ئاشكرابوونى سینارێۆ و پیلانیكی ئاژانسی پاراستنی بنه‌ماله‌ی بارزانی!

Wednesday, 08.17.2011, 12:00

2415 بینراوە


له‌ هه‌واله‌كانی شه‌وی رابردوو١٦/١٧ی ئابی ٢٠١١ كه‌ناله‌ شه‌رمه‌زاروو رووزه‌رده‌كانی پارتی و بارزانی، هه‌واڵێكی سه‌یرومه‌ره‌و گاڵه‌ته‌جاریان بلاو كرده‌وه‌، گوایه‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆری سه‌ربه‌ پاراستنی بنه‌ماله‌ ، یه‌ك مه‌شجه‌ب چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆری له‌ حه‌شاره‌گه‌یه‌كی نزیك هه‌ولیردا ده‌ستبه‌سه‌راگرتووه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نسارو ئیسلامه‌وه‌ له‌ شاری موسڵه‌وه‌ گه‌یاندویانه‌ته‌ سنوری هه‌ولیر!
به‌راستی كه‌ وینه‌كه‌م بینی گۆكاكان و مه‌خزنه‌كانی چه‌ك توفاقی سه‌ربازی ڕژێمی به‌عسم وه‌بیر هاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر گرۆپێكی ئیسلامی بتوانیت ئه‌و هه‌موو ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ك و تێكینتیانه‌ هه‌بێ و بیگه‌ینیته‌ هه‌ولیر ده‌بێ ده‌وری ئه‌و ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماله‌یه‌ چی بووه‌، هه‌ر به‌ ده‌زگای پاراستن و دژه‌ تیرۆر و ئاسایش ونه‌هیشتنی مه‌وادی هۆشبه‌رو به‌رگری و هه‌واڵگری و ئیستیخبارتی عێراقی سه‌به‌ هه‌رێم و پاسه‌وانانی سنور وده‌زگا سیبه‌ره‌كانی ئه‌منی بنه‌ماله‌ ، كه‌ به‌ئاسانی له‌ناو چه‌قی هه‌رمی كوردستان له‌ناو چه‌قی هه‌ولیرو ده‌ستلاتی مه‌سعود و مه‌سرۆری تیرۆستدا، ئه‌و حه‌شاره‌گه‌یه‌ بوونی هه‌بووبی؟!
خوێنه‌رانی ئازیزی كوردستانپۆستی نیشتیمانپه‌ره‌ور
كوردانی ناو هه‌ریم و تاراوگه‌
رۆشنبیران و خودان فكر
لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسۆن به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
ئه‌مه‌ی له‌ خواره‌وه‌ من ئاماژه‌ی پێده‌ده‌م زانیاری ٣ رۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌ له‌ رۆژی ١٣ی ئابی ٢٠١١، شه‌وه‌كه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ئاسایشی گشتی هه‌ولیره‌وه‌ وه‌ك دڵسۆزیك بۆ كورد و كوردستان ئاگاداری كردمه‌وه‌، كه‌ له‌ پیرمامه‌وه‌ بێمه‌ خواری بۆ ناو هه‌ولیرو شوێنیكمان دیاری كرد بۆ یه‌كتربینن و، ئه‌وه‌ی پێراگه‌یاندم كه‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی و به‌تایبه‌تی مه‌سعود و مه‌سرۆری تیرۆرست، پیلانیكیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكترین كاتدا ژماریه‌ك له‌ كادیران و هه‌لسوراوانی كۆمه‌لی ئیسلامی له‌ سنوری سلیمانی و هه‌ولیر و دهۆك ده‌ستگیربكه‌ن، به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به‌ نهینی سه‌ر به‌ ئه‌نسارو ئیسلام ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاگاداری كردم كه‌ قاسم مزوری و نه‌زهه‌ت حالی و دلشاد یوسف هه‌والیكیان داتاشیوه‌و سینارێۆیه‌كیان ئاماده‌كردووه‌، كه‌ گوایه‌ حه‌شارگه‌یه‌كیان پر له‌ چه‌ك و جبه‌خانه‌و ته‌قه‌مه‌نی و قومه‌له‌یان دۆزیوه‌وته‌و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌، دوای بلاو كردنه‌وه‌ی هه‌واله‌كه‌ش به‌ نیازن چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ ئه‌نسارو ئیسلامه‌وه‌ هه‌یه‌!
ئه‌و سه‌رچاوه‌ دڵسۆزه‌ ئه‌وه‌شی پشتراست كرده‌وه‌ كه‌، پاراستن كه‌وتنه‌ته‌ چالیكه‌وه‌ به‌وه‌ی ئه‌و گرپه‌ی له‌ موسل وه‌ك گروپی تونده‌ره‌و تیرۆرست ده‌ورئه‌بینن ده‌وله‌تی ئیسلامی یه‌ نه‌ك ئه‌نسارو ئیسلام!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاگاداری كردم تا بلاو بوونه‌وه‌ی هه‌واله‌كه‌ له‌ كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندنی بنه‌ماله‌ من ئه‌م بابه‌ته‌ بلاو نه‌كه‌مه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌شه‌ل به‌ پیلانه‌ خویناویه‌كه‌ی پاراستن بهینین.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ زۆر شاره‌زایانه‌ ووتی: با ده‌زگای پاراستن و خودی مه‌سرۆر بارزانی بچن ته‌رمی لیوا به‌ختیار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی جیگری ده‌زگای به‌رگری بده‌نه‌وه‌ به‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی كه‌ به‌ناوی موهمه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سرۆر بارزانی كوشتویانه‌و، هه‌ریه‌كه‌ له‌ قاسم مزۆری و كامه‌ران موفتی و سه‌روه‌ری سالح بێداوی و نه‌زهه‌ت حالی ئاگاداری ئه‌و تاوانه‌ن و به‌شدارن له‌ كوشتنه‌كه‌ی!
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ڵینی دا لیستی ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆمه‌لی ئیسلامی ئاشكرابكات، كه‌ كاندیدی كوشتن و رفاندن له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌.