وەڵامێك بۆ كوردستان پۆست دەربارەى بابەتى (شه‌وانه‌ی داهاتی كۆمپانیاكانی (قه‌یوانی یه‌كێتی و عێراق ئۆیڵی پارتی) ده‌گاته‌ ٢٠٠ ده‌فته‌ر د

Wednesday, 21/09/2011, 12:00

1370 بینراوە





دیارە ئەوەى مەبەستمەى لە ووشەى (قەیوانى یەكێتى) كە لە پێشەكى بابەتەكەدا هاتووە بۆیە بەباشم زانى هەندێ ڕونكردنەوەى ورد بخەمە ڕوو بۆ مێژوو بۆخۆێنەرانى بەڕێز لەگەڵ ئەوەشدا بەندە نە لە دوور وەنە لە نزیك هیچ پەیوەندیەكم بە كۆمپانیاى ناو براو نیە تەنها ئەوەندە نەبێت بەهۆى ئەو هاوكاریانەى لەبوارەكانى (هاوسەرگیرى بەكۆمەڵ بۆ سەدان گەنجى كور وكچى ئەنفال كراوى ناوچەكانى گەرمیان وە بڕینەوەى موچەى مانگانە بۆ هەزاران خوێێندكارانى ناوچەكانى (سلێمانى,هەولێر,پشدەر و بتوێن,گەرمیان,شارەزوور , هەڵەبجە,هەورامان) وە نۆژەن كردنەوەى زۆربەى زۆرى خوێندنگاكانى سنورى پارێزگاى سلێمانى وە دابین كردنى بەشە نەوت بۆ خوێندنگاكان,وە هاوكارى كردنى تەواى مادى ئەو نەخۆشانەى كە پێویستیان بە نەشتەر گەرى و چارەسەر هەیە لە وڵاتانى دەرەوەى هەرێم ,وە دروست كردنى چەند بنكەیەكى تەندروستى و هێنانى چەندین ئامێرى پزیشكى پێشكەوتو كە تا ئێستاش وەزارەتى تەندروستى نەیتوانیوە بەو كارە هەستێت,وە هاوكارى كردنى چەندین خوێندكارى كەم دەرامەت بۆ مەبەستى درێژەدان بۆ خوێندنى باڵا,وە هاوكارى كردنى مادى و مەعنەوى زۆربەى زۆرى ڕێكخراوە نا حكومیەكان ,وە چەندان پڕۆژەى خێر خوازى تر) بەڵام كۆپانیاى قەیوان نە لە دور وە نە لەنزیك پەیوەندى بە یەكێتى یەوە نیە بەلام وەلائى حیزبى بەدەرە لەوە چونكە لەوەتەى حكومەتى كوردى دروست بوە هیچ كۆمپانیایەكى حیزبى مسقاڵە زەڕەیك هاوكارى كەسانى كەم دەرامەت و توێژەكانى كۆمەڵگاى نەكردووە
هەرچەندە پەیامنێرە بەڕێزەكەتانن خودى خۆى لە نوسینەكەیدا وەڵامى خۆى داوەتەوە چونكە تەنها وەك مەبەستێك لە سەرەتاى بابەتەكەدا ناوى قەیوانى یەكێتى هاتووە بەڵام ئەگەر بنوسرایە كۆمپانیاى (ئاسیاسێل یەكێتى) یان كۆمپانیاى (نۆكان) ئەوەیان شتێكى حاشا هەڵنەگرە بەڵام ئەوەش شتێكى ئاسایە بۆ هەرچ كەس و لایەنێك چونكە بەپێى یاسا نێو دەوڵتیەكان ئەوە مافێكى سروشتى و یاساى خۆیەتى بۆ بەدەست هێنانى سەرچاوەى داهاتى
بۆیەبەباشم زانى هەندێ ڕونكردنەوەى سەرەتاى بۆ بەڕێزتان و خوێنەرانى سایتە بەڕێزەكەتان
ئەگەر بە وردى جیاوازیەكى نێوان كۆمپانیاى قەیوان و كۆمپاكانى تر بكەین لەڕوى پڕۆژەو داهاتەكانیان ئەوا
1. لەروى پرۆژەكانى نیشتەجێ بونەوە كۆمپانیاى قەیوان (1م) زەوى نە لە حكومەت وە نە لە دەزگاى وەبەر هێنان وەر نەگرتووە وەتا ئێستاش (2) پڕۆژەى نیشتەجى بونیان لە پارێزگاى سلێمانى ئەنجام داوە نمونەى جوانترین پڕۆژەى هەرێمن تەنانەت بۆ خزمەت گوزارى ناو پرۆژەكانیش تەنازولیان بۆ حیزب و حكومەت نەكردووە بە ڵام بە پێچەوانەوە پڕۆژەى (گاردن سیتى گروپى كۆمپانیاكانى هەڵەبجە) وە پڕۆژەى (شارى گۆیژە گروپى كۆمپانیاكانى فاروق) وە پڕۆژەى (گوندى ئەڵمانى 1 و 2 كۆمپانیاى نالیا) وە پرۆژەكانى كۆمپانیاى بەڕێز كە كە لە هەمو قەزاو پارێزگاكاندا جگە لەوەى زەوى پڕۆژەكان لە لایەن دەزگاى وەبەرهێنان بۆیان دابین كراوە لە بەرامبەردا تەنها 11% دراوە بە لایەنى بەرامبەر یەبێ ئەوەى خزمەت گوزارى ناو پڕۆژەكان دابین بكەن بە ڵام كۆمپانیاى قەیوان بە پێچەوانەوە لە بەرامبەردا 22% دراوە بە لایەنى بەرامبەر
2. پڕۆژەى شارى جوان كە خاوەنەكەى فاروقى مەلا مستەفایە لە بەرامبەر وەرگرتنى زەوى ناو براو كە ئەكەوێتە جوانترین شارى سلێمانیەوە بەرامبەر بە وەرگرتنى زەوى ناو براو تەنها 1% درا بە لایەنى بەرامبەر ئەمە سەرەراى ئەوەى شوێنى ناو براو جوانترین دیارى دەستى شارەوانیەكەى ڕژێمى گۆر بە گۆر بو بۆ شارەكەمان نەك هەر كێشەى بۆ دروست نەكرا بگرە كار ئاسانیشى بۆ كرا,,,, بە ڵام تاوەرەكانى قەیوان كە لە سەر ئەرزێك بنیات نرا پێشتر شوێنى وەستانى عەرەبانە تەجاوزەكانى كانى شارەوانى سلێمانى بوو بۆ ئەم پڕۆژەی ناوبراو 22% درا بە لایەنى بەرامبەر وە لە بەرامبەر ڕوخاندنى خوێندنگەى خوێندنگەیەك كە دەكەوتە ناو چەقى پڕۆژەكەوە كۆمپانیاى ناو براو هەستا بە دروست كردنى دو خوێندنگەى نمونەیى كە تا ئیستاش وەزارەتى پەروەردە نەیتوانیوە بەو بودجە زەبەلاحەوە خوێندنگەیەكى لەو جۆرە دروست بكات وە جگە لەوەش بە فەرمانێكى ئەنجومەنى وەزبران ئەو پرۆژەیە ڕاگیراوە كە بە تەواو كردنى ئەو پڕۆژەیە سیمایەكى گەشترو جوانتر ئەبەخشێتە شارى سلێمانى بە گشتى و شەقامى سەهۆڵەكە بە تایبەتى
بۆیە ئەمە دلۆپێك بو لە دەریایەك بۆیە داوا لە كاكى نوسەر دەكەم هەریەك لەو خاڵانەى سەرەوە بەدواداچونى زۆر ووردو دەقییان بۆ بكات ئەو كاتە بۆ خوێنەرانى بەڕێز ڕون بكاتەوە و پۆزش بۆ بابەتەكەى بهێنێتەوە ...
دەربارەى داهاتى نەوتى كۆمپانیاى قەیوان ئەوەش مافێكى بازرگانى خۆیانە چونكە ئەوان ئەو بەرهەمە لە حكومەتى ئەكڕن خۆیان سەربەستن بە پێى قانونى توجارى چۆن هەڵسوكەوت بەو بەرهەمە نەوتیانەوە ئەكەن وە ئەوەندەش بەندە لە دور و نزیك ئاگاداربم زۆربەى تەنكەرەكانیش لۆگۆى قەیوانى پێوەیە ئەوەش ماناى ئەوەیە كە ئەوان بەئاشكراو كارێكى بازرگانى خۆیان ئەو كارە دەكەن

تێبینى/ئەو ژمارانەى كە لە بابەتەكەدا ئاماژەیان پێكراوە لە ڕۆژنامە ئەهلیەكاندا وەرگیراوە
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە