فەرهاد پیربال: من پێشنیار دەكەم، كە مەسعود بارزانی ببێتە مەرجەعی فیكری و نەتەوەیی گەلی كورد

Monday, 03/08/2009, 12:00

2431 بینراوە


با میز بە كتێبەكانی فەرهاد پیربال و كەناڵی زاگرۆسدا بکه‌ین!

تەلەفزیۆنی زاگرۆس كە میراتگرەوەی كەناڵی گوڵانە, كەناڵی گوڵانیش بۆ هەولێریەكان ناوێكی شوومە لەناو كەناڵە ناوخۆییەكانی كوردستان و شاری هەولێر بە تایبەتی, ئەم كەناڵە مێژوویەكی ڕەش و پڕ شەرمەزاری هەیە لەناو خەڵكی هەولێر, ئەم كەناڵە لەناو هەولێریەكان ناو دەنرا بە (تەلەفزیۆنی یەڵان) , یەڵان ووشەیەكی توركی یە واتە(درۆكردن), لە شەڕی ناوخۆدا ئەم كەناڵە ڕۆلێكی یەكجار سلبی هەبوو لە خۆشكردنی تۆی دوو بەرەكی لەنێوان پارتی و یەكێتی و خۆش كردنی ئاگری فیتنەی شەڕی ناوخۆی كوردستان كە یەكێك بوو لە دەزگا ڕاگەیاندنانە كە مێژوویەكی ڕەشی تۆمار كرد بۆخۆی و زۆربەی هەرە زۆری هەواڵەكانیشی درۆ بوون بێ گومان, خەڵكی ڕەسەنی هەولێر شایەتن بۆ ئەمە, ئەم كەناڵە كە ئێستا ناوی زاگرۆس تی فی یە، ئەو كات و ئێستاش كە ناوەكەی گۆڕاوە بۆ كەناڵی زاگرۆس دوای ئەوەی كە كرا بە كەناڵێكی ئاسمانی لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆ قادری بەرپرسی ڕگەیاندنی پارتی كاری دەكات, ئەمشەویش و چەند شەوێكی پێشوتر , وەكو پیشەی هەمیشەی خۆیان میوانداری ئه‌و نووسه‌رانه‌ ده‌که‌ن، که‌ به‌ دڵی ئه‌وان قسه‌ ده‌که‌ن، ئەو كەناڵە ئەم میوانداریەی لەبەر چاوی ڕەشی فەرهاد پیرباڵ نەبوو, بەڵكو ئەم میوانداریە لەو كەنالە فیتنە چیەوە كە پیشەی هەمیشەییان,بۆ زیاتر ووروژاندنی وەزعەكە و خۆشكردنی ئاگری فیتنەیە, كە فەرهاد پیرباڵیان دەفع كردبوو بۆ هێرش كردنە سەر ئەو نووسەر و كەسانەی ڕەخنەیان لێ ئەگرت, تا وای لێهات ئەو كەسانەی كە كتێبەكەیان سووتان بە (كەر) ی ناو بردن, شەكرێكی گەورەشی شكاند كە زۆر مەترسیدارە بۆ داهاتووی كوردستان , ئەویش شوبهاندنی مەسعود بارزانی بە مەرجەعی شیعەكان, فەرهاد پیربال زۆر بێ شەرمانە ووتی: من پێشنیار دەكەم كە مەسعود بارزانی ببێتە مەرجەعی فیكری و نەتەوەیی گەلی كورد هەروەك گەوەرە مەرجەعەكانی شیعە موقەدەس بكرێت.
ئێمە وەكو كۆمەلێك نووسەری شاری هەولێر كە تاكو ئێستا بێ دەنگییمان نوواندبوو سەبارەت بە سووتاندنی كتێبەكانی فەرهاد پیرباڵ, بەڵام دوای لێدوانەكانی ئەمشەو بڕیارماندا هەروەكو خۆی لە شیعرەكانی ده‌ڵێت میز بە فلا ن و فیساردا بكەن, ئێمەش بڕیارماندا سەرجەم كتێبەكای فەرهاد پیرباڵ لەكتێبخانە تایبەتەیەكانی خۆماندا کۆب که‌ینه‌وه‌ و میزیان پێدا بكەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە