یەکێتى لە نیوان عەشرەت و سۆسیال دیموکرات دا

Monday, 13/05/2013, 12:00

1820 بینراوە






 ساڵانە لە وەرزى بەهاردا لە چەند ناوچەیەکى کوردستان ڤستیڤاڵ بە ناوى عەشرەت و هۆز و خێڵەوە ئەنجامدەدرێت ، ڤستیڤاڵ و پیشاندانى کلتور لە هەر ووڵاتێک بکرێت کارێکى باشە و جێگەى دەست خۆشیە وەڵێ کاتێک وویستت کۆمەڵێک کەس یان خەڵک لە خۆت کۆبکەیتەوە لەژێر چەترى ناویەک کە لە ئایدیا و تێروانى تۆ نەبن ئەوا کارەساتى گەورەى وەکو فکر و ئایندە بینى روودەدات لەناو کۆمەڵگادا، میللەتى کورد لە پێش شۆرشى عبدالکریم قاسم عەشرەت و هۆز خێڵەکان دەور و کاریگەرى خۆیان هەبوو لەسەر کۆى کۆمەلگا کە تاوەکو ئێستاش ئەو کاریگەریە بە جۆرێکى تر ڕەنگ دەداتەوە ، لەوکاتەدا میللەت هەمیشە دەچەوساوە بە دەستى کۆنە پەرست و خێلەکانەوە لە کۆمەڵێک روو بەتایبەت باج و سەرانە و نەبوونى زانست و زانیارى ، هەمیشە خێلەکان (سەرۆکەکانى خێڵ) هەوڵیانداوە چاودەورەکەیان لخوار ئەوانەوە بن و ژێر دەستە بن بۆ ئەوەى بتوانن بەکاریان بهێنن بۆ بەرژەوەنیەکانى تایبەت بە خۆیان لەدواى ساڵانى 58 و دەتوانین بڵێن شۆرشى جوتیارى کە شیوعیەکان لەو کاتەدا دەورو کاریگەریان هەبوو هوشیارکردنەوەى کۆمەڵگا بەجۆرێک بوو کە خێڵ و عەشرەت بەرەو لاوازى دەچوون تا واى لێهات زۆر بە کەمى باس دەکرا .حکومەتى عێراقى بەشێوەیەکى تر خێڵ و عەشرەتەکانى زیندوو کردووە کە زۆربەیانى کردە مستەشار و جاش و خەفیفە بۆ ئەوەى بەکاریان بهێنێت بەرامبەر بە پێشمەرگە ، ئەمرۆ یەکێتى نشتیمانى کوردستان بەتایبەت لەژێر دەسەڵاتى سەوزى ئەودا بەجۆرێکى تر زیندووى کردۆتەوە لەچوار چێوەى ڤستیڤاڵ و کلتورى گەلاندا . کە رۆژانە دەیبیستین لەفڵان شار یان گوند ڤستیڤاڵى فڵان عەشرەت و خێڵ وهۆزە . سەیرتر لەوە ئەوەیە کەسانى بەناو لیبراڵ و رۆشنبیرەکانى یەکێتى سەرپەرشتى دەکات یان لەوى ووتارى عەشرەت دەخوێننەوە ئەمشە لەژێر سێبەرى سۆسیاڵ دیموکراتدا، زیندووکردنەوەى ئەو جۆرە ڤستیڤاڵانە تەنها ئامانجێکى سیاسى روونە بۆ راکێشانى جەماوەرە بەلاى خۆیانەوە کەکورسى دەسەڵات لەدەست نەدەن .ئەوەى بەلاى منەوە سەیرە و واى لێکردم ئەم بابەتە بنوسم بیکەمە پرسیار بۆ یەکێتى لیبراڵ ورۆشنبیرەکانى خاوەن ڤستیڤاڵ ئەوەیە ئایا تۆبڵێ رێکخراوى سۆسیاڵ دیموکرات ساڵانە کۆربەند یان کۆنفرانسى خێڵ وعەشرەتەکان بکات لەجیهان ئێوەش بۆ بەشداریکردنتان پێش دەست پێک ئەو چالاکیانە بکەن و لەوى پێشانى جیهانى بدەن ؟ یان یەکێتى بیەوێ بگەرێتەوە بۆ سەرەتاى دروست بوونى ؟
وەڵامى پرسیارەکان تەنها لاى یەکێتیە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە