنەوەتان لە چەندین خولی رابردوى پەرلەماندا نەتانكردووە ئیستا بەچوار سال بیكەن؟؟!!
هەموو سەیرى یەكتریان دەكرد بیئەوەى قسە بكەن هەتا یەكیكیان هاتە دەنگ و وتى ئەشهەدو راستەكات، كۆمەلیكى تر بەدوایا وتیانەوە "كورە ئەشهەدو راستەكات، ئەشهەدو قسەكانى راستن".یەكیكى تریان هەلیدایەو وتى: راستى چى بابە ئەوە تۆ ئەلیی چى ؟ بەخوا جوانە !! ئیمە هاتوین بشتیوانى و دەنگ كۆكەینەوە نەك ئەوەش كەهەمانە لەدەستی بدەین، خیرا كەن . با برۆین و كات بەفیرۆ نەدەین ئەگەرنا توشی لیپیچینەوە دەبین. بەلام دەرەنجام بەشیكى زۆر لەو دوو كۆمەلە خەلكە لەلام مانەوە و لەگەل ئەوانى دى نەرۆیشتن... بۆیە من بەم خەوە زۆر دلخۆشم چونكە زۆربەى خەوەكانم زوو دەبنە واقیع و دینەدى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە