لەڕێگای گروپی ١٧ شوبات دۆسیەی بنەماڵەی قوربانیان دەگاتە دەست وەزارەتی دەرەو ەی سوێد و ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال

Saturday, 21/04/2012, 12:00

1615 بینراوە


کاتژمێر ١٠ بەیانی ئەمڕۆ ٢٠-٤-٢٠١٢ لە ووڵاتی سوێدەوە ، باوکی شەهید سورکێو بەنوێنەرایەتی بنەماڵەی قوربانیانی ١٧ شوباتەوە ، لەلایەن ڕیکخراوی جیهانی (ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال) بەگەرمی پێشوازی لێکرا و گفتوگۆو دوایین رەوشی یاسایی و ژیانی بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی نارەزایەتیەکانی ١٧ شوبات ، بووە بابەتی دانیشتنەکە . ئەندامی دەستەیبەڕیوبەری ئامنستی لەولاتی سوید (Bob Vellucci) داوای لە نوێنەری بنەماڵەی قوربانیانی ١٧ شوبات کرد ، داواین زانیاری وورد لەسەر رەوشی بەڕێوە چوونی یاساییان پێ بدات . باوکی شەهید سورکێو بەوردی باردوخەکەی بۆ شیکردەوە کە ١٤ مانگە ، هیچ لایەنێکی یاسایی بەدوای دۆسیە قوربانیانی ١٧ شوبات دانەچووە ، جگە لەدۆسیەی شەهید(ئومێد) نەبێت. بەپێچەوانەوە ، بەناوی یاساوە ، چەندین چالاکڤانی مەدەنی کەڕۆلیان لەخۆپێشاندانەکان هەبووە خراونەتە زیندانەوە ، وەک نمونەش ، ئاماژەی بە برایمی کاکە ئەحەوە کرد . هاوکات ١٤ برینداری نارەزایەتیەکانی ١٧ شوبات پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە ، بەڵام بەداخەوە دەسەڵات سەرباری پەیمانی هاریکاری کردن پێیان ، بەلام هیچ یارمەتیەکی پێ نەداون . دوای وەرگرتنی سەرجەم زانیاریەکان نوێنەرەکی ئامنستی ، پەیمانی دا ، کەیاداشت و سەرجەم ئەو زانیاریانە ، بگەیەنێتە دەست بەرپرسا نی ئامنستی لەلەندەن .
هاوکات هەر ئیمڕۆ باوکی شەهید سورکێو (شێخ زاهید) لە وەزارەتی دەرەوەی سوید لەلایەن بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوە ڕاست (گوفران ئەلنەدەف) بەگەرمی پێشوازی لێکروا ودوای گوێگرتن لە ووتەکا نی و وەرگرتنی یاداشتی بنەماڵەی قوربانیان کەخۆی لە چەند داخوازی و سێدی لەفلیمی دۆکۆمێنتاری لە تاوانەکان بوو. بەرپرسی ڕۆژهەلاتی ناوەراست لە سیاسەتی دەرەوەی سوێد (گوفران ئەلنەدەف) پەیما نی بە نوێنەرەکەی قوربانیانی ١٧ شوبات دا ، کەیاداشت و وتەکانی بگەیەنێتە دەست وەزیری دەرەوەی سوێد .
شایەنی باسە نوێنەرەکەی بنەمالەی قوربانیان ، بە وەزارەتی دەرەوەی سویدی ڕاگەیاند کە دەسەڵات ئامادەنییە تاوانباران بگرێت و بیانداتە دادگا،سەرباری ئەوەی سەرۆکی (هەرێم و حکومەت و بریارەکانی پەرلەمان) ئاماژەی بەو خالە کردووە ەدەبیت سزای ئەو تاوانبارانە بدرێت کەتەقەیان لەخەڵک کردوە . هەرەوەها باس لە هەوڵەکا نی دەسەڵاتی کرد ، کە هەولدەدەن بەپارە بەخشین پێێان دۆسیەکانیان لەدادگا بکشێنەوە. کەئەمەش لای کەسوکاری شەهیدەکان جێگەی قبوڵ نییە. هەروەها پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی لە کوردستان بە کاری سیستێماتیکی دەسەڵات ناوبرد .
شایەنی باسە نوێنەرەکەی بنەماڵەی قوربانیان بەناوی هەموو بنەماڵەکانەوە سوپاسگوزاری خۆی بە ڕێکخراوی ئامنستی و وەزارەتی دەرەوەی سوێد گەیاند بە هۆی ئەوەی بەردەوام بەدواچوون و زانیاریان لەسەر ئەو دۆسیانە کۆکردۆتەوە . دەبێت ئەوەش بڵێین ئەم دیدارانە بەهاریکاری ئەندامانی گروپی ١٧ شوبات ساز دەکرێت ، بەئامانجی ئەوەی فشارەکان بۆ سەر دەسەڵات لەڕیگای ناوەندە جیهانیەکانیش بەرفراوانتر بکرێت . وە بریار وایە لەهەفتتەی داهاتوش ئازارەکانی بنەماڵەی قوربانیان بگەیەنێتە دەست چەندین پەرلەمانتار و پارتی سوێدی تر

گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
2012-04-20

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە