ئەو نووسەر و روناکبیرانەی، هانی خەڵک دەدەن بۆ دەنگدان، دەیانەوێت خەڵکەکە راکێشن بۆ نێو هزری تاریکی خۆیان و گوریسی زوڵم و ستەم بۆ دەسەڵات ئەستور بکەن


لەپاركى ئازادى ئاهەنگى لیستى كوردستانى گۆرا بە لیستى گوران

Saturday, 06.27.2009, 12:00

1036 بینراوە


دوانیوەرۆی رۆژى هەینى لەپاركى ئازادى ئاهەنگێكى گەورە بۆ لیستى كوردستانى سازكرا، بەلام ئەوەندەى نەبرد جەماوەرو گەنجانو هەوادارانى لیستى گۆران كۆنترۆلى ئاهەنگەكەیان كردو هوتافی (گۆران....گۆڕان یان دەوتەوەو ڕژانە ناو ئاهەنگەكەو دەستیان كرد بە هەڵپەرین، و ئاهەنگەكە بۆ چەند جارێك راگیراو بە مایك هەرەشەى ئەوە لە جەماوەرى گۆران كرا كە ئەگەر ئاهەنگەكە چۆڵ نەكەن توشی سزاى یاسایی دەبن، بەلام ئەو هەرەشانە كارى لە جەماوەر نەكردو تا پێدەچوو جوماوەر زیادى دەكردو ئاسایشی ئەو ناوچەیەش هاتنە ناو ئاهەنگەكە بەلام پێیان كۆنترۆڵ نەكرا، تا واى لێهات تەنها چوار كەس بۆ لیستى كوردستانى هەڵدەپەرینو بەسەدان كەسیش لە لایەنگرانى لیستى گوران هەلدەپەرینو ئاهەنگەكە گۆڕا بە ئاهەنگى گۆڕان تا ئاهەنگەكە راگیرا..)