لێكۆَلەرێكى سیاسى: "لیستى خزمەتگوزارىو چاكسازى موفاجەئە هەڵدەگرن بۆ كاتى هەڵبژاردن"

Saturday, 18/07/2009, 12:00

3759 بینراوە


لێكۆڵەرەوەیكى سیاسى بڕواى وایە كە هەڵبژاردنەكانى كوردستان گۆڕانكارى سەرتاسەرى بەخۆیانەوە ئەبینن و بارودۆخى كوردستان دەگۆڕن، ئەو كاتەش لیستەكان پێوەرى هێزیان لە كوردستان بە ژمارەى دەنگەكانیان دەر ئەكەوێت.
خورشید یاسین لۆ، لێكۆڵەرى كوردى باكوور لە ئەمریكا لە میانەى لێدوانێكى ڕۆژنامەوانیدا ڕاى خۆى لەسەر هەڵبژاردنەكانى كوردستان دەربڕىو بە خۆشحاڵییەوە پێى وابوو كە بوارێك بۆ گەندەڵى لە هەرێمەكەدا نامێنێـتەوە.
ناوبراو كە بە وتەى خۆى چاودێرییەكى وردى هەڵبژاردنەكان دەكات پێى وابوو كە لیستى تاڵەبانى و بارزانى ئەمجارەش هەر زۆرترین كورسى بەدەست دێنێت بەڵام دوو لیستە ڕكابەرەكەش دەنگى باش بەدەست دێنن، یاسین لۆ هەروەها پێى وابوو كە لیستە تێكەڵەكەى (ئیسلامى و عەلمانى) كە بە لیستى خدمات و اێلاح ناسراوە ژمارەیەكى بەرچاو لە كورسییەكان بەدەست دێنێت و بە بڕواى ئەو ئەم لیستە موفاجەئەكانى لە هەڵبژاردنەكاندا دەردەخات.
س: تێرسن واڵ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە