تکایه‌ ئاگاتان له‌ خۆتان بێت، با وه‌ک من تووشی ئایدز نه‌بن!

Wednesday, 03/11/2010, 12:00

1578 بینراوە


لەم كاتەدا كە کوردستانی باشوور بە رووی خەڵكی دەرەوەدا دەرگای كراەوەیە و هەر گروپێك و هاووڵاتییەكی ووڵاتێكی بیانی روو لە كوردستان دەكەن بۆ كار كردن و پارە پەیداكردن و لە رێی لێپرسراوێكەوە مۆڵەتی كاركردن و كار ئاسانیان بۆ ئەكرێت ، ئەوەى كە ئاشكرایە زۆربەى ئەو كارانەى كە دەیكەن خەڵكێك لەو جۆرە لێپرسراوانە هاوبەش و شەریكە لە گەڵیاندا. ئەوەى رابورد لاى هەموو دانیشتوانی كوردستان ئاشكرایە.

بە داخەوە ، هەندێك لەو خەڵكانە جۆرە كارێك ئەكەن كە زەرەر بە هاووڵاتیان و گەنجان ئەگەیێنێت ، لەو كارانەى كە ئەیكەن لێپرسینەەویان لەگەڵ ناكرێت ، مەگەر زۆر بە دەگمەن.

من گەنجێكی 26 ساڵانم دەرچووى كۆلێژی كشتوكاڵم و لە ژێر فشارى ئارەزووی سێكسی ، پاش ئەوەى كە گوێم لێ بوو زۆرێك لە سەنتەرەكانی مەساج كە چینىیەكان هێناویانە بۆ كوردستان و بەڕێوەى دەبەن شتى لەو بابەتە پێشكەش ئەكەن و ئەوەى كە نیازی بێت بە هەندێك پارەى زیاد هەرچیت بوێت بۆت ئەكەن. زۆر بەداخەوە بە نەزانی خۆم تۆشی یەكێك لەو سەنتەرانە كرد لە سلێمانى و لە بەرزترین تەلاری ئەم شارە كە (حسیب سالح)ە بۆ چەند جارێك سەردانیم كردن. بەڵام زوو زوو ناوى بەدی نەخۆشىیە پیسەكە لەملاو ئەولا ئەهات بە گوێمدا ، بۆیە ئەم جارە زۆر ترسام و پێش ئەوەى هیچ جارێكی دی بچمەوە ئەو شوێنە ، خۆم كۆ كردەوە و بە هەندێك پارەو بە شەرمێكی زۆرەوە خۆم خستە بەردەستی یەكێك لە تاقیگەكانى خوێن و بۆ ئەوەى بزانم كە تۆشی هیچ بووم یان ناچونكە من هیچ سەفەری دەرەوەم نەكردوە و ئەو جۆرە تاقیكردنەوەیەم نەكردوە تا ئێستا.
ئەوە بوو كە تاقیكردنەوەى یەكەمیان بۆم ئەنجام دا ووتیان هیچی وات نییە بەڵام ئەبێت پاش 3 مانگى تر سەردانی ترمان بكەیت ، ئیتر نەمدەزانى كە ئەم ئەنجامە باشە یان نا.!
هەرچۆنێك بێت ، پاش ئەو ماوەیە جارێكی تر چوومەوە بۆ ئەو تاقیكردنەوەیەو ئەوەی كە لێى ئەترسام تووشم بوو.
لەو كاتەوە ئاگام لە خۆم نیە و نازانم چۆن رۆژگارم بەسەر دەبەم. هیوای مردن ئەخوازم ، تووشی شەرمەزارى نەبم لە ناو كەس و كار م دا.
لێرەدا هەرچەنە خۆش حاڵم كە دەردی دڵی شاراوەم بخەمە روو بەڵام هیوادارم كە كەسی دی تووشی ئەم بەڵایە نەبێت و زۆر بە زەرووری ئەزانم كە كوردستانپۆستی بەرێز تیشك بخاتە سەر ئەم بابەت و باسە و هیوام وایە كە حكوومەت هەڵوێستێك و سنوورێك بۆ ئەم زەنگە خەتەرناكە دابنێت و ئەو شوێنەو شوێنانى تر كونتڕۆڵ بكات و بە زووترین كات ئەو سەنتەرە و هاوشێوەكانى دا بخات، بڕوا بكەن هیواخوازم كە خۆم بكەمە قوربانى و ئەو شوێنە تەخت بكەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە