مۆدێلى ڕاگەیاندنى بەعس و ســەدام لە عێراقدا کۆتایى هات کەچى لە کوردســتانى بەناو ئازادا پەیڕەو دەکرێت

Saturday, 27/02/2010, 12:00

1488 بینراوە


ئەگەر ســـەرنجێک لە ڕاگەیاندنى دوو حیزبە فەرمانڕەواکەى کوردســتان بدەین، زۆر بە زەقى هونەر و ڕوحى مۆدێلى ڕاگەیاندنەکانى جارانى بەعس و سەدامیان بە داهێنانى نوێترەوە تیادا دەبینین، کە زۆر جێگاى بێ ئومێدى و داخە کە پاش ئەو هەموو نەهامەتی و تاڵیەى ئەم میللەتە چەشــتى بەدەســت ئەو جۆرە مۆدێلە ئیعلامەوە بۆ ماوەى زیاتر لە سێ دەیە و پاش هەوڵ و قوربانى زۆر و زەوەندى ئەم میللەتە خۆى و هەوڵ و قوربانى دانى ووڵاتانى زلهێزى جیهان و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى تا ڕزگاریان کردین لەو ڕژێمە کەچى ئەو حیزبانەى ئەمڕۆى کورد ڕاگەیاندنەکانیان بە ســەر هەمان ســکە و ڕێڕەودا لێئەخوڕنەوە کە جگە لە دواکوتوویی و نەگبەتى زیاتر بۆ کۆمەڵگاکەمان هیچی دیکە بە دیارى ناهێنێت وە دیســانەوە ئەفســوس کە مۆرکى فاشــیەت و دیکتاتۆریان نایەوە بە ناوچاوانى خۆیانەوە، بۆیە هەقمانە چوونیەکیەکانى ڕاگەیاندنى بەعسى کۆن و ڕاگەیاندنى ئەمڕۆى ئەحزابی ســەپاو بەســەر کوردســتاندا بخەینە ڕوو تا بۆمان دەرکەوێت کە ئێمە ئازاد نەبووین و هەر کۆت و پێوەندى بەعس و ســەداممان لە دەســت و قاچدا توند تر کراوەتەوە، بگرە ڕاگەیاندنى حیزبە ســەپاوەکانى کوردســتان لە زۆر ڕووەوە فەنتازى زیاتریشــیان خســـۆتە ســەر ئەو هونەرەى بەعس و ســەدام :



1- هونەرى ڕاگەیاندنەکانى بەعس و ســەدام لە ســەر بنچینەى (هەر درۆ بکە هەر درۆ بکە تا بڕوات پێ دەکەن) دامەزرابوو کە ئەمڕۆ میللەتى کوردى بێچارەى ئەم بەشــەى کوردســـتان هەمان شێواز بە تۆخترى لەوەى ســەدام لە ڕاگەیاندنەکانى هەردوو حیزبی فەرمانڕەواى کوردا دەبینن، درۆکانیش لاى خەڵک و لاى خۆشــیان ڕوونە بەڵام بۆ دڵ خۆشــى دانەوەى خۆیانە لە کاتى نشــێوى و شــکســتەکانیاندا، وەک ئەو نەخۆشــە وایە کە دوکتۆر پێ ى وتووە تۆ بەم زووانە ئەمریت و چارەســەرت نیە، بەڵام چونکە ئەمەى پێ قبوڵ ناکرێت کە لێ ى ئەپرســن ئەرێ نەخۆشــیەکەت چیە و دوکتۆر چى پێ وتوویت، ئەویش لە وەڵامدا ئەڵێ هیچ نیەو شــتێکى ئەوتۆ نیە جێگاى نیگەرانى بێت، وە هەر لە ســەر ئەو میتۆدە ئەڕوات تا ڕۆژى مەرگى دێت، بەڵام چونکە درۆى لە گەڵ هەموو دەور و بەرەکەیدا کردووە، کەســێک نابینێتەوە فریادڕەســى بێت و چارەســەرێکى دیکەى بۆ پەیدا بکات.



2- هونەرێکى دیکەى ڕاگەیاندنى ڕژێمى بەعس و ســەدام درێژ دادڕى بوو، ئێســتا ئەگەر ســەرنجى ڕاگەیاندنى فەرمانڕەوایانى کوردى خۆمان بدەین لە هونەرى درێژ دادڕیدا هەقى وایە خەڵاتى نۆبڵ وەرگرن. درێژدادڕى واتە جووینەوە و دووبارە کردنەوەى ڕســتەو ووشــەى ســواو ســەبارەت بە ســەروەرى و ئازایەتى خۆیان ئەگەر هەیانبێت، وە ئەگەر نەشــیانبێت هەروەک لە بڕگەى یەکەمدا ئاماژەمان پێدا ئەوا بە درۆ درووســتى ئەکەن و بۆ ســاڵەهاى ســاڵ تا کۆتاییان دێت هەر ئەیجوون و کاوێژى ئەکەنەوە، هەر وەک کاوێژە دووبارەکانى بەعس و ســەدام کە ســەرەڕاى دۆڕان و شــکســتە بەردەوامەکانى لە جەنگە یەک لە دواى یەکەکانیدا کە خۆشــى بەرپاى ئەکردن هەمیشــە کاوێژى ســەرکەوتن و ســەروەرى و ئازایى خۆى و ســوپاکەى لێ ئەدایەوە هەر لە ڕۆژى هاتنە ســەرکاریەوە تا ئەو ڕۆژەى ملى کرا بە پەتى ســێدارەدا.



3- خەســڵەتێکى دیکەى ڕاگەیاندنەکانى بەعس و ســەدام بریتى بوو لە دان نەنان بە هەر بەرامبەر و دژێکى خۆیدا و یان بچووک کردنەوە و بێ ئەهەمیەت کردنیان بوو بە جۆرێک لە هیچ ڕاگەیاندنێکەوە ناوى نەئەبردن و دانى بە بوونیاندا نەئەنا، لە کاتێکدا کە هەموو رەســانەکانى هەواڵى جیهانى باســیان لێوە دەکردن و بە کاریگەریان لە قەڵەم ئەدان، ئەگەر زۆریش فشــارى بۆ بهاتایە و باســى بکردنایە ئەوا بە ناوى ســوک و بچووک کراوە ناوى ئەهێنان، بە گشــتى بەرامبەر ەکانى بچوک ئەکردەوە تەنانەت ووڵاتێکى زلهێزى وەکوو ئەمەریکاش وەک ئەوەى بە (جۆرج بۆشــى) ئەوت (بوش الســغیر) . نموونەى ئێســتاى ئەو ڕاگەیاندنەش ڕاگەیاندنەکانى یەکیەتیە هەڵوەشــاوەکەى کوردســتانى ئەمڕۆمانە کە بزووتنەوەیەکى فراوانى وەکوو گۆڕان کە خاوەن جەماوەرى ملیۆنى کوردســتانە بە کۆمپانیاى ووشــە ناو دەبات و ناڵێت بزووتنەوەى گۆڕان، لە کاتێکدا هەموو خەڵکى کوردســتان و جیهانى دەرەوەش ئەوان بە کۆمپانیاى ووشــە ناناســن و بە بزوتنەوەى گۆڕان ناوى دەبەن، ئاخر لەکوێ کۆمپانیایەک کە پێک دێت لە چەند کەســێک و چالاکیەکى دیارى کراوى هەیە ئەتوانێ لە هەڵبژاردنێکى وەک پەرلەمانى کوردستاندا بەشدارى بکات و سەرەڕاى تەزویر و ساختەکاریش (500،000) پێنج سەد هەزار دەنگ بهێنێت کە بێگومان ئەو پێنج سەد هەزارە پێنج سەد هەزارى دیکەشیان لە پاڵدا بووە کە نەیان توانیوە دەنگ بدەن وەک کوردانى تاراوگە یان کەسانى دیکە کە تەمەنى دەنگدانیان نەهاتبوو ، یان کەسانى دیکە زۆرە کە دەنگیان تەزویر کرابوو، ئەگەر گۆڕان لە جەماوەرى کوردســتاندا نەیتەنیبێتەوە چۆن وەها شــتێک ڕوو ئەدات . بەڵام بۆ ئەم جارە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بۆیان دەرکەوت کە خۆیان هەڵخەڵەتاندووە و ئارەقى شەرمەزارى ئەڕێژن ، بەڵام هەر بەردەوامن لەسەر مۆدێلەکەى بەعس و سەدام لە ڕاگەیاندنەکانیاندا . بۆیە سەرەنجام بەرەو مەرگى حەتمى دەچن و لە لێوارى زبڵدان و سەرەنوێلکەى مێژوودان.

27/2/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە