Tuesday, 18/05/2010, 12:00

1427 بینراوە


پاش ئەوەی كۆماری بەد ناوی تیرۆریست ،خوێنی 5 قارەمانی گەلەكەمانیان حەڵال كرد بەوەی دژ بە یاساو دەسەڵات وەستاونەتەوە . ئەوە بوو لە هەر شوێنێك كە كوردێكی خاوەن شەرەفی لێ بووبێ هەموو هەستانە سەرپێ و بەیەك دەنگ هاواریان كرد بڕوخی كۆماری تیرۆریستی ئیران نا بۆ ئیعدام ،وەكو پێش گردنیەك لە تاوانی ئیعدام دژ بەگەلی كوردو پرۆتیستۆ كردنی ئەو كار نابەجێ یە ، بۆیەش ئێمە چەندین كەس و چەندین ڕۆژنامەوان هەستاین بە ڕێكخستنی خۆپیشاندانێكی هیمنانە لەبەردەم بەردەركی سەرا ئێمە ویستمان وابوو بۆ شەرمەزار كردنی كۆماری بەد ناوی ئیران خۆپیشاندانێكی هێمنانە ساز بكەین ، دیاربوو ئەو ئتفاقیەیە لە نیوان مەسعودو جەلال تالەبانی كرابوو كە ڕێگە بە هاووڵاتیان نەدرێت خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و پێش لە خۆپیشاندەرانیش بگیرێت . لەبەر ئەوەی مەسعودی تیرۆریست زەندەقی چووبوو لە خۆپیشاندانەكەی ڕۆژی پێشووتری شاری سلێمانی بەبڕوای ئەو كار وابڕوات هەموو خەڵك لەهەموو لایەكەوە دڕژایە سەرشەقامەكان ، بۆیە ئاسایشی سلێمانی بەچاو سوركردنەوەو پەلاماردانی ڕۆژنامەنوسان و خستنە ژێرپێ ئەو لافیتانەی دژ بە كۆماری تیرۆریستی ئیران نوسرابوو ویستیان هەڕەشەیەك بە خەڵكی ڕابگەیەنن كەچی دی خۆپیشاندان ئەنجام نەدەن , بەبڕوای من هەریەك لە پاراستن و دەزگای زانیاری هیچیان لە ئیتلاعاتی ئیران كەمتر نیە ، ئیتر بۆ چاوەڕێ ی كارەی لەو جۆرەیان لێ نەكرێت ؟ لێرەدا ئاشكرایە كە هەردوو حیزبی دەسەڵات دار كوڕ بچووكەكانی هەریەك لە دەوڵەتی توركی خۆپەرست و كۆماری تیرۆریستی ئێرانن ،بۆیە ڕازی دەبن ئەو هەموو كوردە بەیەكجار قەتڵ و عام بكەن بەس ڕازی نابن ئەحمەدی نەژاد و ئەردوغان عاجز بكەن بە ڕێپێوان لە دژیان ، ئەگینا ستراتیژیەتی نیوانیان هەڵدەوەشێتەوە مەگەر چەندەها جار كۆبونەوەی نهینی چوار لایەنە نەكراوە ؟ دەبێ هەر ئەوەیان لێ چاوەڕوان بكرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە