هەرکەسێک نەتوانێت بە (زمانی دایکیی) خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە، ئەو کەسە نەخوێندەوارە


حکومەت و گەنج.. کوا پەرۆشی و دڵسۆزی ؟!

Wednesday, 05/01/2011, 12:00

2460 بینراوە


ئاکۆ میرەی پێویسته‌ حكومه‌ت لانه‌ى سۆز و ئارامى و هاناى به‌ده‌مه‌وه‌ چوونى سه‌ر ڕاستى هاووڵاتیانى بێت..ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر شانى حكومه‌تى دڵسۆز و راسته‌قینه‌ هه‌موو گرفتێكگه‌وره‌و بچوك ئاسان و سه‌خت بۆ هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكات..ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر كه‌س و پێڕ و لایه‌كى ئاسایى هه‌ر ده‌سته‌وسان و چاوه‌ڕێى قه‌ده‌رى رۆژگاربێت ئیتر موهیمیه‌تى ئه‌و حوكمڕانیه‌و سه‌ختى ئه‌و بردنه‌ ڕێوه‌یه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌بێ چی بێت؟!ئینجا بێ گومان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى دڵسۆز و راستا ده‌دوێین نه‌ك ئه‌و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تانه‌ى كه‌ ئه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌بێت و لایان گرنگبێت بوونى نیه‌!ده‌ربه‌ستى هیچ وڵات و مه‌مله‌كه‌تێكى ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ نایه‌م هێنده‌ى ئه‌وه‌ى خه‌م و ده‌ربه‌ستى وڵاتى خۆمه‌ گه‌رچى هه‌ر به‌ خواڕسكى خوایى ته‌مه‌نناى باشى و ته‌ندروستى و به‌ره‌و پێشچونى زۆر بۆ سه‌رانسه‌رى عاله‌م ده‌كه‌م به‌ڵام بێ گومان وڵات و كوردستانى دایكمم له‌ هه‌موو خۆشتر ده‌وێت...بۆیه‌ لێره‌دا ڕووى گله‌یى و ڕه‌خنه‌م ته‌نیا له‌و ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانى وڵاته‌یه‌ كه‌ لانه‌مه‌و خواستمه‌ بۆ ئه‌به‌دیش ماڵى حه‌وانه‌وه‌و سوكنایى ده‌رونمبێت..ئه‌مڕۆكه‌ چینى گه‌نج و لاوى ئه‌م وڵاتى كوردستانه‌ پانتاییه‌كى بێ ناز و فه‌رامۆش كراونزۆرینه‌یه‌كن له‌ هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ كه‌نارخراوو په‌راوێز خراوو حساب بۆ نه‌كراون...چینى گه‌نج له‌ دنیادا ڕه‌وت و هێزێكن گوڕ و تین و هیمه‌تى به‌ره‌و پێشچوون و سه‌ركه‌وتنى وڵاتن وزه‌و تواناى گه‌نج پێویسته‌ رامى سه‌ر ره‌وره‌وه‌ى باشتر به‌ره‌و پێشچوونى وڵات بكرێت و به‌ ئه‌و تینه‌ى خودا پێى به‌خشیون هه‌رچى خزمه‌تى زیاتره‌ به‌ ئاینده‌ى وڵاتى بكرێت...هه‌نووكه‌ له‌ وڵاتى ئێمه‌دا ئه‌و زۆرینه‌یه‌ى بێ خه‌مكراوه‌و لێى ناپرسرێته‌وه‌ گه‌نجه‌ و ئه‌وانیش زۆرینه‌ى شه‌قامى وڵاتن..مه‌سه‌له‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نیه‌ ته‌نیا به‌ دامه‌زراندن یاخود دانه‌مه‌زراندن باسه‌كه‌ ببڕێته‌وه‌پێویستیه‌كه‌ له‌وێدایه‌ كه‌ سه‌ره‌راى ته‌واوكردنى ساڵانێكى زۆرى خوێندن له‌ لاى زۆرینه‌یكه‌وه‌ دانامه‌زرێت ئه‌ركى سه‌رشانى حكومه‌ته‌ كه‌ ده‌ستیان بگرێت و به‌كه‌رتى تایبه‌ت و هانى پرۆژه‌و پاڵنانیان بۆ سه‌ر سه‌لیقه‌یى گونجاو هه‌م ئه‌وان له‌ بێ كارى و بێ نازى و لاره‌ملى رزگاربكات و ئینجا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ تواناو وزه‌و لێبراوییان خزمه‌تێك به‌ وڵات و میلله‌ت بكات....به‌داخه‌وه‌ زۆرێكى لاوه‌كانمان سه‌رهه‌ڵگرتووى وڵاتانى دوور و نزیك بوونه‌و زۆرێكى تریش ده‌سته‌ پاچه‌ى رۆژگارى ناو وڵاتى دایك بوونه‌و به‌ هه‌موویان توشى ده‌یان داماوى و سه‌ركه‌ردانى و فه‌تارت هاتوون...یان ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت ده‌بێت حه‌قیقه‌تى حوكمڕانى بسه‌لمێنێت و له‌خه‌مى به‌دوادا چوونى باشكردنى داهاتووى گه‌نجى ئه‌م وڵاته‌دا هه‌نگاوى جددى بنێت و سه‌ره‌راى به‌هه‌ده‌ر نه‌رۆشتنى ته‌مه‌ن و تواناكانیان وڵاتیش به‌ ده‌ست و هزریان ئاوه‌دان بكاته‌وه‌ یان ئه‌وه‌یه‌ هه‌روا لێ ده‌گه‌ڕێت و باشترى پێ ناكرێت له‌و حاڵه‌شدا هیچ ئه‌هه‌میه‌تێك له‌ بردنه‌ ڕێوه‌ى حكومه‌ت و جۆرى حكومه‌تى خۆماڵى یه‌دا نامێنێت و به‌ده‌ردى كابرا وته‌نى ئه‌گه‌ر حكومڕانى هه‌ر ئه‌وه‌نده‌بێت ئه‌وڕه‌حمانى زه‌ڕایه‌نیش ده‌توانێت بیبات به‌ڕێوه‌!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر