ڕۆژنامەى ڕۆژنامە ڕاستگۆ نییە

Sunday, 28/06/2009, 12:00

2330 بینراوە


من كە ناوم (تەها احمد) ە وە مامۆستای زانكۆم لەلایەن ڕۆژنامەى ڕۆژنامەوە چاوپێكەوتنم لەگەڵدا كرا دواتر بینیم كە چاوپێكەوتنەكە لە ژمارە دووى گۆڕان لە بەروارى 24 ى 6 ى 2009 دا بڵاوكرایەوە كە بە تەواوەتى قسەكانم شێوێنرا بوون كە ئەمەش خۆى لە خۆیدا ڕەوشتى ڕۆژنامەگەرى ئەخاتە ژێر پرسیارەوە وە بەم هەڵس و كەوتەى ڕۆژنامەنوسانى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە كە سەر بە لیستى گۆڕانە وا لە خەڵكى دەكات كە باوەڕیان بە لیستەكە نەمێنێت.
ڕۆژنامەى ڕۆژنامە بەم جۆرەى خوارەوە چاوپێكەوتنەكەى بڵاوكردۆتەوە ((من هەمیشە لەگەڵ گۆڕاندام و بەڕایی من پێویستە كە گەنج دەنگ بدات بە لیستى گۆڕان چونكە هەژدە ساڵە ئێمە نەگۆڕین. بۆیە بێویستە بگۆڕیِین لە هەژدە ساڵى ڕابردوودا شتێك نە بینراوە كە پێی بوترێت گۆڕان داوا دەكەم دەنگ بدەن بە لیستى گۆڕان چونكە كەسانى ئەزموندارو پاك و چاك ئەم لیستە دەبەن بەڕێوە.))

خۆێنەرانى بەڕێز :
من لە دەستپێكى چاوپێكەتنەكەدا پرسیارم لێ كرا كە بۆچى دەنگ ئەدەم بەلیستى گۆڕان منیش بەبێ وەستان ووتم من نەم وتووە دەنگ ئەدەم بە لیستى گۆڕان بەڵكو من لەگەڵ گۆڕاندام وە تەنانەت ووتم خۆ هەر لیستى گۆڕان لە ساحەكەدا نىیە بەڵكو لیست و قەوارەى زۆر هەن وەكو لیستى چوار حیزبەكە یان لیستى دكتۆر عەبدول مێەوەر با خەڵكى هەوڵى گۆڕان بدەن. بەڵام من بەهیچ شێوەیەك نەم ووتوەو دەنگ ئەدەم بەلیستى گۆڕان وە داواشم لە گەنجان نەكردووە كە دەنگ بدەن بەلیستى گۆڕان. بەڵكو من وەك تاكێكی ئەم كوردستانە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ لیستی گۆراندا نیم چونكە من پێم وانیە ئەوان بتوانن گۆڕان بكەن چونكە ئەوان ساڵانێكە بانگەشەی گۆڕانیان كردوە لەناو یەكێتیدا كەچی سەركەوتو نەبوون جا بۆ بانگەشەی ئەمجارەشیان بڕوام نیە سەركەوتو بن. من لە چاوپێكەتنەكەدا ڕێكلامم بۆ هیچ لیستێك نەكردووە بەڵكو بەزمانێكی شارستانی و بە شێوازێكی دیموكراتی گلەیم لە دەسەڵات كردوە كە لە ئاستی داواكاریەكانی خەڵكدا نین كە ئەمەش ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگرەو دەسەڵات خۆشی ئەم ڕاستیە باش ئەزانێت.من هیچ تاكێك لە پاڵێوراوانى لیستى گۆڕان ناناسم جا چۆن ئەچم داوا لە خەڵكى بكەم كە دەنگ بدەن بە لیستى گۆڕان وە چۆن ئەڵێم لیستى گۆڕان كەسانى ئەزموون دار و پاك و چاك ئەم لیستە بەڕێوە دەبەن.بەڕاستى ئەمە كارێكى زۆر ناشایستەیە وە دوورە لە ڕەوشتى ڕۆژنامەگەرییەوە كە قسەكانم بەم جۆرە هەڵئەگێڕنەوە و بە خواستى خۆیان دای ئەڕێژنەوە. جارێكى تر دووبارەو سەد بارەى ئەكەمەوە كە من زۆر زۆر حەز بە گۆڕان ئەكەم بەڵام هەرگیز دەنگ بەلیستى گۆڕان نادەم چونكە ئەوەتانێ پێش گرتنە دەستی دەسەڵات ڕاستى یەكان ئەشێوێنن و قسەى خەڵكى بە خواستى خۆیان ئەگۆڕن جا ئەگەر خوا نەكا حوكمیان بەدەس بێت ئەبێت چی بكەن. جا تكا ئەكەم كە كەسانى وەك من مەكەن بە سوتەمەنى شەڕى هەڵبژاردنى خۆتان چونكە من تا سەر ئێسك بێلایەنم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە