حەمەی مەلاقادر سنوری بەزاند....

Sunday, 14/02/2010, 12:00

1794 بینراوە


دوێنێ شەو واتە 13 ـ 2 ـ 2010 حەمەی مەلا قادر بەناو ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی 31 ئاب بەبۆنەی دەست پێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لەبەر دەمی مەسعود بارزانی و باقی بەرپرسەکانی هەردو حیزبی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی و پاڵێوراوەکانی لیستی به‌ناو کوردستانی کە ئێستا لاشەی نەماوەو تەنها لە بۆرە مارێکی زەهراوی ئەچێت و سڕ بوه‌ تا گه‌رم دادێته‌وه‌ دواتر ده‌که‌وێته‌وه‌ پێوه‌دان به‌ خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ بە حساب وتارێکی پێشکەش کرد کە جگە لە قسەی بێمستەواو سواوو  هەزاران جار دووبارەکراو و بەشان و باڵ هەڵگوتنی هەردو حیزبی مافیا چیتری نوێی تیا نەبو حەمەی مەلا قادر وەك پیشەی هەمیشەیی کە ئەویش وەك سەعدی پیرە فایلدار و مەلا به‌ختیار چەندین بەپرسی تری دزو درۆزن و بێچاو و ڕوو، کە تەنهاو تەنهاو کاریان درۆکردن و چەواشەکردنی خەڵکی کوردستانەو هیچیتر بە داخەوەش کە خەڵکی ستەمدیدەو زوڵم لێکراوی ئەم کوردستانە دوای ئەوەی بە ملوێنان درۆیان لەم فشۆڵ و فس فس پاڵەوانانە بینیوە کەچی جارێکی تر و دەیان جاری تریش هەمیشە تەفرە بەدرۆکانیان ئەخوات و دواتریش دەستەو ئەژنۆ دادەنیشن. دەنا حەمەکوێری مەلا قادرو هاوشێوەکانیان لەم دنیای پڕ زانست و زانیاری و پێشکەوتن و تەکەنۆلجیایەدا وەك لاداو ڕینۆو پاسی ڕیمو پۆلۆنی دەبوایە دەمێك بوایە بۆ زبڵدان فڕێ بدرانایە . لەوقسە بازاڕیانەدا حەمەکوێری مەلا قادر زۆر بێشەرمانە و بێچاوو ڕوانە وتی پێش ڕاپەڕین شاری هەولێری وێرانە بو ئێستا خۆتان دەیبینن چەند ئاوەدانە و وتی خەڵکی کوردستان ژیانی گەلێک خۆشە بەڵام ئەوەی باس نەکرد کە بە دە ڕۆژ دوای ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان بەرپرسانی هەردو حیزبی بنەماڵەی جەلال و مەسعود دەستیان کردە تاڵانی لەم کوردستانەو هەرچی پارەی کردبا ئاوەدیوی ئێران و تورکیایان دەکرد هەر لە شۆڤل و سەیارەو ئامێری پزیشکی نەخۆشخانەکان و سەرجەم ممتەلکاتی دوائیرەکان بو دزیان و وەك نەهەنگ قوتیاندا تەنانەت ئەوەندە سوکو سەلیم بون دەسکە پەنجەرەو شوشەی پەنجەرەی خوێندنگاکانیشیان شکاندو بە کیلۆو بەتەن بە ئێرانیان فرۆشتەوە هیچیان لە کوردستاندا نەهێشت و هەمویان ئاوەدیو کرد بەوەش ژێرخانی ئابوری کوردستانیان داتەپاندو کوردستانیان کردە وێرانەیەك و کردیانە تەمەن و دۆلارو لیرەو لە تەنگەی باخەڵیان نا. دواتریش هەر لەسەرئەو بودجەیەی لە خەڵکی کوردستانی ئەدزن دەستیان گرت بەسەر هەمو ئەو زەوی و زارانەی کە سودیان هەبو لە شارەکانی کوردستان بەتایبەتی هەولێرو بەسەدان ڤێلاو سۆپەر مارکێت و باڵەخانەیان قوت کردەوە تەنها بۆ پەڕژەوەندی تایبەتی خۆیان و هیچیتر کەچی ئێستا حەمەکوێری مەلا قادر ئەوەمان بە منەت پێئەفرۆشێتەوە. قسە بازاڕیەکانی حەمەکوێری مەلا قادر ئەوەندە بێماناو بێتام بو کە حەزناکەم دوبارەیان بکەمەوە چونکە خۆی هەزار بارە بو هەر ئەو دروشمە سواوانە بون کەچەندین ساڵە خەڵکی کوردستانی پێ تەفرە ئەدەن. بەڵام ئەو قسەیەی حەمە کوێری مەلا قادر کەمن دەمەوێ ئاماژەی پێبکەم کە قابیلی قبوڵ نەبو ئەوەبو سنوری هەمو بەهاو ئازادیەکانی هەمو تاکێکی کوردی بەزاندو لە دوای هێنانەوەی ئایەتێکی قورئان بە نمونە وتی دەبێت خەڵکی کوردستان کە ئەم ئاوەدانکردنەوەو ژیانە خۆشە دەبینێ دەبێت ئیتاعەی بەرپرسەکانی خۆی بکات کە ئەم خۆشگوزەرانیانەی بۆ فەراهم کردوە. واتە مەبەستی بو بڵێ خەڵکی کوردستان دەبێت کڕنوش بۆ بەر پرسەکانی بنەماڵەی جەلالی 66 و مەسعودی 31 ئاب بەرێت . کە ئەوان جگە لەدزی و ڕاوەڕوت و بە کوشدان و ئەنفالکردنی ڕۆڵەی کورد لە شەڕی نەگریسی ناو خۆدا کە ئەو دو بنەماڵە کۆنە پەرست و دواکەوتوە بۆ پۆست و کورسی دۆلار هەڵیان گیرساند. ئێستاش حەمە مه‌لا قادر دەیەوێ سوجدەیان بۆ بەرین ئیتاعەیان بکەین ئەو ناماقوڵیەی حەمەی مەلا قادرکە بەرامبەر بەخەڵکی ستەمدیدەی کوردستان کردی هەر بەرپرسی وڵاتێکی تری جیاواز لە کوردستان بوایەو بەرامبەر بە خەڵکی وڵاتەکەی بیکردایە هەر لەوێ خەڵکی شاماڵیان بۆ ئەبردو سوک و سەلیمیان ئەکرد پڕ شەقیان ئەکرد. بەڵام بەداخەوە ئەو هەمو خەڵکە زۆرەی لەوێ دانیشتبون بەتایبەت ئەوانەی کە تازە کاندید کراون بۆ پەڕلەمانی عێراق تا بە حساب داکۆکی لەماف و ئازادیەکانی خەڵکی کورد بکەن هەمویان هیچیان هەستیان بەو ناماقوڵی و سنور بەزاندنەی حەمەی مەلا قادر نەکردو بەسەریاندا تێپەڕی و ورتەیان لێوە نەهات . تەنها دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس نەبێت کە هەر لەسەرەتای قسە بێماناکانی حەمەی مەلاقادرەوە پێکەنین دایگرتبو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە