شانۆگەری "پسپۆڕ و دەرهێنەر" لەدەرهێنانی هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر. ئامادەكردن و نووسینی (پسپۆڕ و دەرهێنەر)

Sunday, 20/09/2009, 12:00

2829 بینراوە


هونەرمەندی ماندوو نەناسی گەلەكەمان هەڵكەوت زاهیر، پتر لەساڵانێكە بەسوتفەیەكی كت و پڕهاتە ناو دونیای هونەرەوە!... شایەنی باسە ناوبراو چەندین كاری هونەری دزینی ئاوازوو میلۆدی عەرەبی بۆ تازەگەری هێناوەتە ناو مووزیكی كوردی.
بێگوومان ئەم هونەرمەندە بەرەسەن عەرەبیە زۆركەمن ئەوكەسانەی كە بەكاروو كردەوەكانی نەیانناسیبێت. هونەرمەنیدی ناوبراو كە دەستدەداتە هەڵبژاردنی هەرجۆرە مووزیكێك بۆ دزینی، زۆربوێرانە ئاوازو میلۆدی خۆی پێوەدەلكێنێ، كە ئەم حاڵەتە بۆتە یەكێك لەوكردەوانەی لەناو هونەرمەندان و میللەتەكەماندا جێی سەرسووڕمان و حەپەسانەو تا ئێستا چەندین پرسیاری جۆراوجۆری لێكەوتۆتەوە!.
هەڵبەتە هونەرمەندی ناوبراو بەمانەش نەوەستاوەتەوە، بەڵكوو چەند كچ و كوڕی ناسك و كاڵی تەبیعەت خۆی ئاسای لەدەوری خۆی خڕكردۆتەوە بەزەبری ئەوسەرمایەی كە لە تەلەفزیۆن و حكومەتدا دەبوا بخرانایەتە خزمەتی هونەرمەندان بەگشتی! بۆیە مامۆستای پسپۆڕی بواری (دە....) هەڵكەوت زاهیر، ئەم پارانەی دیزاین و ساڵۆنەبەناوبانگەكاندا بۆ كچە ئەستێرەكانی خۆی سەرف دەكات و لە قیدیۆخانەكەی كۆڕەك بۆ مەسئول و دەسەڵاتدارەكان نمایش و پیشان دەدات. ئەم جۆرە كردەوەیەش تازەگەری و جۆرێكی ترە لە خزمەت كردن و بەرەو پێشبردنی وڵات و بەرەو مۆدێرنكردن.
لەوڵاتانی پێشكەوتوودا لەبەر ئەوەی كلتووریان جیاوازە، ئەو جۆرەكەسانەی وەك ئەم كیژۆڵانەی لای ئەم مامۆستایەن، بۆ هەوەسبازی لە جامخانەكانی سەنتەری شاردا رادەوەستن و بەهەمان ئەو جل و بەرگانەوە خۆیان بۆ پیاوان نمایش دەكەن، وە یان لەهەندێك وڵاتانی وەك لوبنان و سوریا و میسری عەرەبی، ئەم جۆرە كیژانەی وەك ئەستێرەكانی مام هەڵكەوت، هەر لەماڵی خۆیاندان و لەڕێی بەناو بەڕەگەز پیاودا دەكەونە نێو بازاڕی لەشفرۆشییەوە. بەڵام ئێستا لەوڵاتی ئێمەدا (كوردستان) هەر لەماڵی خۆتدا لەش و لاری ئافرەتێكی كوردی سێكسی ناسك دەبینیت و گۆرانیەكی ئاوازی عەرەبی و بیانی و تێكستێكی سێكسی حەمەسەعیدمان بەرگوێدەكەوێت. بەڵام ئێوە ئەم گۆشتە ناخۆن تاڵە، هەر لەدوورەوە بڵێن ئەم نانە بەو رۆنە، خواردنی ئەمانە بۆ مەسئوولە تەبیعەت پشیلەكانە كە چەند زیادەخۆری بكەن لەگۆشت هێشتا تێرناخۆن و ئەلێن هێشتا بابێت...
هونەرمەند هەڵكەوت زاهیری پاڵپێوەنەر و دەرهێنەری بوارەكانی (..........) ئەو وەك مشك كەوتۆتە ئەو پارانەی حكومەت و حیزب بۆ خزمەتیكردنی مەرامە گڵاوەكانی وە لەپاڵ ئەمانەشدا لەلایەكی دیكەوە خەرجیدان بە چەند كەسێكی بەناو رۆژنامەنووسی وەك (دەرباز یونس و محەمەد شكاك) كە هێشتا ئاستی رۆشنبیری و خوێندنیان زۆر نزمە و هەڵكەوت زاهیر نووسینەكانیان لەشوێنێكی ترەوە بۆ دەهێنێت و بەناوەكانی ئەم دوو مناڵە بڵاویان دەكاتەوە لەكاتێكدا گەر لەسەری هەڵكەوت نووكی قەڵەمی تووڕەیی و ویژدانی خەڵك و هونەرمەندان بۆ بەرپەرچدانەوەی كارە دزێوەكانی هەڵكەوت بنووسن، بەناوی ئەم دوومناڵە و بە سەرشۆڕی و ترسەوە، زۆر لاوازانە وەڵامی قەڵەمە پڕ لەحەسرەتەكان دەدەنەوە، هەندێك جاریش بۆ بەشان و باڵا هەڵدانی خۆی و گرووپە سەرلێشێواوەكەی بەكاریان دەبات.
ئێستا ئەم هونەر و وڵات و كولتوور شێوێنە لەژێر فشاری دەروونی لاچوونی لە پۆستەكانیدا دەژی و بەرلەچەند رۆژێك هەڕەشەی لە منداڵ و كاڵەكانی دەورووبەری كردبوو كە لەهیچ كامێكیان قبووڵ ناكات پڕوپاگەندەی لاچوونی ئەو بكەن لەسەر كورسی پاشایەتیەكەی، وە بەپێچەوانەوە دەریاندەكات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە