سكرتاریەتى جەلال 100 تۆتۆمبێل دەكرێت بۆ كرینى دەنگ

Wednesday, 27/05/2009, 12:00

3415 بینراوە


لەگەڵ نزیك بونەوەى وادەى هەڵبژلردنەكان و لەدەست دانى جەماوەر لە هەردوو حزبى بنەمالەَ سەرانى باڵى جەلالى كەوتونەتە خۆیان ودەیانەوێت بەهەرچ هۆیەك بێت ولەرێكەى پارە بەخشینەوەودابەش كردنى سەروەت وسامانى میللەتەوەلە هەڵبژارنەكاندا تادەنگ بهێنن ئێوارەى 23-5-2009 سكرتاریەنى جەلالى لە پێشانگاكانى ئۆتۆمۆبیل لە سلێمانى (100) ئۆتۆمبێلیان بە دوو شێوە كریوەكە بە دوونرخى جیاوازن (50) ئۆتۆموبیلى لە م جۆرانە كراوە..ئوتۆمۆبیلى (دەبڵ كابینەى نیسان مۆدێل 2009 كەرەنگیان سپین وژمارەى دهۆك-كاتى یە و هەریەك لەو ئۆتۆمبێلانە بە نرخى 18.600 دۆلار واتە (هه‌ژده‌هه‌زار و شه‌سسه‌د دۆلار) یان پێداوە .....جۆرى دووەم(دبڵ كابینەىتویوتا (مەرزیە) مۆدێل 2009-رەنگى سپى-ژمارەى دهۆك كاتى و 50 تۆتۆمبیلیشیان لەو جۆرە كریوە هەریەك بەنرخى (22.500) دۆلار . واتە (بیست ودووهەزار دۆلار وپێنج سەد دۆلار) . ئەم ئۆتۆمبێلانەش بەنیازن پێش هەڵبژلردنەكان بیدەن بە سەرۆك عەشیرەتەكاندا تادەنگیان پێ بدەن.. سەیركەن ئەم پارە زۆرە نازانن چۆن خەرجى بكەن ولە چیا سەرفى بكەن دەكرا بەو پارە خەیاڵیە چەندین پرۆژەى بیناکردنی مه‌کته‌ب و شه‌قام وخزمەتگوزارى پێ دابین بكرایە.. بەڵام چەند ببەخشنەوە تازە سوودى نى یە.....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە