ئایا خۆپێشاندەرانى سەرا نوێنەرى كەمینەن یان نا؟ وەڵامێك بۆ یەكێتى وپارتى

Sunday, 20/03/2011, 12:00

1333 بینراوە




زۆر جار لە كەناڵەكانى یەكێتى پارتییەوە ئەوە ئەدرێت بە گوێماندا كە گوایە ئەوانەى لە سەراى ئازادین كەمینەن. بۆ نموونە هەندێجار ئەڵێن ئەوانە سێ هەزار یان پێنج هەزار یان تۆزێ لەوە زیاترن. بەڵام لە وەڵامدا پێیان دەڵێم ئەوانە راستە رەنگە زۆر نەبن كە لە سەراى ئازادى كۆبوونەتەوە بەڵا نوێنەرایەتى زۆرینە ئەكەن.
هەر بۆ نموونە لە خانەوادەكەى من تەواویان پشتیوانى ئەوانەن كە لە سەران، بەڵام تا ئێستا زۆربەیان نەیانتوانییوە بچنە ئەوێ. هەروەها لە چەندین كەسم بیستووە كە خوازیارن بچنە ئەوێ بۆ ناڕەزاى دەربڕین لەبەرامبەر گەندڵیى و قۆرخكارییەكانى یەكێتى و پارتى، بەڵام لەبەرئەوەى لە سلێمانییەوە دورن نەیانتوانییوە بچن.
سەبارەت بەوەى كە ئەوانەى ئەوێ تەنها بریتى بن لەلایەنگرانى گۆڕان و ئیسلامیەكان من ئەڵێم كە جگە لەوان یەكێـتى و پارتى و تەواوى ئەوانەیش پشتیوانى ئەكەن كە لەو ئەو دوو حزبەن بەڵام بێ بەشكراون.
من خۆم بەس لەبەر ئەوەى مەسئوڵێكى ناویەكێتى یان پارتى ناناسم تا ئێستا چەندین جار ئیمزام چووەتە ئەنجوومەنى وەزیران و چەندین دامودەزگا بەڵام بۆم نەكراوە. باشە هۆكارى ئەمە ئەبێ چى بێت كە خەڵك دەنگى بۆ ئەوانداوە ئیشیان بۆ بكەن كەچى پارتى و یەكێتى ئەو هەموو شەڕە نەفسییە لەگەڵ میللەت ئەكەن.
بۆیە یەكێتى وپارتى بەوە تێنەكەون كە ئەوانەى لەبەر دەركى سەراى ئازادین كەمینەن، بەڵكو ئەوانە نوێنەرایەتى زۆرین ئەكەن. بەڵام لە راستیدا من دڵنیاتان ئەكەمەوە كە چینى ئەریستۆكراتەكەى یەكێتى و پارتى تواناى گوێگرتنیان نەماوە كوتومت وەك و حوسنى موبارەك و دەسەڵاتدارانى عەرەبیان لێ بەسەر هاتووە.
ئێمە ئەبێ هەوڵى روخاندنیان بدەین. لە ئێستایشدا تەنها چەند مورتەزەقەیەك بەدەست یەكێتى پارتییەوە ماون كە ئەیانبێنین لە كەناڵەكانى راگەیاندنیانەوە قسەى ناڕاست بۆ مانەوەیان ئەكەن. بەڕاستى من شەرم ئەكەم كە ئەیانبینم بەو شێوەیە قسە ئەكەن چونكە سور ئەزانین كە درۆ ئەكەن.
بۆیە ئەمەوێ بەدەسەڵات بڵێم ئەوەى جیلى پێش نەوەدەكان قبوڵى كرد ئەوا جلى دواى ئەوان قبوڵى ناكەن. دڵنیام ئەوانە دەسەڵاتتان لێ وەردەگرنەوە كە من خۆم یەكێكم لەو جیلەو هەوڵى تەواوى رووخاندنى ئێوە ئەدەم. ئەوەى لەگەڵ دەسەڵاتدا ماون خەڵكانى پیرو ناهۆشیارن یان گەنجانێكن كە مورتەزەقەن و ئێستا دەسەڵات شەرى مانوەى خۆیان پێ ئەكات.
بۆیە باشتروایە یەكێـتى پارتى بەوە تێنەكەون كە وەك ئەبینین كە بۆنە نەتەوەییەكانیان كردووە بەهى خۆیان عەرزى عەزەڵاتى پێ ئەكەن. باشە جگە لەیەك دوو سەعات زیاتر جارێكى تر ئەتوانن ئەو ژمارەیە كۆبكەنەوە؟ بێ گوان نەخێر ئەمە وتەى لایەنگرانى خۆیانە نەك من. بەڵام ئەوانەى سەراى ئازادى خۆرسكن بێ ئەوەى كەس ناچاریان بكات خۆیان چوون.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە