هەڵەی عاشقێک

Monday, 14/12/2009, 12:00

2884 بینراوە



ئازیزەکەم
تۆ نازانی چەند ڕۆژگاری ڕەش
گەلێ شەوانی پڕ حەسرەتم بەتەنهایی
پاڵ پێوەنا،
خۆدڵنیام وای بۆ ئەچی،
کەوا لێرە ،
لەم وڵاتە دورە دەستە
ئا لەم شارە جەنجاڵە ،
فەرشی سورم بۆ ڕاخراوە!
لەگەڵ پڕشنگی بەیانا،
بەمۆسیقاو دەنگی بولبول
لەگەڵ بانگی کچێکی دەنگ ناسک
لە خەو ڕادێم .
ناڕۆحەکەم ،،
من هەڵە بوم .... تۆش هەروەها
هەڵەبوم.
وام ئەزانی پڕبەگەروم هاوار ئەکەم
پڕبەدڵم پێ ئەکەنم،
وام دانابو ئیدی کاتی بەسەرچونی
خەم و خەفەت .. ئەشکی خوێنین و
تۆرانی دڵەکانە،
بۆ خۆم لەوێ ...
لەپڵ کەنیسەیەکی عیسا،
هاوار ئەکەم
خودای مەزن کەرەمێکە
مەعجیزەیەک بخوڵقێنە
دەدەی زوکە
من و ئەو کیژە ئەسمەرە
کەبۆنم هی ئەوە
وەک ئەم پیاوە پیرۆزە
بمان بەرەوە بۆ ئاسمان
بالەدەستی جەلادەکان و
ئەهریمانەکانی خۆت ڕزگارمان بێت
ئێستاش هەڵەم
وام دانابو لەو بەهەشتەی کەبەخەیاڵ دروستم کردبو
دێم و دەچم
ئازاد ئەبم
میوەی حەرامیش ئەخۆم
نا چاوەکەم
ئێمەی مرۆڤ زۆرجار هەڵەین
چونکە لەناو خەیاڵدانی خۆمانا ژیان ئەبینین،
نازانین پێچەوانەی چەرخەکە
هەڵئەسورێین،
بروا بکە ئێستا لێرە
ئەوکەسەنیم کەمن و تۆ‌ش دامان نابو
لێرە بەدوای پاروەنانێکدا ڕاکە ڕاکەمە،
بەدوای قومێ ئاوا
بەشوێن عەشقی پاکی بەسەرچوما
هەڵوەدامە
لێرە لەزەتی شتەحەرامەکان کەمە
ئافرەت کاڵایە
ژیان سەراپا مادەیە
ئادەمیزادیش ئامێرێکی هەڵسوڕاوە
ژیانی من تائەم ساتەش
دوبارەیە
ڕۆژەڕەشەکان و شەوە پڕ لەحەسرەتەکانم
بەدوای یەکدا دێن و دەچن،
بەڕاست نازانم چیم
هەڵەی من لێرەدایە....هەزار جار هەڵە
تۆش هەڵەبوی
وات ئەزانی ئەو کەشکۆڵەی
پڕ لەخەم و دەردو ژانە
هەمو هەوەس و ئارەزوەکانمە
لەگەڵ خۆما ئەیان بەم
وات ئەزانی دڵم لای پێکە ڤۆدگاو
ڕاموسانی سینگ و مەمکی ڕوتە،
ڕۆژانم پڕ لەکەیف و سەفا
شەوانیش مەستی بادەم
هەرشوێنێ دڵم ویستی بۆی بجم
لەهەرجێ یە شایی و زەماوەند کرا
من لەوێ سەرچۆپی گرم
نا‌‌دڵەکەم
بەخوا هەڵەی
دڵم لاتان بەجێ ماوە
لای تۆ نیشتیمان
لای ڕۆژانی مناڵیم...پیاسەی بەتاسەی ئێواران
لەهەمو ئەمانە پیرۆزتر لەلای شەوانی جێژوان
ئێستا ئەزانی من هەڵەبوم
&
تۆش هەڵەی

  -- لەندەن
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە