بۆ پئشمه رگه...

Monday, 19/01/2015, 12:00

2767 بینراوە




به داکم بڵێن

چی ماچی خۆی هه یه

با بیکاته دیاری

بۆ پێشمه رگه کان

به خۆشکه که م بڵێن

چی خه نده ی

جوان هه یه له ڕوخساریدا

با بیکات به چه پکه گوڵێک

بۆ پێشمه رکه کانی

ناو گه ڕه که که مان

به بابم بڵێن

چی زکر هه یه له دڵیدا

بیخوێنێت بۆ سه لامه تی

پێشمه رگه کانمان

به ئاشقه گه نجه کان بڵێن با

خۆیانو

ئاشقبونیان

له سه ر ڕێگه ی پێشمه رگه کاندا

بنوسنه وه

چونکه جه نگ دژواره دژوا

به شاعیره کان بڵئن

با هه رچی قه سیده هه یه

بینوسنه وه له

خۆ به خشی ژیانی

پێشمه رگه کاندا

به هونه رمه نده کان بڵێن با

گۆرانیان بۆ بچڕن

تا خۆیان زیندوون

جه نگ چونی ئاسانه

به ڵام گه ڕانه وه ی دژواره

باهه موومان تاجه گوڵینه ی

ڕێز دانێن له سه ر ڕێگاکانیان

تا خۆیان به زیندووی بیان بینن

با هه موومان وه ک

پێشمه رگه خۆمان ئاداکه ین

تا پێشمه رگه کانمان

به ئاسووده ی بجه نگن

بۆ ئه م نیشتیمانه .




نوسینی:

نه شوان، ڕانیه یی.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە