بروسکه‌یه‌ک بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان

Monday, 02/11/2009, 12:00

3434 بینراوە


له‌هه‌موو ژیانم رقم له‌ نوسینی به‌ قین و به‌به‌رنامه‌یه‌ ، چونکه‌ ناچیته‌ ناو خانه‌ی بابه‌تی نوسینه‌وه‌ ، به‌لام به‌ده‌سته‌ خۆم نیه‌ ، زۆرینه‌ی نوسینه‌کانم ، له‌سه‌ر پارتی چرده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ ش بۆ چه‌ند هۆکارێک ده‌گه‌رێته‌وه‌ ، پارتی ، له‌مامه‌له‌ی ئیداریدا ، ئه‌گه‌ر بواری هه‌بێت تارمایی به‌عسه‌ و دهۆک ئاسا بێ ده‌نگی ده‌کات ، له‌ته‌ک ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ پارتی حزب و بریاربه‌ده‌ستی ده‌سه‌لاته له‌کوردستانی باشور‌ ، گه‌رچی یه‌کێتیش ئێستا ،کابینه‌ی نوێ وه‌ربگرێته‌وه‌ . خالێکی جه‌وهه‌ری تر یه‌کێتی هه‌ر که‌ هه‌لمه‌تی راگه‌یاندنت لێ کرد ، شپرزه‌ ده‌بێت و نوزه‌ هه‌لوێستیک له‌نێو هه‌ندی ده‌نگی سه‌ر هه‌لده‌دا ، به‌لام پارتی که‌ کارێکی کرد نه‌باکی به‌ ئه‌ندامانێتی نه‌ سل و شپرزه‌ ده‌بێت

چه‌ند سالێک له‌ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی له‌هه‌ولێر ژیاوم ، ده‌زانم چ تارمایه‌کی مه‌رگ و ترسن ،. هه‌ر له‌ڕۆژانی یه‌که‌می هاتنه‌وه‌یان له‌31ی ئاب ، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بلاو بۆوه‌ که‌ فرانسۆ حه‌ریری راسپێردراوه‌ ، که‌هه‌ولێر وه‌ک دهۆک (ده‌م کوت) بکات . به‌راستیش پیره‌ هه‌ولێریان . باش ئازاردا ، ئه‌مه‌ش هه‌رگیز به‌و مانایه‌ ناێیت یه‌کێتی ده‌رگای دیموکراسی بۆ شاری هه‌ولێر کردبۆوه‌ ، نا نا ، ئه‌مانیش که‌میان ته‌قه‌و لێدان و ئازار نه‌داین ، به‌لام به‌باڵا ده‌ستی پارتی له‌ هه‌ولێر قۆناخێکی تری به‌ خۆوه‌ بینی ، که‌هه‌مو گه‌نجه‌ چه‌په‌کانی هه‌ولێر ، ده‌زانن هه‌ولێر تا ساڵی 1995 سه‌رقافله‌ی شاری کۆڕو سیمنار و ململانیی فیکری و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری بوو ، به‌لام له‌گه‌ل سه‌رهه‌لدانی شه‌ری ناوخۆبه‌ گشتی و 31ی ئاب به‌تایبه‌تی ، قۆناخی ترس و تارمایی مه‌رگی به‌رده‌وام له‌ده‌رگای پیره‌ قه‌لاتی داوه‌ .
نامه‌وێت لێره‌ باس له‌ جه‌به‌روتی ترسی پارتی له‌دوای 31ی ئابه‌وه‌ بکه‌ م ، ته‌نیا له‌ چه‌ند قه‌له‌مێکی به‌په‌له‌ دا ئاوڕ له‌ میژوی ره‌فتاری نادیموکراسی پڕ له‌تاوانی له‌م شاره‌ به‌بیر خوێنه‌ران ده‌هێنمه‌وه‌ ، که‌هیوادارم بریاربه‌ده‌ستانی پارتی په‌ندیان له‌و هاوکێشه‌یه‌ وه‌رگرتبێت ، که‌ نه‌ک خه‌لکی ئاسایی به‌لکو له‌گه‌رمه‌ی شه‌ری ناوخۆ چه‌ندین به‌رپرسی یه‌کێتی به‌و هه‌مو پالپشتیه‌ی هه‌یان بوو ، بوێر نه‌بوون دو دیر به‌راشکاوی له‌ سه‌ر بریاربه‌ده‌ستانی پارتی بلێین ، که‌چی ئه‌مڕۆ له‌ناو کوردستان و له‌ژێر ده‌سه‌لاتتان ره‌خنه‌ ده‌چیته‌ سه‌ر قودسیه‌تتان . ئه‌مه‌ له‌ پاکی ئێوه‌ نیه‌ ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی زه‌مه‌ن گۆڕدراوه ؟
پارتی هه‌ر که‌ هاته‌وه‌ هه‌ولیر ، هه‌رچی سیمای یه‌کێتی هه‌بوو تێکیان ده‌دا ، ته‌نانه‌ت کارگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی په‌یکه‌ری سیمبولی هه‌ولێریه‌کان (عه‌بدولخالق مه‌عروف) و نوسه‌ری گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد (موسا عه‌نته‌ر) له‌به‌رده‌م هۆلی میدیا تێک و پێکدرا ، به‌مه‌ش هه‌ستی هه‌موو هه‌ولێر و نوسه‌ر خاوه‌ن که‌رامه‌ته‌کانت له‌ناخه‌وه‌ راچله‌کاند ، که‌ چ هێزێکی به‌ربه‌ری سیاسی و ڕۆشنبیری شاره‌که‌یان به‌ڕێوه‌ ده‌بات . وه‌دلنیام پارتی به‌م ره‌فتاره‌ی له‌که‌یه‌کی مێژویی تری که‌وتۆته‌ سه‌رشان و ، بێ داوای لێبوردن مه‌حاله‌ مێژوو لێی خۆش ببێت .

، هه‌ردوای ئه‌مه‌ش زمانی زه‌بروزه‌نگ په‌ریه‌ ناو ئازاردانی ڕۆشنبیران (ناوه‌ندی ڕۆشنبیری سه‌رده‌م)یان به‌هۆکاری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هۆله‌که‌ داخست و فشاریان خسته‌ سه‌ر ڕۆشنبیران ، له‌ته‌ک شه‌ره‌ نه‌گریسه‌که‌تان له‌گه‌ل یه‌کێتی . به‌هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م شاره‌یان شار به‌ده‌ر کرد . به‌مه‌ش زۆرینه‌ی گه‌نجه‌ ڕۆشنبیر و چه‌په‌کانی ڕێگای هه‌نده‌رانیان گرته‌ به‌ر .
سالی 1997 به‌به‌رچاوی هه‌مومانه‌وه‌ ده‌یان گه‌ریلای شۆڕشگیڕی پکک تان به‌ دیلی گرت و به‌عس ئاسا ئه‌نفالتان کردن که‌ تائێستاش ئاماده‌ نین گۆره‌ به‌کۆمه‌ل و ئێسک و پروسکه‌کانیان به‌ خێزانه‌کانیان بده‌نه‌وه‌ . سالی 1998، له‌هه‌مو جیهان ، بۆ دانی مۆله‌تی مانه‌وه‌ی سه‌رۆکی پکک له‌ئیتالیا و خۆپیشاندان بوو وه‌ به‌هه‌مان شیوه‌ له‌سالی 1999 رفاندن و ده‌ستگیرکردنی (ئۆج ئالان) له‌ نێرۆبیه‌وه‌ . بۆ تورکیا ، که‌چی ته‌نیا له‌پایته‌خت و ژێرده‌سه‌لاته‌که‌ی ئێوه‌ ، کوردان بێ ده‌نگ کرابوو؟ ، بیرتانه‌ به‌ حزبه‌ کوردستانیه‌کانتان وت ئه‌گه‌ر له‌م باره‌وه‌ خۆپیشاندانتان کرد و ته‌قه‌ کرا گله‌یمان لێ مه‌که‌ن . وه‌چه‌ندین نوسه‌رتان بانگهێشتی ئاسایش کرد ، چونکه‌ ئیدانه‌ی گرتن و ته‌سلیم کردنه‌وه‌یان به‌ تورکیا کردبوو
که‌لێره‌دا ئه‌گه‌ر گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ل پارتی بکه‌ین ، ئه‌ڕی هۆی چیه‌ له‌ خه‌تی سه‌وزی یه‌کێتی (هاولاتی و ئاوێنه‌و لڤین و رادیۆی نه‌وا ...... وه‌ده‌یان ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆشنبیری لێ سه‌رهه‌لده‌دا ، که‌چی له‌پیره‌ هه‌ولێر و پایته‌ختی کوردستانی باشور ، ڕۆژنامه‌یه‌کی هاوشیوه‌ی ئه‌وانه‌ که‌ رۆڵی کاریگه‌ری هه‌بێت له‌ فشار خستنه‌ سه‌ر دام وده‌زگاکانتان بونی نیه‌ و دروست نابێت ؟ ئه‌مه‌ش هه‌رگیز به‌مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت بوێری وئازایه‌تیه‌که‌ به‌پله‌ی یه‌که‌م ، بۆ رۆشنبیرانی سلێمانی ده‌گه‌رێته‌وه‌ ، به‌لکو ئه‌گه‌ر له‌سلێمانیش پارتی ده‌سه‌لاتی هه‌بوایه‌ ئه‌و هاوکێشه‌ رۆشنبیریه‌ ی ئێستا سه‌ری هه‌ڵنه‌ده‌دا ؟ که‌ئه‌گه‌ر بلێین ئه‌مانه‌ به‌به‌رنامه‌ی یه‌کێتی و نه‌وشیروان مسته‌فا هاتۆته‌ ئاراوه‌ ، (که‌من ده‌ستخۆسی ده‌که‌م ئه‌گه‌ر یه‌کێتی یان نه‌وشیروان مسته‌فا ئاوا که‌ش و هه‌وایه‌کی نوێی سیاسی و ڕۆشنبیریان بۆ ڕۆژنامه‌نوسان خولقاندبێت)، چونکه‌ سه‌رباری گۆرینی ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی ئێستا ڕۆژنامه‌نوسان گه‌وره‌ترین ئازار و فشاری ده‌سه‌لاتن ، ئه‌وا چۆن ئیسرائیل له‌دژی (رێکخراوی فه‌تح سه‌ره‌تا هاریکاری حه‌ماسی) کرد (تورکیا له‌دژی پکک هاده‌پی دروست کرد)که‌چی هه‌ردوکیان له‌ ئاکامدا گه‌وره‌ترین زیانیان به‌رکه‌وت . یه‌کێتیش وه‌ک ئیوه‌ رۆژانه‌ به‌هه‌مان ئازار به‌‌رامبه‌ر ئازاری ڕۆژنامه‌نوسان ده‌تولێته‌وه‌ ، وه‌دلنیاشتان ده‌که‌مه‌وه‌ ئه‌م ره‌وته‌ زو یان دره‌نگ به‌رامبه‌ر خودی هه‌له‌کانی نه‌وشیروانیش دێته‌ مه‌یدان .
که که‌مالی سه‌ید قادرتان به‌م شیوازه‌ ناشیرین و نا یاسایه ، (‌ شوێن بزر و 30 سال زیندانی) کرد ، په‌نجه‌کانی ده‌ستبون ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان له‌ئه‌وڕپاوه‌ لێ ده‌گرتن ، به‌لام له‌م روداو به‌دواوه ، هه‌یبه‌تی ترسی ئێوه‌ ، به‌نوسین ووتن ، له‌ سه‌ر قودسیه‌تی بنه‌ماله‌ی بارزانی سه‌ره‌تا له‌ئه‌ورپا شکا و دوایی په‌ریه‌وه‌ نیشتمان .
هه‌مو سیگنال و زانیاریه‌کان ئه‌وه‌ نیشان ده‌دا که‌ سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ ئێوه‌ تیرۆرتان کرد و به‌ ڕۆژی روناک له‌چه‌ندین نوسه‌ری تر ، به‌مۆبایل هه‌ره‌شه‌ و په‌یامی مه‌رگتان به‌ گوێ چرپاندن ، . که‌چی کاردانه‌وه‌ی ‌ناره‌زایه‌تی و ئیدانه‌کردن ناو نیشتمانیشی گرته‌وه‌. که‌هه‌ولتان دا له‌په‌رله‌مان ، (لیسته‌ زه‌رده‌که‌تان) یاسایه‌کی دژ به‌ئازادی بیرورا بچه‌سپێنن ، بینیتان چۆن له‌به‌رچاوی رۆژنامه‌نوسان وه‌ک هێزێکی دژ به‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌ دیار که‌وتن . ، که‌ له‌ دوی هه‌لبژاردنی 25 /07 باره‌گای یه‌کگرتو کۆمه‌ل و گۆرانتان به‌هۆیها کێشان و د اگیرکرد ، چۆن سه‌رله‌نوێ به‌رگێکی به‌عس ئاسای مۆدیل 2009 به‌ به‌ژن وبالای ره‌نگ زه‌رده‌که‌تان له‌به‌ر کرا .
بۆیه‌ زه‌مه‌نی تیرۆرکردنی سلێمانی موعینی و فاخیر مێرگه‌سوری..... که‌به‌ڕۆژی روناک بیان کوژن وته‌رمه‌کانیان ته‌سلیم به‌داگیرکه‌ران بکه‌ن به‌سه‌رچوو ، یان بادینان ئاسا ی 1993 ره‌ئوف کامیل و ئه‌بو نه‌سیر و ڕیناس و یوسف شابۆ ونه‌زیر عومه‌ر به‌نیمچه‌ نهێنی تیرۆر بکه‌ن ، نه‌وه‌یه‌کی یه‌کجار توڕه‌ ، رۆژ له‌دوای ڕۆژ دژ به‌ ره‌فتاره‌ نادیموکراسیه‌کانی ئێوه‌ ویه‌کێتی له‌ته‌ک گه‌شه‌کردنی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌ی کوردستان و سه‌رهه‌لدانی هێزیکی مافیاییی ئابوری وسیاسی و دۆرانی ناوچه‌ دابڕاوه‌کانی کوردستان ..... به‌ڕێوه‌یه‌ و ده‌یبینن ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ خۆی کۆده‌کاته‌وه‌و هێرش ده‌هێنیت ، هه‌موی دژ به‌ خۆتان کۆمه‌که‌نه‌وه‌ و کۆتایی به‌په‌یامی ترس و لێدان ئاسای نه‌به‌ز گۆران ئاسا بهێننن تا په‌یامی ترس بۆ نوسه‌ری بوێر له‌هه‌ولێر بنێرن ، ره‌وره‌وه‌ی مێژو به‌ ئێوه‌ ناوه‌ستێ و هه‌مو ئه‌و ترسانه‌ی ئێوه‌ش به‌ چرکه‌ ساتی رۆژگارێکی هاوشیوه‌ی 11 ی ئازاری 1991 تێک ده‌شکێت ، بوار بده‌ن خه‌لکی هه‌ولێر ئازادانه‌ ئازاره‌کانی ده‌رببڕیت ... ئێوه‌ به‌ زمانی ترس و زه‌بروزه‌نگ ته‌مه‌نتان کورت ده‌بێت ، ئه‌وکه‌ش و هه‌وایه‌ سیاسیه‌تان په‌ره‌ پێبده‌ن ، چۆن هاتینه‌وه‌ هه‌ولێر له‌گول کالترتان پێ نه‌وتوین ، ئه‌وه‌ په‌ره‌ پێبده‌ن ، ئه‌گه‌رنا دلنیابن ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ ساخته‌کاری و پاره‌ دابه‌ش کردن ته‌مه‌نی درێژ کردن ، بۆ قۆناخی ئاینده نه‌وه‌ک به‌ڕیوه‌یه‌ ، نه‌ترس و پاره‌نه‌ ده‌سه‌لاتتان ڕۆلی لای نامێنێت و‌ هاوکێشه‌ی سیاسی جیهانی وناوخۆش ئه‌و بواره‌تان پێ نا ‌دات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە