جیاوازی لە نێوان (كوردستانپۆست) و (كوردستانی نۆی) دا

Thursday, 12/05/2011, 12:00

3411 بینراوە


گەر كەسێك ڕەنگی ڕەش نەبینێت , ناتوانی پێناسەیك بۆ ڕەنگی سپی بکات. بوونی ڕەنگی سپی و ڕەنگی ڕەش ئه‌و راستییه‌ دەسەلمێنێت، كە دوو ڕەنگی جیاواز هەن، هه‌روه‌ها گەر ڕاستیی نەبیـت , درۆ هیچ مانایەكی نابێت , ئەگەر درۆ نەبێت ئەوە ڕاستیش هیچ مانایەك نابەخشێ . ئەمانە فەلسەفەی بونیادی (لۆژیكن).
ئەگەر میدیاكانی دەسەڵات درۆ نەكەن، ئەوە كوردستانپۆست ناتوانی ڕاستیی بڵێت و درۆكانیان ئاشكرا بكات. ئەگەر دەسەڵات دزی نەكات , ئیمە چۆن دەتوانین بێ بەڵگە سەرۆكی ووڵاتیك و سكرتیری سوسیال دیموكراتی پارتیكی زەبەلاح بەدز دابنین؟ ئەوە دزە لە پۆلیس و یاسا دەترسێت . نەك پیچەوانە .

جیاوازی نێوان و خەڵات و سزا
1- خەڵاتی شانازیبەخش .
2- خەڵاتی شەرمەزاریبەخش
3- سزای شانازیبەخش ..
4- سزای شەرمەزاریبەخش

1- خەڵاتی شانازیبەخش : ئەو خەڵاتەیە كە كەسێك لە ئەنجامی كارێكی مرۆیدا پیدەبەخشرێت.
2- خەڵاتی شەرمەزاریبەخش : ئەو خەڵاتەیە دەسەڵاتی دیكتاتۆر یان فاشییەك دەبیەخشێت بەكەسێك كەخزمەتی ئیستراتجیتی دیكتاتۆر و فاشی بكات . وەك خەڵاتەكانی سەدام بۆ ئەنفالچییەكان و خەڵاتەكانی جەلال و مەسعود بۆ که‌سه‌دەستەمۆكراوه‌کان و تواناكان لە پیناوی مانەوەی دەسەڵاتێك تا سنوری مرۆڤایەتی پیبزانی بەرامبەر مرۆڤی كورد تاوانبارن

3- سزای شانازیبەخش : ئەو سزا جوانەیە كە مرۆڤ لە پێناوی مرۆڤیەتیدا لە لایەن دەسەڵاتێكی دیكتاتۆر یان فاشیەوە پیدەبەخشرێ . وەك سزاكانی سەدام و لیدان و گرتن وسزادانی نووسەر و ڕاپەریوەكانی باشور لە لایەن جەلال ومەسعودەوە .

4- سزای شەرمەزاریبەخش : ئەو سزاییە كە كەسێك بۆ كاریكی خراپ پێیدەدرێ
لە میژوودا زۆر كەس شانازیی بەسزایەكەوە دەكات كە دەسەڵاتێكی پیس دەیدا، چونكە ئەو كەسە باشە ئامادە نییە ببێ بەدەستكێشی دەسەڵاتیك كە مرۆڤ دەچەوسێنێتەوە . پیشمەرگە قارەمانەكان و زیندانە سیاسیەكان، كە كاتی خۆی سزادراون ئیستا نەك خۆیان نەوه‌كەنیان شانازیی بە سزای باوكیانەوە ده‌که‌ن.

ئەو كەسەی خاوەنی مۆڕاڵی جوان بێت خەڵاتێك وەرناگرێ كە سەرچاوەكەی دەسەڵاتیكی پیس بێ . جان بۆل سارتەر خەڵاتی (نۆبل) وەرنەگرت، چونكە خاوەن خەڵاتەكان لە پشتەوە هاوبەشی جەنگی جەزائیر و تاوانە سیاسییەكانی ئەو ساتە بوون. مەندیلا خەڵاتی ئەتاتۆركی وەرنەگرت لەبەر ئەوەی لە توركیادا كورد دەچەوسێتەوە. مرۆڤێكی مەزنی وەك مندیلا وا دەڕوانیتە كێشەی مرۆڤی كورد , سكرتیر پارتیكی زەبڵاحی كوردی و سەرۆكی عیراق چەپكە گۆڵ دەخاتە سەر گۆڕی كورد كوژێك .كوردستانپۆست لەسەر ئەمانە ڕاڤەدەكات.

ئه‌گه‌ر كاك كەمالی جمالی مختار سزای 85 هەزار پاوەن دراوە . ده‌پرسیین ئەم سزایە لە پیناوی چیدابووە؟
تاوانەكەی چییە؟ دزیە؟
تاڵانكردنی سامانی نیشتمانە؟
 كوشتنی مرۆڤی كوردە؟
سوكایەتییكردنە بەئافرەتی كورد؟ سەركوتكردنی ئازادییەكانی مرۆڤە؟
كوردستانپۆست دزینی (4 میلوین) دۆلاری ڕەش و ڕووت و برسی و بیوەژن خیزانی شەهیدان و پیشمەرگە داماوەكان و كەم ئەندامانی كوردستانی ئاشكراكردووە؟
 
ئەم سزایە سزایەكی جوانە.
ئیمڕۆ لەتەك كاك كه‌مالدا لەو باریەوە دواین (خۆشحالی خۆمم و پیرۆزبیام لێكرد) لەسەر ئاشكراكردنی دزییەك كە بەڵگە و دوكۆمینتی ئاشكرا هەیە. سزای دیكتاتۆر خەڵاتی سەروەریی شۆرشگیرە. دەكرێ كەسانیك هەبێ وابزانن . دادگای ووڵاتانی ئەوروپی بێ پەڵەیە. ئەگەر كەسێك وابیربكاتەوە زۆر گەوجە. دادگا كاك كەمالی بانهیشتی له‌ندن كردوە كاك كەمال پار و بۆاری سەفەری نەبووە. دادگا بێ پارێزه‌ر و بێ بەڵگە سزا دراوە.
ماوەیەك لەمەوبەر برای خانمی یەكەمی عیراق که‌ ناوی (هەڵو برایم ئەحمەد) دادگای لە سەر كاك كه‌مال و لە سوید تۆماركرد، كاك كەمال ئامادەی دادگا بوو، به‌ڵام هه‌ڵۆ نەهات. هەڵۆ سزادرا، نەك كاك كەمال . ئێمە چونكە خاوەنی بنەمایەكی ڕاستین لە دادگا ناترسین، بەڵكو پێویستمان بە دادگایەك هەیە جیاوازی لە نیوان هەڵەی مرۆڤەكاندا نەكات، ئەمە پەیام و ئیستراتجییه‌تی كوردستانپۆستە لە پیناوی كۆمەڵگایەكی ئارام و سیستەمێكی بێ دزیی و بێ مافیا.

كوردستانپۆست خەبات دەكات لەپیناوی دادوەریی كۆمەڵایەتیی و كەرامەتی نەتەوایەتیماندا. بۆیە نووسەرانی سزا دەدرین. ئەوەی ئیستا لە باشووردا فه‌رمانڕه‌وایه‌، هیچ پیناسەیه‌كی بۆ نابیت، جگه‌ له‌ دەسەڵاتیكی مافیا. ئەگەر كوردستانپۆست لەداهاتوودا رادیكاڵاتر نەبێ . ئەوە تاوان بەرامبەر به‌  ئەركی خۆی دەكات، چونكە (ڕووداوەكانی داهاتوو زۆر تراجیدیا تر دەبن)

11-05-2011
فرانكفۆرت

ڕۆژنامەی (كوردستانی نۆێ) یان ڕۆژنامەی (عیراقی نوێ)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە