یه کێتی بۆ پاراستنی یه ک ریزی خۆی ده ست له کارکێشانه وه ی کادیرانی ده شاریته وه.

Sunday, 06/09/2009, 12:00

1525 بینراوە


سه ره رای جیابونه و‌‌‌ه ی به شێکی زۆر له ئه‌ ندام و کادیرانی یه کێتی و دواتر دروستبوونی لیستی گۆڕان و به ده ستهێنانی 25 کورسی له هه ڵبژاردنه کانی په رله مانی کوردستان، که له جه سته ی نه خۆش و په ککه وته یان هاتوه ته ده ر، هێشتا سه رانی یه کێتی له ڕێگای ڕاگه یاندنه کانیه وه ده هۆڵی یه کڕیزی ده کوتن وه ک ئه وه ی نه بایان دیبێ و نه باران.

هه ر چه نده فۆرمۆڵه بونی ده نگی ناڕه زایی گه له که مان دژ به گه نده ڵێ ‌‌و ناعه داله تی سه رانی یه کێتی له لیستی گۆڕان دا ده نگی هه موو کادیران و دڵسۆزانی یه کێتی نه گرتبوه خۆ، چونکه تائێستا به شێکی زۆر له و کادیرانه پێیان وایه ریفۆرم له ناو ریزه کانی یه کێتی به خودی کادیرانی خۆیان دروست ده بێت، بۆیه به و ئومێده وه له سه ر کارو جێگای خۆیان ماون، تا ئه و کاته ی کۆنگره ده به سترێت و ڕه ش و سپی لێک جیا ده کرێته وه.

به ڵام دڵه ڕاوکێ و بڕاوانه بوونی کادیره کان به سه رکردایه تی خۆیان ره نگه بواری ئه وه نه دات ئه م مه سه له یه بگاته کۆنگره. له به ر هه ر هۆیه ک بێت زووتر له کاتی خۆی گشت کێشه کان به ڕووی سه رکردایه تی(ی ن ک) به مام جه لالیشه وه بته قێنه وه. به گوێره ی ئاگادارێکی نزیک له هه واڵه کانی مه کته بی سیاسییه وه چه ند رۆژێک له مه و به ر (مه لا قادر) ئه ندامی مه کته بی په یوه ندیه کۆمه ڵایه تیه کان له دژی گه نده ڵی و نا عه داله تی سه رانی (ی ن ک)ده ست له کارکێشانه وه ی خۆی داوه به کۆسره ت ره سول، به ڵام کۆسره ت تا ئێستا ده ست له کارکێشانه وه که ی به نهێنی لای خۆی هێشتوه ته وه. لێره دا پرسیارێک ده وروژێت، بۆچی کۆسره ت ئه م کاره به نهێنی ده هێڵێته وه؟!

ره نگه ئه م مه سه له یه چه ند هۆکارێکی هه بێت، گرنگترینیان ئه م دوو هۆیه ن 1- هێشتنه وه ی هه رچی زیاتری کادیرانی ی ن ک له ناو ریزه کانی خۆیدا ، تا هه ڵبژاردنه کانی داهاتووی په رله مانی عێراق یان هه ر هیچ نه بێت تا به ستنی ئه و کۆنگره یه ی ساڵانێکه چاوه ڕوانین. کۆسره ت چاک درک به وه ده کات که مه لا قادر چ رۆڵو جه ماوه رێکی هه یه له ناو کادیرو ئه ندامانی یه کێتیدا به تایبه تی له هه ولێر،که رکووک، رانیه و قه ڵادزێ، تا ئه م مه سه له یه نه بێته هۆی ده ست له کارکێشانه وه ی کادیرانی تریش.2- ره نگه هۆی دووه میان په یوه ندی به خودی کۆسره ت خۆیه وه هه بێت، چونکه ده مێکه له لایه ن کۆسره ت و مه کته بی سیاسییه وه به ڵێنی ئه وه به مه لا قادر درابوو که پۆستێکی به ر زی پێبدرێت له ‌حکوومه تی داهاتووی هه رێم. به ڵام هه ر وه ک له مێدیاکانه وه ئاشکرابوو که کۆسره ت لێبڕاوانه هه موو هه وڵه کانی خستۆته گه ڕ بۆ ئه وه ی ده ربازی کوڕی ئه و پۆسته وه ربگرێت نه ک مه لا قادر، دواتریش رێگه بۆ کوڕه که ی خۆشبکات به ره و سه ر کردایه تی بڕوات، هه ر بۆیه ده ست له کارکێشانه وه که ێ لای خۆی هێشتۆته وه تا دیزه به ده رخۆنه ی بکات. تا که ی کۆسره ت ده توانێت ئه م کاره به نهێنی بهێڵێته وه، ره نگه به رژه وه ندیه کانی خودی کوسره ت بتوانن وه ڵامی ئه م پرسیاره بده نه وه.

خوێنه ری به ڕێز: به چاوی خۆت ده بینی که ده سه ڵاتی گه نده ڵی (ی ن ک) گه یشتۆته چ ئاستێك، که به رژه وه ندی تاکه که سی و خودی بنه ماڵه ی سه رانی یه کێتی له سه رووی هه موو به رژه وه ندیه ک بێت. فه موو ئه وان وه فایان بۆ کادیرێکی ‌‌دڵسۆزو ماندووی خۆیان نیه که تا ئێستا له خانووی کرێدایه، ئه ی چۆن وه فایان بۆ ئه م میلله ته سته مدیده یه ده بێت؟!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە