بەڕێز/داواكاری گشتی ولایەنی پەیوەندیدار

Sunday, 08/05/2011, 12:00

1405 بینراوە


بابەت/گەندەڵی
سڵاووڕێز:-
بەڕێزتان ئاگادار دەكەینەوە كەسەرۆكایەتی دیوانى چاودێری دارایی/سلێمانی(بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاكی ئاوەدان كردنەوەوپەرەپێدان)نوسراویان بەژمارە(250)لە3/5/ 2010 (نهێنی) ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی كردووە كەبابەتەكەی(راپۆرتی چاودێری دارایی)یەدەربارەی عقیدی ئاسایش/حیدەرسەعید رەشید/ی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین ،لەبڕگەی(1) داواكراوەبەپێ ی قانون اێول المحاكمات العسكریە ژمارە/44/ی ساڵی (1941) اجرائاتی یاسایی لەگەڵ ناوبراودا بكرێت،وەلەبڕگەی(2)داواكراوەچارەنووسی بڕی(3255000)سێ ملیۆن ودووسەدوپەنجاوپێنج هەزاردیناردیاری بكرێت كەبەكەم دەركەوتووەلەكۆتایی ساڵی2008،وە ئەنجوومەنی وەزیران (فەرمانگەى یاسایی)بەنوسراویان ژمارە/1624/لە6/7/2010كەئیمزای د.نوری عوسمان عبدالرحمان سەرۆكی دیوانی لەسەرە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی كراوەوتیایدا(سردارمحمد غفور)وەك نوێنەری یاسایی ئەنجوومەنی وەزیران دەست نیشان كراوە بۆئەنجوومەنی لێكۆڵینەوە كەلەئاسیشی گشتی لەسەرعقیدی ناوبراوی سەرەوە پێك دێت،وەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی بەنوسراویان ژمارە/1049/8123 لە15/6/2010بەسەرۆكایەتی عقیدی یاسایی اسماعیل محمود احمدلەئاسایشی كركوك بەئەندامیەتی ئەم ناوانەئەنجوومەنی لێكۆڵینەوەی پێك هێناوە:-
1/ سردارمحمد غفورنوێنەری یاسایی ئەنجوومەنی وەزیران.
2/ملازمی یەكی یاسایی كارزان شێركۆ ێادق لەبەشی وردبینی ئاسایشی گشتى.
3/ ملازمی یەكی یاسایی توانا اكرم غفور لەبەشی رامیاری ئاسایشی گشتی.
4/ملازمی یەك توانا لەبەشی ژمێریاری ئاسایشى گشتی.

وەلەبڕیاری كۆتایی ئەنجوومەنی لێكۆڵینەوە كەلە26/10/2010نوسراوەكەسەرۆك ئەنجوومەن وهەمووئەندامەكان ئیمزایان لەسەركردووە ،لەخاڵی/2/داواكراوەعقید/ حیدر سعید رشید بەپێ ی مادەی 24/5لەقانون اێول محاكمات العسكریە ژمارە/44 ساڵی 1941 وەبەپێ ی مادەی117/1لەیاسای سزادانی سەربازی ژمارە/13/ساڵی1940راستكراوە بدرێت بەدادگای سەربازی0
بەڵام ئاسایشی گشتی سەرەڕای ئەوەی كە عقید/ حیدر سعید رشید/ ی نەدا بەدادگای سەربازی تەنانەت هیچ اجرائاتێكی تری لەگەڵ نەكرد چونكە بەپێ ی یاساهەرئەفسەرێك كەئەنجوومەنی لێكۆڵینەوەی لەسەربێت پێویستە(سحب الید)بكرێت لەولێپرسراویەتیەی كەهەیەتی، بەڵام ناوبراونەك(سحب الید)ی پێنەكرابەڵكوو ترفیعی پێكراوپلەكەی بەرزكرایەوەو بوو بەعمید كەچی بەپێ ی یاسا تا بڕیاری كۆتایی لەدادگا بە(بریو)دەرنەچێت نابێت ترفیعی پێبكرێت ،وەلەڕیگەی مامۆستاعمرقادركەجێگری مەڵبەندی ڕاپەڕینەو وەڵاش زاوای عمید حیدەرەو بەهۆ ی محمد وەتمانی ئەندامی سەركردایەتی(ی.ن.ك)ولێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕین لەلایەن حاكم قادردیفاعی لێدەكرێت،وەماوەی چەند رۆژێكەعمید حیدر سعید هەستاوە بەدەركردنی چەندین ئەفسەروكارمەندی دڵسۆزلەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین كەگوایە سەربەگۆڕانن،تابەكەسێكى دڵسۆزناوببرێت وگەندەڵیەكەی پێ پەردەپۆش بكات بەتایبەتی كەبەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمى كوردستان بڕیارێكی بوێرانەی داوە كەلەڕێگەی داواكاری گشتی دۆسیەی گەندەڵ كاران یەك لایی بكرێتەوە بۆئاگاداریتان لەگەڵ ڕێزدا.
تێبینى/ئێستاش لەبەرناعەدالەتی وەستاحسن ئەندامی سەركردایەتی(ی.ن.ك)وبەڕێوە بەری ئاسایشی سلێمانی چەندین ئەفسەرداوای گواستنەوەیان كردووە.
چاودێرێكی ئاسایش لە سلێمانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە