کاک نه‌وشیروان ئه‌وه‌نده‌ بۆی بچه‌مێره‌وه‌، دوایی بتوانیت هه‌ڵسیته‌وه‌

Sunday, 06/12/2009, 12:00

1563 بینراوە


سیاسەت پێكهاتووە لە ئایدیۆلۆژیا و ئیستراتیجی، بێ ئەم دووچمكە سیاسەت بوونی نییە. لە دەرەوەی ئەم دوو چمكە چمكێكی تر هەیە، وەك خۆینبەری چەستەی سیاسیی ڕۆڵ دەبینی پێدەوترێ (پرینسیب) پرینسیب چییە؟ ئەو سنورەیە، كە دەستنیشانی ڕۆڵی ئایدۆلۆژی و ئیستراتیجی لە ئاست بەرژەوەندی لەشی سیاسی و نەتەوە دەكات. پڕینسیب تەنیا تایبەت نییە بەو گروپ و گەل و ئەو نەتەوانەی لە ژێر دەسەڵاتی كۆلۆنیالیستی چەوسینەردا بۆ ئازادیی خەبات دەكەن، بەڵكو پرینسیب لە پڕۆگرامی تاكیكەوە تا پارتێكەوە، دەوڵەتیك دیكتاتۆریكی دڕندەی وەك هیتلەر و سەدام و ستالین پڕێنسیب بوونی هەیە.
پرینسیبی هیتلەر باڵادەستی نەتەوەی ئەڵمان بوو، دژی چاوچنۆكی كۆلۆنیالیستی بەریتانی لەمەڕقۆرخكردنی بەرژەوەندییەكانی و پیشگۆخستنی بەرژەوەندی ئەڵمان. پرینسیبی ستالین دژی ئەو كەسە بوو هەركەسێك خیانەتی لە بەرژەوەندی نەتەوەی رووس بكردایە چاوی لێنەدەپۆشی. پرینسیبی سەدام دژی ئەو كەسانە بوو كە دژی پرۆژەی (أمه‌ عربیه‌ واحده‌ ژات رساله‌ خالده‌) بوون، پرینسیبی مه‌سعود دژی ئەو كەسەیە، كە دژی دەسەڵاتی خیزانیكی فۆدیاڵە. پڕینسیبی جەلال و هیرۆ دژی ئەو كەسانەن دژی دەسەڵاتی جەلالین و پڕۆژەی كوردستانیان هەڵگرتووە. پڕینسیبی كوردستانپۆست و نووسەرانی جەربەزەی دژی ئەو كەسانەن دژی بەرژەوەندی نەتەوەی كورد و سوكایەتی بە تاكی كوردەوە دەكەن.
كە فەلسەفەی خێڵ هەرەسی بە هیوای كورد هێنا. كۆمەڵی ڕۆشنبیر و كەسانی نەتەوەی دەنگیان كرد بە كۆبزوتنەوەیەكی تریان وەك ئەڵتەرناتیف دروستكرد (پرینسیبیكیان) هەبوو. ئەویش دوورخستنەوەی سەركردایەتی لە تاكەوە بۆ كۆ، لە ئاوزانی فودیالەوە بۆ ئاوزانێكی زانستیانەی (ئەو سەردەمە) لە سەرۆكی خێڵێكەوە بۆ سەرۆكێكی هەڵبژێردراوی ماوە دیاریكراو (نەك دیكتاتۆری) هەرەسی ئەو پرینسیبە بە تیرۆری كاك ئارام و كوشتنی كۆمەڵی كادیری وەك د.خالد و علی عەسكەری... هتد هات. كاك نه‌وشیروان دواكادیری ئەو چەپكە نۆیەی بزوتنەوەی كوردی بوو. هەرەسی دواخشتی كۆشكی ئەو پڕینسیبەش بوو. نە نه‌وشیروان و نە زۆر سیاسی تریش ئەو ڕاستیە نازانن كە(ڕێز) لە سیاسەتدا چەند ڕۆڵێكی پیس و ترسناكی وەك فایرۆسی شیرپەنچەی لەجەستەی سیاسیدا هەیە؟ هەر ڕیكخراوێك ڕێز بكات بە پێوەری كاری سكرتیر و سەرۆك ئەو ڕێكخراوە لە كرۆكی ئایدیۆلۆژی سیاسیدا توشی ئیفلیج بوون دەبێ چونكە (ڕێز و ترس) لە سیاسەتدایەك سترۆكتۆریان هەیە یەك لەمپەرن لەبەردەم ووتنی ڕاستیەكان ڕمانی پڕینسیبی ئەركی سیاسی. نابی ڕێز لە سەركرده‌ یان سكرتیری پارتێك بگڕیێ بەڵكو دەبێت (ڕێز لە پڕینسیب و بەرهەمی بگرێت)
پێش تەقینەوەی كیشەكانی نێو یەكیتی نه‌وشیروان لەتەك (كوسرەت رسۆل و عومەری سیدعلی)نامەیەكیان بۆجەلال نووسی. لەو نامەیەدا (7) حەوت خاڵیان دەسنیشان كردبوو ناوەڕۆكی ئەو نامەیە هەر هێز و خاوەنی هەر پڕۆژەیەك بووبێت لەبەرئەوەی لەسەرەتای نامەكەتدا نووسیبویان (گەورەی بەڕێزمام جەلال) لە ڕووی سایكۆلۆجی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتیەوە سەره‌تای نامەكە (گەورە و بەڕێزمام جەلال) هێزی گشت ئەو(7) خاڵەیان و قورسایی ئه‌و سێ كەسە لەبەر دەرونی دیكتاتۆریكی پیسی وەك جەلالدا زۆر(تەنك)بوو.
لە دواوەڵامی نه‌وشیروان بۆ بوختانەكانی جەلال نووسیوێتی (لەنێوان مام جەلال ومندا) نووسینی ناوی مام جەلال لەپیش ناوی نه‌وشیرواندا و خۆ بەپچوكزانینە بەرامبەر جەلال. لە خوێندنی ئەكادیمی زانستە سیاسیەكاندا وانەیەك هەیە پێدەوترێ سایكۆلوجی سیاسی (لە هەموو رستەیەكی ووتراو نوسراوی نێوان دووسیاسیدا. لە هەموو بزواندنی دەست و پەنجەیەكی سیاسیدا (كەسایەتی) بێهێز و بەهێزی سیاسی ئاشكرادەبێت) كەسێك كە ڕاڤە لە سیاسەت دەكات و ڕەخنەدەگرێ پیویست ناكات لاوازی كەسایەتی خۆی بە دیكتاتۆر نیشانبدا. (جەربەزەبوون) بەهێزترین چەكە خاوەن پرسیار بە ئامانجمان دەگەینێ. ڕەوشتی گشت دیكتاتۆرێك وەك ڕەوشتی ئاژەڵێكی دڕندە وایە. گەر لەبەریدا لاواز و بێهێزبیت پەلامارت دەدا. گەر بەره‌نگاری ببیتەوە لێت دەسڵەمێتەوە (دیكتاتۆر تا ڕێزی لێبگریت دڕندەتر دەبێ تا بە سادەیی و سوكییەوە سەیری بكەیت و ناوی بهینی پچوكتر دەبێتەوە) (وەڵامێك بۆ هاوڕیم قادرسەرچناری) ئەمە بڕوای منە بۆیە هەمیشە من دەنووسم (جەلال) وەك كەسێكی كوردستانی دەزانم جەلال پیسترین خائینە بۆ میللەتی كورد. عەرەبەكان پێدەڵین (استاژ جەلال) چونكە جەلال لەخزمەت بەرژەوەندیەكانی ناسیونالیستی عەرەبدایە، كوردستانێكانیش پیدەڵێن جەلال چونكە له‌ پێناوی نه‌هێشتنی خه‌ونی ناسیۆنالیستی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورددا کارده‌کات و دوژمنی كوردە.
نه‌وشیروان و هاوڕێكانی (گوناحن) وەك نووسیوتە جوانترین تەمەنی خۆت پیشكەش بەبزوتنەوەی كوردی كردوە تاوانباریشت دەكەن. لێ لەبەرئەوەی پرینسیبیكی شۆرشگیرانەت بۆ پرۆگرامی سیاسیی نەبووە زۆر بە ئاسانی بێدەنگی و خۆخواردنەوه‌تان وەك پرینسیب هەڵبژارد نەك توڕوبوونێكی سیاسی و شۆرشگیرانە. ئەوەی تۆی گەیاندە ئەو ئاستەی لە كەسایەتی دووهەمی نێو یەكیتیەوە ببی بە پاروویەكی ئاسانچووەی گەدەی سیاسیی جەلال و ئەسبااببازی هەرزەكاریكی وەك مەلابەختیار بیدەنگی وبێ پڕینسیبی بوو.خۆت نووسیوتە

2) هه‌وڵی ریفۆرم
ناڕه‌زایی خه‌ڵك

له‌وه‌تی‌ هاتومه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌ جیا جیاكانی‌ كوردستانی‌ عیراق، هه‌ر له‌ ئاواره‌كانی‌ زاخۆ و هه‌ولێره‌وه‌ تا سه‌رۆكی‌ عه‌شیره‌ته‌كانی‌ كفری‌ هاتونه‌ته‌ لام، ئه‌گه‌رچی‌ هه‌مویان به‌ ناوی‌ به‌ خێر هاتنه‌وه‌ هاتون به‌ڵام هه‌مویان كه‌م و زۆر ناڕه‌زایی ده‌رئه‌بڕن، باس له‌ چاككردنی‌ هه‌لومه‌رجی‌ كوردستان ئه‌كه‌ن. به‌‌ گشتی‌ هیوایه‌كی‌ زۆریان هه‌یه من ده‌ورێكی كاریگه‌ر بگێڕم له چاككردنی باری وڵات‌دا.
له‌ ناو ئه‌وانه‌دا كه‌ بینیومن: بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌، عه‌لی‌ باپیر، شێخ محه‌ممه‌دی‌ به‌رزنجی‌، محه‌ممه‌د بابان و مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌، هه‌ردو وه‌زیری‌ ئه‌وقاف و عه‌دل. نه‌هزه‌ی‌ ئیسلامی. محه‌ممه‌دی‌ حاجی‌ مه‌حمود و عه‌بدولخالق هه‌ورامی‌ و سۆسیالیستی‌ دیموكراتی‌. قادر عه‌زیز و زه‌حمه‌تكێشان. سورچیه‌كان و پارێزگاران. به‌هادین نوری‌ و دیموكراتیخوازان. به‌ختیار زه‌نگه‌نه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی. حیزبی‌ شیوعی‌ كوردستان. كۆمۆنیستی‌ كرێكاری‌*1
كەسێك ئەم قورساییەی لەتەواوی شارەكانی باشوری كوردستندا هەبێ؟دەبێت بێدەنگی هەڵبژیرێ؟ بالەتەك خۆینەری هوشیاری ئەم وتارەدا بەراوردێك لەنێوان(بێدەنگی وبێ پڕینسیبی سیاسی تۆولەگەڵ هەڵویستیكی شۆرشگیرانە وخۆڕاپسكاندیكی جەربەزانە دژی دیكتاتۆری جەلال)بكەین.كۆاماین بەقازانجی گەلی باشوری كوردستان دەبوون؟ئایا بێدەنگی وبێ هەڵویستی و نەبوونی پڕینسیبێكی شۆرشگیرانەی تۆ فاكتەرێكی گەورەنیە بۆدروستبوونی(دكتاتۆری پیسی جەلال؟).چ فاكتەرێك لەپشت داتەتپینی كەسایەتی خەڵكی سلیمانیەوە هەیە.كێ ئێستا حاكمی سلیمانیە؟
تۆ دەنووسی (بمكوژە..دەربەدەرمبكە.....هەرچی بكەی من دژی تۆنیم) ئەم لاوازیەی تۆ چون تۆو ڕیكخراوەكەت (گۆران) دەگەێنیتە ئامانجێكی باش؟ جەلال چییە؟ هیچە ئێوەی بێتوانا ئێوەی بێ پڕێنسیبێكی نەتەوەیی كردتان بەخێویكی دڕندە بەسەر جەستەی ماندوی مرۆڤی كوردەوە. ئەگەر ئێوە وەك د.خالد بەڕووی جەلالدا بتاقنایەتەوە (ملت بشكینە بڕۆ بۆ خارج و شۆرشەكەمان لێ تیك مەدە..د.خالد بە جەلالی ووت). ئەوە ئیستا جەلال نەیدەویرا وا بەئاسانی گەمە بەچارەنووسی گەلێك و سوكایەتی بەكەسایەتی سەرجەم سەركردایەیتی یەكیتی و شاری سلیمانیەوە بكات.

سلیمانی و جەلالی
سلیمانی دووژمنی زۆربۆَ؟لەكەمالیەكانی توركەوە تافارسەكان وشۆفینزمنەكانی عەرەب ودواجاركۆمپانیە پیترۆڵییەكانی بەریتانیا.لەسەروگشتیانەوە دوژمنی بزوتنەوەی ڕەسەنی كوردی(جەلالیەكانن)سلیمانی لەڕۆژی لەدایكبوونەكەیەوە پیش250ساڵ ئەوشانسەی پیبڕاوەچاوگەی گشت بزوتنەوەكان بێ.نەشیرەوان مادامیكی ڕۆڵەی ئەوشارەیە لەسەركرایەتی یەكتیدا دوژمنی ئەوكەسانەیە كەسلیمانیان خۆش ناوێت.
ئەوكەدەڵێت(شارەحەیاتەكە)لەڕۆحەوەدەڵێت شارە(بێشەرەفەكە)چونكەلەوڕۆژەوەی جەلال پێگەی سیاسی لەسلیمانیدا قایمكردوە سوكایەتی بەشەرەفی سلیمانیەوەدەكات.سویندبەپیرۆزی وپاكی ڕۆحی(زەردەشت)چ دوژمنێكی كورد هێندەی (جەلال) ڕۆڵەی سلیمانی بەكۆشتداوە؟ چ دوژمنێك هێندەی(جەلالیەكان) خونچەی جوانی كیژانی سلیمانیان كردوە بە قوربانی شەوە سورەكانیان) كۆسرەت ووتی سلیمانی تەنیا بۆ (هین) خۆشە.دژایەتی مەلا بەختیار (خانەقین) ئەرسەلان بایز و كۆسرەت (هەولێر) و ستران (که‌رکوک) ئازاد جوندنیانی  ئەمانە نوێنەری ڕەسەنی ئەو شارە بەنرخانەی باشور نین بەڵكۆ  كۆمەڵە جاشێكن ئەركیان پیادەی نەخشەی ڕشتنی فایرۆسی خیانەتی نەتەوەییه‌ دژی سلیمانییه‌ بەكاربهێنن. ئەو پیسانە میژووباش ناخویندنەوە كە(شیخ محمودی نەمر) خویكرد بەقوربانی گشت شارەكانی باشوری كوردستان نەك ته‌نها (سلیمانی) دروستكردنی ناكۆكی نێوان سلیمانی و شارەكانی تر پیشە وپڕۆگرامی ناسیونالیتسی عەرەبە كەجەلال لەجیاتی ئەوان ئەو دوژمنایەتیە دروست دەكات.بۆیە پێدەڵێن (استاژ جلال)*2
ئەی بۆچی فاشیستەعەرەبەكانی ئەڵتەرناتیفی سەدام و هاوری جەلال ریژەی زیادبوونی سلیمانیان لەچاوشارەكانی تردا بە (سفر)دانا؟ ئەمە ڕێكەوتە یان پیڵان. تۆبڵێت پیاوان وخانمانی سلیمانی گشتیان خەساوبن و توانای منداڵ دروستكردنیان نەبێت؟ ئەم هەڵوێستەی ناسیونالیستی عەرەب و بێدەنگی جەلال یانی سلیمانی ئەوشارەجەربەزەییە كە ترسی خستۆتە دڵی گشت دوژمنانی كورد.یەكیك لەوانە جەلال وجەلالییەكانی حاكمی ئیستای سلیمانی.
توڕەبوونی سیاسی
ئەم ووشە ئەڵمانیە (Gewalt توڕەبوون- توندوتیژی) لە پڕۆسێسی سیاسیدا حەرام نیە. بەمەرجێ ئەو پڕۆسێسە بنەماجوانەكای یاسای پاراستنی مافی مرۆڤ پیلێژنەكات.لەساڵی1833 (Georg Bchner)
دەنووسێ (ئەوەی ئیستا یارمەتیماندەدا توڕەبوونە)
(Wenn in unsere zeit helfen Soll so ist es Gewalt)*3
Gewalt دژی پیاوانی دیكتاتۆر و چەوسێنەر شۆڕشە. جیڤارە سیمبۆڵە بۆرزِگاری كوبا بەتوڕەبوون كوبای ڕزگاركرد.لەئۆكتۆبەری 2002زوربەی زۆری دیموكراتەكانی ئەمەریكا پشتگیری(جورج بۆش) یان بۆلیدانی سەدام كرد*4بەهێزی سەربازی سەدامیان ڕمان(أێبحت پورتاأمریكاوفرنسا نموژجین للتفاعل السیاسی الدیموقراگی)*5 كۆمەڵگای مۆدێڕن ودیموكراسی فرنسی و ئەمەریكی بەری توڕەبوونی چەپكی مرۆڤی هوشیارن. چۆن ڕەنگی سپی وڕەش جیاوازە ئاواش (كودەتای سپی و سوورجیاوازە)6 * شۆرشیش دەبێت گۆڕانكاری بهینیتەدی لەنگیتیفە بۆ پۆزەتیف ئەوەی تا ئیستا لە باشوری كوردستاندا لە كرۆكدا شۆرش نەبوو، چونكە باریكی پۆزەتیفی بۆ ژیانی تاكی كورد مسۆگەر نەكردوە. لەساڵی 1648(ئۆلیڤێركرامۆل) بوو بە سەرۆكی پەرلەمانی بەریتانی (لندن) نەیتوانی ڕۆڵی ڕەسەن لە سیاسەتی بەریتانیا ببینێ ناوی پەرلەمانەكەی نا(پەرلەمانێكی سەقەت) چونكە دەسەڵاتی بەسەر (جالیزی یەكەم)دا نەبوو هەوڵیدا بیكوژی. دواجار دەرگای پەرلەمانی داخست و لێنوسی(ئەم خانوە بۆ كرێ) من تا سەر ئیسقان دژی تیرۆر و كوشتنی مرۆڤم بەتایبەتی لە سیاسەتدا لێ هەڵویستی توندی سیاسی تیرۆر نییە، بەڵكو لەتەك پڕێنسیبێكدا (شۆرشە).

1- گەڕانەوە بۆ كوردستان
 سبەی:
خۆزگه‌ که‌سێک ئه‌م هه‌واڵانه‌ و وتاره‌ درێژه‌کانی مام جه‌لالی شی ئه‌کرده‌وه‌ و هه‌ڵی ئه‌سه‌نگاندن و، به‌راوردی ئه‌کردن له‌ گه‌ڵ روداوه‌کانی سه‌رئه‌رز تا ده‌رئه‌که‌وت له‌و بڕیار و به‌ڵێنانه‌ چه‌ندیان جێبه‌جێ کراون و، چه‌ندیان هه‌ر قسه‌ی روت بون و هه‌رزو پشت گوێ خراون و له‌ بیر چونه‌ته‌وه*7
جیاوازی لەنیوان توڕەبوونی سیاسی وتیرۆردا زۆرە..كۆمەڵگای دیموكراسی بەریتانیا كە نازناوی (خانمی ئاسنینیان) لەمارگریت تاجربەخشی لەئاستی ئەو توڕەبوونەوەیەدابوو كەنەیهیشت بستی لەخاكی بەریتانیا لەلایەن هیچ ووڵاتیكەوە داگیربكرێت.توڕەبوونی بێخوینی محمدمسدقی ئیرانی بەبێ چەك شایی ئیرانی تڕۆكرد
.
*8

نه‌وشیروان توڕەنابیت.بڕوای بەتیوری سیاسی ڕادیكاڵ نیە. ئەوبڕوای بەفەلسەفەی میسالی هێزی ئیزرائیل (دوعا و نوشتە هەیە چاوەڕیدەكات ئیزرائیل شۆرشبكات) جەلال بمرێ له‌م وڵاتانه‌دا سه‌ركرده كه دروست ئه‌بێ، به هه‌ر بارێك‌دا بگۆڕێ، گۆڕینی سته‌مه، مه‌گه‌ر فریشته‌ی گیانكێشان، حه‌زره‌تی ئیزرائیل، ده‌ستاوده‌ستی هێمنانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌سته‌به‌ر بكات. *9
ئەمەلەڕۆحی مرۆڤی شۆرشگیر ومۆدیرنەوە دورە.دەتوانری یەك تنۆك خۆین لەپەنجەی تاكیكی كورد نەتكی وگەلی باشوری كوردستان لەجەلالی پیس پاكبكرێتەوە.ڕێگەنەدەێ جەلال وەك(پەناهندەی سیاسیش) لە باشوری كوردستاندا بژی. ئەو هەموو تواناییەی تۆ هەتە ئەو هەموو ڕێزەی خەڵكی سلیمانی بۆتیان هەیە. ئەو هەموو چاوەڕوانیەی سلیمانیەكان و شارەكانی تری باشور بوو .25-07-2005 ئەو هەموو دەنگەت مسۆگەر كرد. ئەگەر ئەو هەموو دەنگە ببن بە چەپك برژێنە نیو شەقامەكانی سلیمانیە و دژی جەلالی ڕاپەڕن لە شەو و ڕۆژێكدا جەلال و جەلالییەكان زۆر لەوە نزمتر دەبن كە خۆیان لە ئاوینەی كۆمەڵگادا دەبینن. ئیستا سەردەمی ڕاپەڕین و هێزی شەقامە هەر ڕاپەڕینی خەڵكی ئیران بوو كۆشكەكانی شایان ڕمان و ئیستاش سیاسەتی ئەحمەدی نەجاتیان خستۆتە ژیر فشارەوە. قەڵای قەڵاچۆڵانی جەلالییەكان دەتوانرێ بەبێ زامداركردنی كەسێك بەڕاپەڕینێكی جەماوەری پاكبكرێتەوە.


ته‌والێته‌کانی مزگەوتی گەوره‌
كە پۆتین بوو بە سەرۆكی ڕووسیا. هاتە سەركۆمەڵگایەكی دۆڕا و پڕمافیا. لە یەكه‌م ووتەدا ووتی (سەری هەموو ئەو كەسانە دەخەمە تەوالیتەوە كەنیازیان وایە كەرامەتی نەتەوەی روس بكەن بەقوربانی بەرژەوەندی خۆیان)، (لەكۆنفرانسێكی سیاسیدا لە سیبریا بە ڕووسەكانم ووتم پۆتین بۆ ڕووسیا وەك خۆر وایە بۆزەوی) ئیستا نەك تەنیا ئەركی نه‌وشیروانە ئەركی گشتمانە (سلیمانیەكان) سەری جەلال و جەلالییەكان (حاكم قادر. بەرهەم ساڵح. عومەرفتاح. مەلابەختیار. كۆسرەت رسوڵ. عمادئەحمەد. ئەرسەلان بایز. ستران عبداللە....هتد) بخەینە تەوالیتی مزگەوتی گەورە و قوتابیەكانی (شیخ محمودی نەمر) جڵەوی كەرامەتی سلیمانی بگرن و شان بەشانی ڕۆڵە جەربەزەكانی گشت شارەكانی باشوری كوردستان. سیاسەتیك بكەن كەرامەت و ئابڕوی كوردایەتی لە دەستی دوو خێزانی مافیای (بەرزانی وتاڵەبانی) بسەننە و تا ئێمەش وەك گەل و نەتەوەكانی تری دونیا بەكەرامەتەوە بژین. نەك سەرشۆری وكۆیلەیی .

سەرچاوەكان:
1: سایتی سبەیی (مام جەلال و من) نووسینی نه‌وشیروان مستەفا
2:كوردستانی نۆی (لەگەڵ ڕێزی بێ ئەندازەی نەشیرەوان مستەفادا) ستران عبداللە رۆژی 03-12-2009
3:Die Geschichte der RAF ---willi winkler---VerlagRowoht-Berlin
4- Macht und ohmachtRobert Kagan--- Verlag--Siedler
5: أنماگ الپقافیە للعنف.... تالیف باربرا ەیتمر... ترجمە د.ممدوح یوسف عمران
6:جیاوازی نیوان ویستی گۆڕان ولیستی گۆڕان ...جەزا چنگیانی لە ئامادەكردنی چاپدا
7: سایتی سبەیی سەرچاوەی ژمارە 1
8: Mit der lwaffe zur Welltmacht--- F- William Engdahl---
9- سبەیی سەرچاوەی پیشوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە