یەكێتى دادوەرانى سلێمانى لەبەر سەیارەكە ڕیزیان لە عیماد ئەحمەد گرد.

Sunday, 13/09/2009, 12:00

2631 بینراوە


لەم ڕۆژانەدا یەكێتى دادوەرانى سلێمانى ڕێزیان لە عیماد ئەحمەد گرد بەو پێییەى پشتگیرى لە بڕیارەكانى دادگا دەكات، لە سەرەتادا دەمەوێت ئەوە ڕوون بكەمەوە ئەو دادوەرە هیچ و پوچانە بۆیە ڕێزیان لە عیماد ئەحمەد گردووە
لەبەر ئەوەى هەر یەكەو ئۆتۆمبێلێكیان لە عیماد ئەحمەد وەرگردووە بایى چوار دەفتەرە ئەمە بە بێ ئاگادارى ئەنجومەنى دادوەرى، جگە لەوەش زۆربەیان بە واسیتەى عیماد ئەحمەد و كەسى لەو جۆرانە دامەزراون، تییاندا هەیە بە تەزویر دامەزراوە، ئەمە لە كاتێكدا موچەى هەر یەكە لەوانە پێنج ملیۆن دینار زیاترە، فەرمانبەرى یاساییش هەیە لە وەزارەتى دادا دەوام دەكات ئەو پارەیەى وەیدەگرێت بەش كرێ خانووەكەى ناكات، تەنانەت ئەو دەرماڵانەش قانون بۆیانى داناوە سەرف ناكرێت بۆیان. من نازانم دادوەرێك پێنج ملیۆن دینار وەرگرێت، ئیتر چى پێویست بەم ڕیسوا بوونە دەكات، بۆ وەرگردنى ئۆتۆمبێلێك ڕاستییەكان چەواشە بكرێت گوایە ئەو كابرایە پشتگیرى لە بڕیارەكانى دادگا كردووە، توخوا ئەمە جێگاى پێكەنین نییە، بۆ ئەو دادوەرانە خۆیان نازانن چەند بڕیارى گرتن هەیە لە ناوچەكەى عیماد ئەحمەداو تا ئێستا جێبەجێنەكراوە، نازانم ئەو دادوەرانە نوستوون، حزبەكەى عیماد ئەحمەد بودجەى ئەم وڵاتەى تاڵان كردووەو دوا داهێنانیان پاش فەشەلهێنانیان لە هەڵبژاردنەكاندا ئێستا پرۆژە لە سەر بوجەى یەكێتى دەكەن. توخوا دادوەرە هیچ وپوچەكان لەچى وڵاتێكدا هەیە حزبێك لەحكومەتدا بێت و پرۆژە لەسەر حسابى حزب بكات؟، ئەى ئەندامانى داواكارى گشتى چاو برسى و بێ هەڵوێست پرسیارى ئەوە ناكەن ئەو پارانە عیماد ئەحمەد و یەكێتى لە كوێ دەیهێنن، هەڵبژاردنى پێشوو زوربەى قانوونییەكان دەنگیان بە لیستكەى عیماد ئەحمەد نەدا، ئەوە من دڵنیام لەمەو دواش زیاتر دەنگیان پێ نادات، تەنانەت ئەو دادوەرانەش كە ئۆتۆمبێلیان وەرگردووە لەبەر ئەوەى ئەوانە فسفسپاڵەوانن و لەخۆیان ناگرن بچنە ناو خەڵك و لەگەڵ خەڵكدا دەنگ بدەن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە