خەباتى پیرۆزى مام ڕۆستەم و گەندەڵیەكانى حەمەخۆشناو دیاریە بۆ مەكتەبى سیاسى یەكێتى و خوێنەرانى كوردستانپۆست .

Friday, 05/06/2009, 12:00

4620 بینراوە


مام ڕۆستەم ئەو سەركردە تێكۆشەرە پاك و خاكى و مەیدانیە خاوەن جەماوەرە قسە خۆشە واقیع بینەیە كەكەم كەس هەیە ناوى نەبیست بێت و ڕێزوئیحترامى بۆ خەبات و ماندووبوونە پیرۆز و سەربەرزانەكەى نەبێت بەداخەوە دوایى نزیكەى 50 ساڵ خەبات و تێكۆشان دوایى بەخشینى ئەو هەموو خوێن و خەبات و قوربانی دانە ئەمڕۆ یەكێتى سپڵە و بێ وەفا یەكێتى تەسلیم بوو بەئیرادەى پارتى و بارزانى دێ موچەى پاسەوانەكانى ئەو پیاوە تێكۆشەرە ئەبڕێ ، بەڕاى ئێمە ئەمە دواین پەردەى ئەخلاق بوو یەكێتى و سەركردەكانى لەسەر ڕووى خۆیان هەڵماڵى و بوون بە فوول دیكتاتۆر و فوول بێ ئەخلاق و فوول بێ ئابڕوو و ....... ئیسپاتیان كرد یەكێتى كەسوكارى شەهیدان و یەكێتى پیاوە تێكۆشەرەكانى وەك مام ڕۆستەم و خەڵكە دڵسۆز و ماندووەكەى نەماوە یەكێتى بووە بەیەكێتى پیاوە بێ ئابڕوەكانى وەك مەلابەختیار و جوندیانى و حەمەخۆشناو و سەعدى پیرەى فایلدار .
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ...
بەویژدانەوە ئەمە بخوێنەوە و ئەوسا هەر ئێوە خۆتان حەكەم بن و بڕیاربدەن بزانن یەكێتى ئى كێ یە و بۆ كێ یە و مەكانەت و مەڕكەبەى ئەو پیاوە ماندووە دڵسۆزەى كەناوى حەزرەتى ڕۆستەمە لەكوێ یە و مەكانەتى پیاوێكى دزوو دووڕووى گەندەڵى وەك حەمەخۆشناو كەلەهەموو ژیانیاندا تەقەیەكى خۆشیشی نەكردووە لەكوێ یە ؟؟.
یەكێتى بڕیارئەدات پاسەوانەكانى مام ڕۆستەم دەربكرێن و مووچەكانیان ببڕن لەولاشەوە پاسەوانەكانى دكتۆرە گەندەڵەكەیان لەئاسایشى گشتى دەستگیر ئەكرێن و بەدیلى ئەمان ئى ترى بۆ دائەمەزرێنن .. پاسەوانەكانى مام ڕۆستەم لەتاڵەبانى و مەكتەبى سیاسى بەئەخلاق تر و بەوەفاترن بەڵێن ئەدەن بێ مووچەش بێ مام ڕۆستەم جێ نەهێڵن پاسەوانەكانى حەمەخۆشناویش لەبەردەم بەڕێوبەرى ئاسایشى گشتى پەردە لەسەر سەدان دزى و گەندەڵى و بێ ئابڕوویى بەپرسەكەیان هەڵ ئەماڵن لەسەرووى هەمووشیانەوە سوتانى كۆگاى دەرمانەكە .. پاسەوانەكانى مام ڕۆستەم دەرئەكرێن و نان بڕاو ئەكرێن چونكە مام ڕۆستەم زۆر بەیەكێتیەوە ماندووبووە بەمە پاداشتى ئەدەنەوە ، ژمارەى پاسەوانەكانى حەمەخۆشناویش زیاد ئەكرێ چونكە خەڵكى زۆر لەیەكێتى توڕە كردووە و دەركردووە لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش نەوەك ئەو خەڵكە پەلامارى بەن و تۆڵەى خۆیانى لێ بكەنەوانێ.. مام ڕۆستەم چەند ساڵێك پێًش ئێستا لەسلێمانى لەخانووى سەرۆك جاش عەزەى نەهێ بوو لەپڕۆسەى ئازادى عێراق كەسوكارى ئەم سەرۆك جاشە هاتنەوە و داواى خانووەكەیان لەمام ڕۆستەم ئەكردەوە یەكێتى خەریك بوو لەسەر ئەم سەرۆك جاشە دەست و پەنجە سوورە بەخوێنى سەدان تێكۆشەرى یەكێتى مام ڕۆستەم بدا بەداگا و زیندانى بكا لەولاشەوە خانوویەكى حكومى كەئێستا بایى سەدان دەفتەر دۆلارە لەسەر حەمەخۆشناو تاپۆیان كرد ((خانووەكەى جیرانى بەرهەم ساڵح و پشت مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتیەكانى مەلابەختیار)) ... مام ڕۆستەم ساڵى 1967 لەگەرمەى شۆرشى ئەیلوول چەك ئەكاتە شانى و ئەچێتە شاخ و ئەبێتە پێشمەرگە حەمەخۆشناویش دوایى ساڵێك لە 1968 بۆیەكەم جار چاو بەدونیایى دزى و گەندەڵى ئەو سەردەمى جاشایەتى جەلال هەڵ ئەهێنێ و لەدایك ئەبێ .. مام ڕۆستەم سەربەرزە بەوەى باوكى لەژێر تەعزیب و لەزیندانى ڕژێمى بەعس ڕوحى پاك و پیرۆزى خۆى كردۆتە قوربانى كورد و یەكێتى حەمەخۆشناویش سەربەرزە بەوەى كەباوكى لەڕاپەرین قاسمە كوێرى كۆیەیى لەهەولێر لەماڵەكى خۆى حەشارداوە و دوایى بەڕێیى كردوەو جەمال خۆشناوى سەرنگووم كردوە ئەمڕۆش لەپاداشتى ئەمە یەكێتى موچەى ((دووملیۆنى برێمەر و دووپاسەوانیشى بۆ دائەنێ بۆ باوكى خۆشناو )) ..
مام ڕۆستەم سەربەرزە بەوەى دووبراى شەهید بووە و بۆنەتە قوربانى ئەو یەكێتیەیى ئەمڕۆ خەت لەخەباتى پیرۆزى مام ڕۆستەم ئەدا حەمەخۆشناویش برا بەعسیەكانى یەكێكیان ساڵى 1996 خوێندن تەواو ئەكا ئەمڕۆ یەكێتى ئەیكا بەئەندامى مەكتەبى عیلاقات و بەجێگرى بەڕێوبەرى گشتى خانەنشین ئەكرێ و براكەى تریشى كەتاساڵى 2000 لەبەغدا بووە و لەماڵى قاسمە كوێر خوێندنى تەواو كردوە ئەمڕۆ ئەكرێ بەنەقیبى پزیشكانى ددان و مووچەى خانەنشینى مودیرعامیش وەرئەگرێ و لەكۆلیژى پزیشكى ددانیش خۆى و خێزانەكەى حكومەتن و ئیسلامیەكى تووند ڕەویشە هەرچەند مەلابەختیار ئەڵێ من زۆرم خۆش ئەوێ و وانیە قسەم لەگەڵ كردوە ئیسلامیەكى واقیع بینە ئەى ئەوەنیە دووژنى هێناوە ؟؟ ..
مام ڕۆستەم سەربەرزە بەوەى 60 جار لەسەر ئەم حزبە بریندابووە حەمەخۆشناویش سەربەرزە بەوەى لەژێرچەترى جەلال و هێرۆى برایم ئەحمەد لەگەڵ ئەندامانى خێزانەكەى زیاتر لە 60 كۆشك و تەلار و خانوو و زەویان بەناوە خۆشحاڵە بەوەى بەئاگادارى و شەریكى عومەرفەتاح میلاكى 60 سەیارەى وەزارەتى تەندروستى ئیدارەى سلێمانیان لەكاتى یەكگرتنەوەى ئیدارەى سلێمانى و هەولێر نەخستۆتەوە سەر وەزارەتى تەندروستى .. مام ڕۆستەم سەربەرزە بەوەى لەشۆرشى ئەیلوول تەمەنى 17 ساڵ بووە و بچووكترین سەرپەلى شۆرشى ئەیلوول بووە حەمەخۆشناویش سەربەرزە بەوەى بچووكترین وەزیربووە لەئیدارەى سلێمانى كە ڕابردووى بەتاڵ و بۆش بووە و خەبات و تێكۆشانى بۆ كورد و بۆ یەكێتى نەبووە .. مام ڕۆستەم سەربەرزە بەوەى بەخەبات و ماندووبوونى خۆیى و تێكۆشانى خۆى و دەست و مەچەكى خۆى پلەكانى پێشمەرگایەتى لەشۆڕشى ئەیلوولەوە لە سەرپەلەوە بۆ فەرماندەى مەفرەزە بۆ فەرماندەى تیپ و ئەندامى مەكتەبى عەسكەرى و تادوایى ڕاپەڕین بۆ ئەندامى پەرلەمانى كوردستان بڕیوە حەمەخۆشناویش لەدوایى شۆرش و خیانەتى 31 ى ئاب بەتویتا و ئیسعاف هەنگوین و هەنار و میوە و سركە و دیارى ئەوروپا و تاران و دەعوەت و دەرمان و دوورینەوەى پەردەى كچێنى و نووسینى ڕاپۆڕت لەسەر خەڵك و نەیارەكانى خۆى پلەكانى كارگێرى فەرماندەیى گشتى و پلەى سەربازى لیواى تۆزباو وەزیرى گەندەڵى تەندروستى و سەرۆكى دەزگاى بارزگانى تەندروستى پێشمەرگەى بڕیوە .. مام ڕۆستەم لەدڵەوە پێیى ناخۆشە یەكێتى بەم ئاقارەدا ڕۆیوە و لەگەڵ نزیك بوونەوەى كۆنگرە تیكۆشەرەكانى خۆى دەرئەكا و نان بڕاویان ئەكا و گۆڕان ناكەن حەمەخۆشناویش خۆشحاڵە بەوەى تاڵەبانى بەڵێنى سەركردایەتى پێ داوە و خۆى و براكانى ئەچنە كۆنگرە و دەست هەڵ ئەبڕن و هاوشانى مەلابەختیار دەنگ ئەدەن بۆ دەركردنى ئەندامان و هەڤاڵانى باڵى ڕیفۆرم لەناو یەكێتى ، ئەوكاتەى ئەوان هەموو تەمەن و خەباتى جوانى خۆیان بەخشیە كورد و دژى بەعس ئەوستانەوە حەمەخۆشناو و براكانى خەریكى هەڵواسینى دروشمەكانى بەعس بوون لەزانكۆى سەلاحەدین ... ((كارەساتە ئەبووایە هەموو ئەندامانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى خۆیان بكوشتایە !! خۆشناو بچێتە سەركردایەتى و بڕیارى دەركردنى كاك نەوشیروان و مام ڕۆستەم و ئەو هەموو هەڤاڵە قارەمان و تێكۆشەرە بدا)) ..
دوایى پەنجا ساڵ خەبات و تێكۆشان مام ڕۆستەم بەوەزیر خانەنشین ئەكرێ و دوواجار بڕیارى بڕینى موچەى خۆى و پاسەوانەكانیشى ئەدرێ حەمەخۆشناویش دوایى ئەو هەموو دزى و گەندەڵى و دەركردنى خەڵكە لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش و وەرگتنى سەدان پارچە زەوى بەناشەرعى و ناعەدالەتى و دامەزراندنى هەزاران كارمەند بە 3 گەڵا و بەرامبەر كردنى ئیش لەباغەكانى و هێنانى ئەو هەموو ئامێرە چینیە لەكاركەوتووە و ...... هتد . ((ئاخر كارەساتە پاسەوان و باغەوانەكانى حەمەخۆشناو لەخۆشناوتى ڕا بچن زەوى لەسەر حسابى نەخۆشخانەكانى شۆڕش لەدەربەندیخان وەربگرن)) ..... هتد . كەچى ئەمڕۆ ئەویش هەر بەوەزیر خانەنشین ئەكرێ و دواجار وەك ئەڵێن یەكێتى بڕیاریش ئەدات موچە و ئیمتیازات و حیمایە و بوجەى تریشى بۆ تەرخان بكرێت لەئەردەن تابەڕەسمى وەك لێپسراوى نووسینگەى یەكێتى لەئەردەن دەست بەكاربێت .. مام ڕۆستەم خۆشحاڵە بەوەى كەجەماوەرى كەركوك و ئاوارەگەراوەكانى كەركوك لەخۆشەویستى و ڕێز و وەفایان بۆ مام ڕۆستم لە شارى كەركوك گەڕەكێكیان بەناوى مام ڕۆستەمەوە ناو ناوە خۆشناویش دوایى ئەوەى كارەساتى درۆى ئەنفلەوەنزاى باڵندەى كردە دیارى بۆ خەڵكى ڕانیە و ڕاپەڕین و كوردستان خۆشحاڵە بایى سەدان دەفتەر دۆلار كۆشك و تەلار و زەوى لەسنوورى ڕانیە و ناوچەكە كراوە بەناوەوە .. مام ڕۆستەم لەبەرئەوەى خۆى دووبرا و باوكى شەهیدە هەر ئەو خۆى ئەزانێت قەدرى شەهید و كەسوكاریان و هەموو تەزكیە و نامە و پاڵپشتیشى هەر بۆ خەڵكى تێكۆشەر و پێشمەرگەى ماندوو بووە حەمەخۆشناویش لەبەرئەوەى لەهەموو بنەماڵەكەیانا پێشمەرگەیەكى كۆن و تاكە شەهیدێكیان نیە هەر ئەو خۆى ئەیزانى چۆن كەسوكارى شەهید و خەڵكى تێكۆشەر و پێشمەرگەى ئەشكاندەوە هەموو تەزكیە و پاڵپشتیشى بۆ خەڵكى دز و ماستاوچى و پیاوى دووڕوو بوو ..
مام ڕۆستەم لەپڕۆسەى ئازادى عێراق بەهەمان ڕوح و گیانى شاخ كەفەرماندەى تیپى 55 ى قەرەداغ و 21 ى كەركوك بوو وەك چاو ساغێك لەگەڵ هێزى هاوپەیمانان بەرەو ناوى شارى كەركوك هەنگاوى ناو تاكە كەس و مەفرەزەى پێشمەرگەى كورد بوو وەك ڕاپەڕینى 91 چوویەوە ناو شارى كەركوك حەمەخۆشناویش بەهەمان ئەو هێز و گوڕوتینەى ڕۆژى 31 ى ئاب كەدەیان ئامێًرى نەخۆشخانەى ڕزگارى هەولێرى دزى و ڕاى گواست و دواتر هەر لەسەر ئەو بابەتەش ئاوارەى سلێمانى بوو بەڵێ بەهەمان بیركردنەوەى ئەوێ ڕۆژێیى 31 ى ئاب خۆى كرد بەناو كەركوك و تاڵانیەكى زۆرى لەوشارە هێنا .. لادێ و ناوچەكانى مام ڕۆستەم حاشائەكەى كوردستان بێت سوێند ئەخۆى عەرعەر و نوگرە سەلمانە لادێً و گوندەكەى حەمەخۆشناویش سوێند ئەخۆى و هاوارئەكەى ئەڵێیى تەڵاقى هەردوو بنەماڵەكەى بارزانى و تاڵەبانی و مەكتەبى سیاسى هەردوو حزبیشم كەوت بێت ئەمە جەلى و سناوەى خۆشناوەتى ساڵى 2001 و 2002 نیە ئەمە كۆشك و ڤێلا و باغەكانى مەلیك و پاشا و سولتانەكانى عەمان و دوبەیى و سعودیە و كەنداو هۆڵندایە ..
ئەڵێن نەوشیروان مستەفا دوایى ئەو هەموو خەبات و تێكۆشان و ماندبوونەى خۆى ئێستا زیاتر لەخەبات و تێكۆشانى خۆى ڕێزوحورمەتى هەیە بۆ خەبات و تێكۆشانى مام ڕۆستەم و جیا لەهەموو خەڵك كاك نەوشیروان هەر ئەڵێ كاك ڕۆستەم ... تاڵەبانیش خۆى بەشەرمەزار و ڕیسواى حەمەخۆشناو ئەزانێ لەپاى ئەوەى لەڕێگەى دەرزى لێدانەوە جەبار فەرمانى بۆ ئیفلیج كردوە هەر ئەڵێ كاكەى خۆشناو .. مام ڕۆستەم سەربەرزە و شانازى بەوەوە ئەكات كەهەموو تەمەنى هەر لەخەبات و تێكۆشان دابووە لە لەساڵى 1967 وە تا ئاشبەتاڵ دوایى لە 1975 وە تا ئێستا ،، هەموو خەبات و تێكۆشانى حەمەخۆشناویش ئەوەبووە (خۆى نا حاشا لەخۆى) باوكى ساڵى 1966 نۆ بڕنەوەى لە جەلال تاڵەبانى دزیوە و دەركراوە لەوساتەوە تائێستا ڕۆژێك لەڕۆژان یەكێكیان پێشمەرگایەتیان نەكردوە نەوەك نەخواستە شەهید و خوێن .. مام ڕۆستەم ئەوەندە سادە و بەڕێزو گەورەیە ئەوەندە ڕێزى پێًشمەرگە و خەڵكى ئاسایى ئەگرێ ئەوەتە پاسەوانەكانى ئامادەنین بەجێی بهێڵن و خۆى بۆ ئەكەن بەقوربانى حەمەخۆشناویش لێپسراوى حیمایەكانى خۆى بۆ شاردنەوەى تاوانى پەردە دوورینەوەكان كردە قوربانى بەرپرسەكان و لەڕووداوێكى نادیارو تەمومژاویدا لەناوبراو كرا قوربانى ئێستاش دوایى ئەوەى دزى و گەندەڵیى بەو پاسەوانە داماوانەوە كردوە ئەوەتا خۆى چووە داواى یاسایى لەسەر تۆماركردوون وەفا و پاداشتى داونەتەوە .. بۆبیرهێنانەوەى هەموو لایەك ....
لەنامەیەكدا مام ڕۆستەم كەبۆ پێشمەرگەیەكى خۆى نووسیوە بۆ بەرپرسێكى فەرماندەیى گشتى ئەڵێ ......
كاك .... پێشمەرگەیەكى كۆنى تێكۆشەرى خۆمانە و خۆتان ئەزانن دانەبڕاوە بەشایەدى كاك ..... خۆشتان ئەزانن ئەوساڵە برایەكى قارەمانى لەداستانى ..... شەهیدبوو جێگاى داخ و شەرم و عەیبە ئەمە نەخرێتە خولێكى ئەفسەرانەوە .......
دیارە ئەم تێكۆشەرە هیچى بۆنەكراوە و ئێستاش هەر لەماڵەوە كەوتووە لەبەرامبەر ئەمەدا فەرماندەیى گشتى سەدان كەسى بۆ حەمەخۆشناو كردە ئەفسەر و پلەى خەیاڵى خەیاڵیان درایە جگە لەخزم و پاسەوان و كارگوزار و ئەوانەى لەپڕۆژەكانى خۆشناو ئیشیان ئەكرد و لەجیاتى كرێ و پارەى مانگانە نەجمەى ئەدا پێیان كەساڵى ڕابردوو هەموو ئەوانەمان بەنووسروەوە خستەڕوو ............
لەكۆتایدا وێڕاى ئەوەى زۆر زۆر زۆر داواى لێ بوردن لەمام ڕۆستەم ئەكەین خەبات و تێكۆشان و ماندووبوونەكەشى بەرز ئەنرخێنین..هەروەها ئەو زۆر زۆر لەوە گەورەتر و موقەدەسترە ئێمە بیهێنینە ڕێزى ئەو ناپاكانەوە بەڵام نەمانتوانى دان بەخۆمانا بگرین و ئەو بەرواردە نەكەین و خەڵك نەزانێت ئەمڕۆ یەكێتى بووە بەموڵكى كێ ؟؟ .
ئێمە دووبارە ڕێزو حورمەتى گەورەمان هەیە بۆ مام ڕۆستەم بۆ خەباتى بۆ تێكۆشانى خۆشەویست و ناسراوە لاى هەموو خەڵك لەبەرئەوەى دزنیە خاوەن فایل نیە گەندەڵ نیە ڕەتڵە مۆنیكا و فەوجى سەربازى بەدواوە نیە كوڕ و ماڵ و منداڵ و كەسوكارەكەى نەبوون بەكەڵەگا بەسەر ئەو میللەتەوە ، بۆیە ئەڵێین مام ڕۆستەم گیان تۆ ئەوەنەت بەسە كەخەڵك و جەماوەرى كوردستان چۆنت باس ئەكەن و چ احساس و خۆشەویستیان هەیە بۆت ،، ئەزانى دوایى ئەو چاوپێكەوتن و دیمانەیەیى knn خەڵك چۆن باسى ڕاستگۆیى و چاو نەترسیت ئەكەن ، هەموو خەڵك لەناو بازار لەشوێنە گشتیەكان ناوپاس كۆڕ و كۆبوونەوە فەرمانگەكان هەمووى كەتوونەتە مەدح و ستایشى ئێوە ...
ئێمە هەست بەشەرمەزارى و تەریق بوونەوە ئەكەین لەئاست ئەم بڕیارەى یەكێتى ؟ ئەبێ كام ویژدان و كام ئەخلاق و كام دیموكراسى و كام مافى مرۆڤ و كام حزبى سۆشیال دیموكرات و كام پەیڕەو ئەمانەى ئاوا فێركردبێت ئەوەنە بێ ئابڕووبن نانى پاسەوانێكى داماو ببڕن .
ئێمە بەڵێن ئەدەین بەتۆ مام ڕۆستەم گیان هاوكارتان بین و كۆڵنەدەین لەئاستیان ئێمە داواى لێ بوردن لەتۆ ئەكەین كەئەو حزبە ئاوا بێ وەفا و سپڵە بوو بەرامبەرتان ، كارەساتە دوایى 50 ساڵ خەبات و تێكۆشان لەجیاتى دروستكردنى پەیكەرى ئازایەتى و پاكى بۆ جەنابتان ترسنۆكانە دێن مووچەى خۆت و پاسەوانەكانت ئەبڕن ، ئێمە لەجیاتى تۆ 50 هەزارجار ئەو كەسە نەفرەت ئەكەین كەڕێگاى بەخۆی یاوە ئەو بڕیارە ترسنۆكانەیە با ، 50 هەزار جار چاوت ماچ ئەكەین خوا لەتەمەنى 50 ى وەك حەمەخۆشناو هەڵگرێ بیخاتە سەر تەمەنى تۆ مامە ڕۆستەم گیان ، پەنجا گوڵ و پەنجا وشەى گۆڕان ئەنووسین و ئەیكەین بەمەدالیا و ئەى دەین لەیەخەى جەنابتان ، تۆ دوایى ئەو هەموو خەبات و تێكۆشانە بەو ڕووحیەتەوە بەرەو قۆناغەكانى گۆڕان هەنگاو ئەنێیى چۆن ئەبێ ئێمەش پەنجا هەنگاو نەنێین بەدواتدا و پەنجا هەزار جار نەبین بەقوربانت ئێمە خۆمان بەقەرزدار بارى تۆ ئەزانین ئەوكاتەى تۆ لەشاخ بووى و قوربانیت بەڕۆحى خۆت ئەدا و باوك و كەسوكارى خۆت كردبوونە قوربانى ئەم میللەتە ، ئێمەش لەخۆشى شار و لەخوێندن بووین ، هەموو هەوڵتان بۆ ئەوە بوو ئێًمە نەوەیەكى ساغ و سەلامەت دەربچین بۆئەوەى ئەمڕۆ شوێنى ئێوە بگرینەوە بەڵام بەداخەوە ئەوەى ئێوە بیرتان لێ ئەكردەوە نەیان هێشت و پارە و كورسى دەسەڵات بووە هەموو شتێك لایان و جەماوەریان پەراوێز خستەوە ،، بۆیە ئێستاش ئێمە بەپێشڕەوى و ڕیًَبەرایەتى ئێوە ئامادەین بۆ قوربانى و بۆ گۆڕان بۆیە ئێمە لەجیاتى ئەم حزبە بەوفایە ڕێز لەماندووبون و قوربانى تۆ ئەگرین و ئەتخەینە بانى چاومان ، ئێمە لەجیاتى تۆ ئەچینە سەر گۆڕى باوكە خێر لەخۆنەدیوەكەت و سەر گۆڕى هەردوو برا قارەمانەكەت و لەجیاتى تۆ ئاوێزانى گڵ و كێلى گۆڕەكانیان ئەبین و لەسەر گۆڕى ئەوان پەیمان و بەڵێن و وەفا دووپات ئەكەینەوە بۆ ئەو میللەتەو بۆ كوردستانپۆست و هەموو لایەك كەهاوكاربین بۆ گۆڕان و پشتیوانى ڕێبازە پیرۆزەكەى مام ڕۆستەم بین ..
لەكۆتایدا ئەڵێین مام ڕۆستەم گیان ...
ڕابوێرە بەسەربەرزى بەنان و ئاوێك
سەر دامەنوێنە بۆ هەموو ناپیاوێك
لەم ژینە كەهەر دەمێكە دێت و دەڕوا
مەردایەتى مەفرۆشە لەپێناو تاوێك .

گروپى چیایى كوردستانپۆست .
سلێمانى .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە