هەواڵێك لەناو مەكتەبى ڕاگەیاندنى جەلالەوە

Thursday, 30/07/2009, 12:00

1724 بینراوە


بەپێ ى سەرچاوەیەكى نزیك لەمەكتەبى ئیعلامى یەكێتى و ئازاد جوندیانیەوە پاكسازى و دەركردن لەناو مەكتەبى ئیعلامی (ینك) دەستى پێكردووە ، دەركردنەكانیش تەنها لایەنگرانى باڵى ڕیفۆرم و هەوادارانى لیستى گۆڕان ناگرێتەوە بەڵكوو هەموو ئەوانەش ئەگرێتەوە كەلەكاتى هەڵمەتى هەڵبژاردندا كەمتەر خەم بوون و وەكوو پێویست كارەكانیان ئەنجام نەداوە سەرەتاى ئەم دەركردنانەش لەهەریەك لە (كاوە محەمەد و شێركۆ مەنگووڕییەوە) دەستى پێكردووە و پێدەچێت هەریەكە لە سەربەست جیهاد بەڕێوەبەرى ئێزگەى مەركەزیى و جەمال حسەینى بەڕێوەبەرى سەتەلایتى بەناو گەلى كوردستانیش بگرێتەوە لەبەر ئەوەى لەكاتى بانگەشەدا وەكوو پێویست كاریان نەكردووە و جێى ڕەزامەندى تاڵەبانى نەبوون بەشێكیش لەو شكستەى لیستى كووردستانى لەشارى سلێمانى و دەووروبەرى ئەكەوێتە ئەستۆى هەریەك لەو كەناڵانەى یەكێتى كەناینتوانیوە هاوشانى ڕاگەیاندنى لیستى گۆڕان بەگەرم و گووڕیەوە لەهەڵمەتەكەدا كاربكەن خوێنەرە بەڕیزەكان ئاگادار ئەكەینەوە لەهەر زانیارییەكى تر كە بەدەستمان بگات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە