قسەیەك لەسەر مایكەكەى سەراى ئازادیى

Tuesday, 05/04/2011, 12:00

1435 بینراوە




بۆماوەى نزیكەى بیست ساڵ ئەبێت كە یەكێتى-پارتى راگەیاندنیان وەك تەواوى شتەكانى تر خستووەتە ژێر دەسەڵاتى خۆیانەوە و بەكاریئەهێنن. ئەوان ئەیانەوێت خۆیان خاوەنى هەموو شتێك بن چونكە لەوە ئەترسن كە هاووڵاتیى خۆى خاوەنى شت بێت، ئەوەشیان لە رژێمە تۆتالیتاریى و دیكتاتۆرییەكانى دنیاوە وەرگرتووە.
من پێم وایە لەماوەى بیست ساڵى رابردوودا لە هەرێمى كوردستان هیچ مایكێك یان سەكۆیەك ئەوەى مایكەكەى سەراى ئازادیى جەماوەرى لەدەورى خۆى كۆنەكردووەتەوە.
پارتى-یەكێتى خاوەنى سەدان كەناڵن لە هەرێمى كوردستان و دەرەوەیش بە هەموو جۆرەكانییەوە (بینرا و بیستراو خوێنرا)، كەچى بەوە تێرناخۆن و ئەیانەوێت بەشێكیان لە مایكەى سەراى ئازادیى هەبێت.
یەكێتى-پارتى گلەیى لەوە دەكەن تەنها مایكى ئۆپۆزسیۆن ئەتوانن بچە سەراى ئازادیى. من بۆ وەڵامدانەوە ئەڵێم چونكە كە ناڵەكانى دەسەڵات ئەیانەوێت تەنها شتەكان بەدڵى دەسەڵاتداران رووماڵ بكەن و خۆپیشاندەرانى سەراى ئازادیى بە خەڵكانى هەسارەیەكى تر وێنا بكەن نەك هەقیقەتى شتەكان رووماڵ بكەن. واتە ئەمەوێ بڵێم ئینسانى كورد تەنها ئەو مایكەى هەیە كە دەردەدڵى خۆى لێوە باس بكات.
كاتێك سەیرى كەناڵەكانى دەسەڵات دەكەین جگە لە تێكدانى میزاجى گشتیى هیچى دیكە بەدیناكرێت. ئەوان لەماوەى ئەو بیست ساڵەى رابردوودا تەنها ئەوانەیان بە ئێمە نیشانداوە كە خۆیان ئەیانەوێ یان بۆ خۆیان باشە.
هەمیشە یەكێتى-پارتى لە رێگەى دەزگاكانى راگەیاندنى خۆیانەوە دنیایەكى خەیاڵى پێشانى كورد و دەرەوەى خۆیان ئەدەن وەك ئەوەى بڵێى هەرێمى كوردستان شامى شەریفەو خەڵكیى بە هشتیى ئەژین.
ئەوانەى كە لە كەناڵكانى دەسەڵات زۆڕناژەنن ئێستا رووى ئەوەیان نییە بچنە بازاڕەكان و شوێنە گشتییەكان، ئەوان ئێستا وەك دەعباو شتى سەیر ئەچن كە بە تەواوى جیاواز، چونكە خەڵك لە جیاتى پێشوازیى تفان لێدەكەن. ئەو جاش قەڵمانە وەك و "سەگ" ى ئەندامانى مەكتەبى سیاسیى و دەسەڵاتدارانى یەكێتى-پارتین و بەدڵى ئەوان قسە ئەكەن ئەنووسن، ئەخەون، ئەچنە دەرەوە، نانئەخۆن. بۆیە داوا لە دەسەڵات ئەكەم لێگەڕێ با ئینسانى كورد تەنها ئەو مایكەى هەبێت ئەوەنە چاوبرسى مەبن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە