ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

ئومێد به‌رزگارکردنی سه‌کینه‌ ئاشتیانی ئێستا له‌ هه‌موو کات زیاتره‌، که‌مپینی ئازادکردنی سه‌کینه‌ به‌ته‌واوی تواناوه‌ درێژه‌ی ده‌

Tuesday, 11.23.2010, 12:00

1346 بینراوە


ئومێد به‌رزگارکردنی سه‌کینه‌ ئاشتیانی ئێستا له‌ هه‌موو کات زیاتره‌، که‌مپینی ئازادکردنی سه‌کینه‌ به‌ته‌واوی تواناوه‌ درێژه‌ی ده‌بێت!
راگه‌یاندنی رۆژنامه‌گه‌ری ژماره‌: 102
ئه‌مرۆ محمه‌د جه‌واد لاریجانی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی له‌ پرێس تیڤییه‌وه‌ رایگه‌یاند که‌ چانسی رزگابوونی سه‌کینه‌ ئاشتاینی زۆره‌. به‌پێی نیشاندانی بۆچوونه‌ جیاوازو پێچه‌وانه‌کانی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی سه‌کینه‌، هێشتا ناتوانری به‌ دڵنیایی ته‌واوه‌وه‌ ئه‌و ئومێده‌ هه‌بێت که‌ سه‌کینه‌ له‌ سزای به‌رده‌باران و له‌ سێداره‌دان رزگاری بووه‌. قسه‌و ده‌ربرینه‌کانی لاریجانی ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات که‌ ئومێدبوون به‌رزگاری سه‌کینه‌ له‌هه‌ر کات زیاتر بووه‌، به‌ڵام له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئه‌وه‌دا نابێت ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک ساتیش فشار له‌سه‌ر رژێمی ئیسلامی لاببرێت و که‌مبکرێته‌وه‌.
شه‌ش مانگ له‌ که‌مپینی جیهانی ئازادکردنی سه‌کینه‌ تێپه‌رده‌بێت وه‌ له‌ژێر ئه‌م فشارانه‌دا رژێمی ئیسلامی نه‌یتوانی سه‌کینه‌ به‌رده‌باران یان له‌ سێداره‌ بدات، وه‌ له‌ژێر فشاری ئه‌م که‌مپینه‌ جیهانییه‌ خه‌ریکه‌ ده‌ستوپێ ده‌کوتێ. محه‌مه‌د جه‌واد لاریجانی پێشتر کاتێک سه‌کینه‌یان قامچیباران کرد و چاوپێکه‌وتنیان لێقه‌ده‌غه‌کرد، ووتی که‌ سه‌کینه‌ هه‌فتانه‌ چاوپێکه‌وتنی هه‌یه‌ و له‌ژێر‌ هیج فشارێکدا نه‌بووه‌، به‌ڵام بۆهه‌موان ئاشکرابوو که‌ ئه‌م درۆ ئاشکرایانه‌ ته‌نها به‌مه‌به‌ستی کڕینی ئابڕۆ بوو بۆ حکومه‌ته‌که‌ی. هه‌ر دوو رۆژ پێش ئێستا حجه‌ت ئه‌لئیسلام مالک ئه‌ژدر شریفی سه‌رۆکی دادگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ له‌ حاڵه‌تی ته‌ئیکیدکردنی کۆتایی سزای به‌رده‌بارانکردنی سه‌کینه‌، ئه‌و سزایه‌ به‌سه‌ریدا جێبه‌جێده‌کرێت.
ئێمه‌ رایده‌گه‌یه‌نین که‌ تا کاتێک کۆماری ئیسلامی به‌ فه‌رمی راینه‌گه‌یه‌نێت که‌ سزای به‌رده‌باران و له‌سێداره‌دانی سه‌کینه‌ هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌، وه‌ سه‌کینه‌ و سه‌جاد و هوتن و دوو رۆژنامه‌نووسی ئه‌ڵمانی له‌ زیندان ئازاد نه‌بن، که‌مپینی جیهانی ئازادکردنی سه‌کینه‌ به‌ته‌واوی هێزه‌وه‌ درێژه‌ پێده‌ده‌ین.
کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی له‌ سێداره‌دان
کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی به‌رده‌بارانکردن
22ی نۆڤه‌مبه‌ری 2010
Spokesperson: Mina Ahadi
00492413177569
[email protected]
وه‌رگێرانی له‌ فارسییه‌وه‌: هیوا ئه‌حمه‌د
سه‌رچاوه‌: http://stopstonningnow.com/wpress/




(دەنگدراوە: 0)