نامە بۆ وەزارەتی دەرەەی بەریتانیا

Sunday, 20/11/2011, 12:00

2439 بینراوە


چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژمەودا رێزداران
،ئەوەندەی قوڵی ئەوبرینە کەبەجەستەی گەلەکەمانەوەیە ئازار پاڵی پێوەناین کە لەشاری لتدزەوە بەپێ ئەوڕێگا دڕێژە بگرینە بەر تا بێین ڕاستەوخۆ پەیامی ئەوبەربەرێتی یەتان پێڕابگەیەنین کەدەرھەق بە گەلی کورد لەسەردەستی دەوڵەتی تورک پێک دێت،برینەکان ئەوەندە قوڵن ئەوەندە بەسۆن ئەوەندە تراژیدین شایانی ئەوەن کە ئێمە لەم ڕێگایە دورتربڕۆینن و لەم ماندووبونە زیاتربچێژین و لەم ھاوارە بڵندتربقیڕێنین ،لەگەڵ ئەوەی کە ھەرلە خاکەوە بۆ مرۆڤەکان لە منداڵ و ژن و پیا و پیر و جوان پاشان بۆسروشت وژینگە تەنانەت ئاژەڵەکانیشمان ئیتر مردن لەسەریان کراوەتە ئەوقەدەرە کە ماف و نرخێک شایستەی ژیانیان نابینێت ئێمە کراوینەتە ئەومرۆڤە کە باشی ئێمە لەمردنماندایە چونکە کوشتن و مردنی ئێمە ھیچ سزایەکی دەوڵەتی و نێودەوڵەتی بۆنەبڕاوەتەوە بەڵکو بەپێی یاسایەک کە پێیدەوترێت لۆزان ڕێکیخراوە.
ڕێزداران
تەنھا چەکێک کەلەسەر ئێمە تاقینەکرابێتەوە ئەتۆمە،دەنا وەکتر لەئێرانەوە فتوای کوشتنماندراوە و باشترین چەکی کۆکۆژیمان دژ بەکارھاتووە تەنانەت بەملیۆنانمان لێکوژراوە ،ئەوەی لە عێراقیش دەرھەق بەکورد کرا لە ئەنفال وکیمیا باران بەسەدان ھەزار مرۆڤی کورد تێیدا بونە قوربانی لەسوریاش وێڕای کوشتوبڕ و سوتاندنی مداڵەکانمان لەسینەمای عامودادا تەنھا لەبەرئەوەی کورد بوو ن ھیچ مافێکی ھاوڵاتی بوون و مرۆڤ بونیشمان پێڕەوانەبینرا لەتورکیاشدا لە ئەنجامی ١٧ ھەزار کردەوەی بکەری نادیاردا بەملیۆنان مرۆڤمان لێکوژرا بەزۆریش ناسنامەی تورکی شاخاوییان بەسەردابڕین،تا ئەم ساتە وەختەش لەتەواوی ئەم وڵاتانە ھێرش و پەلامارەکانی ھیچی لەھێزی خۆی کەمنەکردووە دەزانن بۆ؟ چونکە یاسای لۆزان کە کوردی ڕادەستی دەوڵەتانی سەردەست کردووە خۆی بۆخۆی زەمینەی نایاسایی بونی کوردی وەک گەل ساز و ئامادە کردووە بۆ نکولی کردن و نەناساندنی مافەکانی و سەرەنجام سەرکوتکردنی شۆڕش و سەرھەڵدانەکانی.
ڕێزداران ؛
تێکۆشانی ئازادی خوازانەی گەلی کورد لەھەمبەر داگیرکاری و ئینکار و توانەوە دەبێت بەپێی یاسای گەردون ڕەوابێت،ئەگەر ڕەوشی پشێلەیەکیش بێنینە بەرچاو لەکاتی ھێرشکردنەسەریدا ناچاری بەرگریکردنە لەخۆی ئەمەش یاسای سروشتە تەنانەت جوانترین گوڵ بۆ پاراستنی خۆی دڕک لەدەوری خۆی کۆدەکاتەوە ، ئەوەی مەبەستمانە بێدودڵی بیڵێین ئەوەیە دەستدانەچەک و ڕاپەڕین و شۆڕشەکەی ئێمەش بەڕێبەرێتی پ ک ک و سەرۆک ئۆجەلان گرێدراوی ھەمان یاسان ،ئەگەر زەمینەی تێکۆشانێکی ئازادانە و دیموکراتیانە لە تورکیا ھەبووایە دەوڵەت لەماوەی ٢ ساڵدا ٣٨٠٠ سیاسەتمەداری کوردی چۆندەخستەزیندانەوە ؟جۆن نکولی لە ٣٦ ئەندام پەرلەماندەکرد کە لە پرۆسەیەکی گوایە دیموکراتیانە و ھەڵبژاردندا چونەتەپەرلەمانی ئەووڵاتەوە وەک نوێنەری گەلی کورد چۆن ڕێژەی لەسەدا ١٠ لانەدەبرا کە گەورەترین کۆت و کۆسپی بەردەم گەلی کوردە لەنوێنەرایەتی کردنەی خۆی لەپەرلەماندا وەک نەتەوە ،چۆن زمانی قەدەغەدەکات تەنانەت لەقوتابخانەکاندا پەروەردە بەوزمانە قەدەغەدەکات ئەگەر ماف لەم وڵاتەدا ھەیەچۆن لەبەردەم کامێراکانی دنیادا دەستی منداڵی کورد دەشکێنێت وچۆن بەھەزارن منداڵ لەزیندانەکاندا توند دەکات و چۆن تەرمی ڕۆڵەکانی بە پەت بەدوای ئۆتۆمبیلدا ڕادەکێشێت چۆن سنوری زەمینی و ئاسمانی دەبەزێنێت و منداڵی ٦ مانگان لەت و پەت دەکات و باشترین تەکنەلۆجیای وەرگیراو بەکاردەبات و چەکی کیمیایی و ناپاڵم ی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی بەکاردێنێ؟
بەڕێزان
ئاستی بەربەرێتی دەوڵەتی تورک مرۆڤ بونی سەرکردەکانی تورکی خستۆتە ژێر پرسیارەوە بەکاربردنی چەکی کیمیایی و ناپاڵمی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگی باکوری کوردستان لە بەرواری ٢٢ ،١٠ ،٢٠١١ کەتییایدا ٣٧ گریلای شۆڕگێڕی کورد گیانیان بەخشی بە دڕندانەترین شێوە پارچە پارچە کران و سوتێنران بەجۆرێک ھەتا ئێستاش بنەماڵەکانیان جگەرگۆشەکانی خۆیان ناناسنەوە ئەم تاوانە وێڕای ئەوەی کە لە رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی و شپیگلی ئەڵمانی باسکران بەڵام وەک تاونەکانیتر بێسزادانی ئەنجامدەرانی دەرباز بوون و تەنانەت ئەوانەی ئەو کۆمەڵکوژی یەیان ئەنجامدا وەک سەرکەوتنێک بۆخۆیان و سوپاکەیان ھەژمارد دەکرد ئایادەکرێت ئەمجۆرە تاوانبارانە مرۆڤ بن؟ سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی تورک لەجیاتی سزادانی تاوانباران پاش ئەوھێرشە ھەڕەشەی ئەوەدکات کە تەنانەت ئەگەر رۆژنامە تورکییەکانیش بەرگری لە گرتن و زیندانیکردنی ئۆپەراسیۆن گوایە کە جە کە بکەن بەتوندی سزادەدات ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە یاسا لەم وڵاتەدا ئامرازی باڵادەستی ڕایەدارانی سیاسی یە و بەئارەزووی خۆیان بۆسەپاندنی باڵادەستی و کۆیلەکردنی گەلی کورد کردویانەتە داردەست؟
ڕێزداران؛
ناوزەند کردن و پروپاگەندکردنی ئەوەی کە تەڤگەری ئازادی خوازی کورد تیرۆریستە پێناسە و ھەڵسەنگاندنێێکی ڕەوا و دادپەروەرانە نی یە گەلی کورد لەبەرامبەر بەربەریەتی دەوڵەتانی سەردەستیدا ناچار بەدۆخی بەرگری ڕەوا کراوە و ئەمەش لەیاساکانی مافی مرۆڤدا جێگیرکراوە ،ھەروەھا ھەرگیز ناکرێت تێکۆشانێک کە زیاتر لە ٣٣ ساڵە بەردەوامە خاوەنی فراونترین ڕێکخستنە لە رۆژھەڵاتی ناویندا ورۆژلەدوای رۆژ مەزنتر و فراوانتر دەبێت لەسەر ئاستی تەواوی پارچەکانی تری کوردستانیش گەل پێشوازی لێدەکات و تەڤلی دەبێت و خاوەن لێیدەردەکەوێت تیرۆریست بێت لەھەمان کاتدا ڕۆڵی ڕێبەرێتی ئەو تەڤگەرە ڕێبەر ئاپۆ مەحکوم بە گۆشەگیری و ئەشکەنجە بکرێت لە زیندانی ئیمیڕاڵیدا ،وێڕای ئەوەی کە بەڕێزیان لەماوەی ٢٥ ساڵی ڕابوردوودا تەواوی وزە وھزراندنی خۆی خستە گەڕ لەپێناوچارەسەری یەکی ئاشتیانە و جێگیرکردنی مافەکانی گەلی کورد تەنانەت لەسەخترین ھەل ومەرجی زیندانیدا پاش ڕادەستکردنەوەی بەدوەڵەتی تورک ھەمیشە وەک مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ و مرۆڤ دۆست چەندین پرۆژەی چارەسەری دیموکراتیانە و ئاشتیخوازانەی پێشکەشکرد کەدواترینیان بە نەخشەیڕێی چارەسەری ناسراوە لێ مەخابن ئەوە بۆماوەی زیاتر لە ١١٠ رۆژە لەسەرەتاییترین مافەکانی خۆی وەک زیندانێکی سیاسی دابڕێنراوە و مافی ئەوەشی پێنادرێت کە پارێزەرەکانی ھەروەھا بنەماڵەکەشی چاویان پێی بکەوێت ئەمە لەکاتێکدا گەلی ئێمە ھەردەم پێداگیری لەوڕاستی یە کردوە کە ڕێبەر ئاپۆ موخاتیبی ئەم پرسەیە و تەنانەت ئازادی خۆی بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گرێدەدات .
ڕێزداران ئێمە داولە بەڕێزتان دەکەین کە
١ لەئاست ئەم تاوانە مەزنە دژ بەمرۆڤایەتی یە لە کەسێتی گەلی کوردا بە پێشێلکردنی یاسای شەڕ و بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و ناپاڵمی قەدەغەکراو بێدەنگ نەمێنن و داوای لێکۆڵینەوەیەکی یاسایی و بێلایەنانە بکرێت لەم ڕوەوە بەفەرمی ئەم پرسە ڕوبەڕوی لایەنی بەرپرس بکەنەوە ،ھەروەھا کۆتایی بە گرتن و ڕاوەدوونانی سیاستەمەدارانی کرد بھێنرێت و زیندانی یەکان ئازادبکرێن و ڕەوشێکی ئارام بۆ ئاشتی وچارەسەری دیموکراتیانە پێکبھێنرێت.

٢ بەزوترین کات داوا لەدەوڵەتی تورک بکرێت دەربارەی ڕەوشی ڕێبەرئاپۆ لێدوانی فەرمی بدات و بەزوترین کات گۆشەگیری لەسەر لابدرێت و دەرفەتی بۆبڕەخسێنرێت کە ڕاستەوخۆ ڕۆڵی خۆی لە پرۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد ا بگێڕێت و ھەل و مەرجی زیندانی باشتر بکرێت ،ھەروەھا داوالە ڕێکخراوی سی پی تی بەرگری کردن لە ئەشکەنجەی سەربە کۆنسەی ئەوروپا بکرێت بەزوترین کات ڕۆڵی خۆی لە ھەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەرئاپۆ بگێڕێت لەڕوی یاسایی یەوە دەوڵەتی تورک ناچاری ڕێزگرتن لەمافەکانی ڕێبەرمان وەک سەرکردەیەکی سیاسی بگرێت.


چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژمەودا


٠٠٤٤٧٥٩١٨٨٥٣٥٨

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە