موختارى كۆمه‌لگه‌ى داره‌توو له‌كاتى هه‌لواسینى پۆسته‌راتى لیستى كوردستانى كاره‌با ده‌یگرێت و به‌په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخ
Saturday, 18/07/2009, 12:00
1898 بینراوە
هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخراوى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له داره‌توو تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتووى راگه‌یاند كه جواد عاره‌ب موختارى كۆمه‌ڵگاى داره‌تووى هه‌ولێر خۆى پۆسته‌ر و لافیته‌كانى لیستى كوردستانى هه‌لواسیوه و له كاتێكدا كه ویستویه‌تى لافیته‌یه‌ك له عه‌مودى كاره‌بادا هه‌لواسێت , له‌و كاته‌دا كاره‌با لێی ده‌دات و به‌سه‌ختى بریندار ده‌بێت و , سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌یشى راگه‌یاند كه چه‌ندین ئه‌ندامى رێكخراوى داره‌توو له‌و شوێنه‌دابوون دواى كاتێكى دره‌نگ به‌ده‌میه‌وه رۆشتوون و دواتر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمیرجینسى هه‌ولێر كراوه و بارى ته‌ندروستى زۆر خراپه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌یه چه‌ند په‌نجه‌یه‌كى له ده‌ست بدات ..
شایه‌نى باسه ئه‌م كاره‌ى موختار پێچه‌وانه‌ى یاسا ورێساكانى كۆمسیۆنى هه‌لبژاردنه كه نابێت به‌رپرسانى حكومى بانگه‌شه بۆ لیستێكى دیارى كرا‌و بكه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست