تێكڕای بەشداربوون لە هەڵبژاردنەكەی كوردستان كەمتر بوو لە 50%:

Wednesday, 05/08/2009, 12:00

1730 بینراوە


دوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی كوردستان و راگەیاندنی تێكرای بەشداربوون لەو هەڵبژاردنە لە لایەن كۆمسیۆنی(لیستی كوردستانی) سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە لایەن فەرەج حەیدەری بە 78.5%

كوردستان و جیهانی توشی سەرسوورمان كرد بەو رێژە زۆرە . من خۆم بە درێژایی رۆژی هەڵبژاردن وەك نێردراوی كۆمسیۆن بە سەر بنكەكانی دەنگدان لە شاری هەولێر دەگەڕام كاتژمێر 10ی بەیانی هەندێ بنكەم بینی كەس نەدەچوو بۆ دەنگدان و ئەمەش تا كاتژمێر 6.30 ی ئێوارە بەو شێوەیە رێژەی دەنگدەران زۆر كەم بوو , بەڵام ئەو نیو كاتژمێرەی كۆتایی پرۆسەكە چەند كۆستەرێك لە بەردەم ئەو بنكەیەی كە من لێی بووم راوەستان و بەرەو ژوورەوە هاتن زۆریان فۆرمی ژمارە 111یان پێبوو هەبوو كۆپی كردبوو ,دەیانگوت ناومان هەیە ,منیش ناسنامەی باری شارستانیم لە یەكێكیان وەرگرت تا بزانم ڕاست دەكات كەجی بینیم عەرەب ە , زوو كردمە دەرەوە لە یەكێكی ترم داواكرد ,كە بینیم تەمەنی پانزە ساڵە . زۆر تووڕە بووم و ووتم كاكە تۆ مافی دەنگدانت نیە . لەو كاتە تەلەفونێكم بۆ هات لە كۆمسیۆن وتی وازیان لێ بێنە ئەمانە بە فەرمانی حزب دەنگ دەدەن خۆت توشی كێشە مەكە . منیش بەتووڕەیەوە چوومە دەرەوە تا پرۆسەكە تەواو بوو , پاش ماوەیەك سەیارەكانی كۆمسیۆن هاتن و سەندوقەكانمان بردەوە بارەگای كۆمسیۆن لەوێ دەستمان كرد بە ژماردن و فەرز كردن رێژەی دەنگدانی كۆتاییمان دەرهێنا نزیكەی 49% بوو . بەڵام لە راگەیاندنی ئەنجامەكان فەرەج حەیدەری وتی 78.5% ,دڵنیاتان دەكەمەوە كە ئەمە ڕاست نی یە بەڵكو نیوەی زیاتری خەڵكی كوردستان نەچۆتە دەنگدان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە