لەسەر داواى كۆسرەت رەسوڵ سەرۆك عەشیرەتەكان ناوبژى لەنێوان تاڵەبانى و نەوشیرواندا ئەكەن

Thursday, 19/03/2009, 12:00

2158 بینراوە


جەلال تاڵەبانى" نەوشیروان ئەمە یەكەم جارى نیە كە لەرۆژگارە ناسكەكاندا دژایەتى ئێمە ئەكات و بەجێمان ئەهێڵت"

ئامادەكردنى راپورتەهەوال:َ ئاكۆ خەلیل زادە
[email protected]

پاش شكست هێنانى هەوڵە یەك لەدواى یەكەكانى كەسایەتیە سیاسیەكانى دەرەوەو ناوەوەى یەكێتى بۆ چارەسەركردنى باڵەناكۆكەكانى نێوانیان ئەمجارەیان یەكێتى پەنا بۆ سوڵحى عەشایەرى ئەبات.
10 سەرۆك عەشیرەتى جاف رۆژى 12\3\2009 دواى كۆبونەوەى یەكى نێوخۆى لەئوتێل "ئەبوسەنا" بۆچارەسەرەركردنى كێشەى باڵەكانى یەكێتى كاتژمێر 11 سەرلەبەیانى لەگردەكەى عەلى ناجى سەردانى "نەوشیروان مستەفا" یان كرد.
نیوەرۆى هەمان رۆژ سەرۆك عەشیرەتەكانى جاف سەردانى "جەلال تاڵەبانى"یان كرد لەمیوانخانە تایبەتیەكەى خۆى لە گردەكەى دەباشان.
سەرۆك عەشیرەتەكان پێك هاتبون لە" ئاكۆى عەباس ئاغا،مارف ئاغاى گەڵاڵى،سەرحەدى خەلیفە یونس،ئەحمەدى كوێخاساێمانى تەلان،محمد حاجى محمود هارونى،مستەفاى حاجىقادر شاترى،دیارى حاجى جەزا،عمر دەمركانى،مامۆستا مەلا محمد دڵگەى،عەبدوڵاى كویخا محمد نەورۆڵى".
سەرچاوەیەك لە كۆبونەوەكەى نێوان " نەوشیروان و سەرۆك عەشیرەتەكان " وتى "كاك نەوشیروان پێى وتین كە كێشەى نێوان ئێمەو مام جەلال ناشه‌فافییه‌،17%ى داهاتى ئێراق كەبەشى یەكێتى لێ ئەدرێت كەس نازانێت كێ ئەیبات و چۆن سەرف ئەكرێت،ئەمە جگە لەداهاتى ناوخۆى هەرێمى ژێر دەسەلاتى یەكێتى.
سەرچاوەكە وتى"كاك نەوشیروان زۆرتورەى دەربریوە بەرامبەر بە هێرۆ خانى خێزانى مام جەلال و وتى "كۆمپانیاكانى هێرۆ كۆنترۆڵى ئابورى و سەروەت و سامانى یەكێتى كردوە هەرچى پارەى ئەم دەڤەرەیە بەتاڵانى بردوە".
دوایى سەردانى وەفدى جافەكان بۆلاى هەریەك لە تاڵەبانى و نەوشیروان كات ژمێر 2 هەمان رۆژ سەردانى " كۆسرەت رەسوڵ" یان كر لە ماڵەكى خۆى .
بەپێى زانیاریەكان ناوبژى كردنى سەرۆك عەشیرەتەكانى جاف لە نێوان كوتلە ناكۆكەكانى یەكێتى دا لەسەر پێشنیارى كۆسرەت رەسوڵ خۆى بوە.
بەپَى هەمان سەرچاوە پێش چەند رۆژێك كۆسرەت رەسوڵ بەتەلەفۆن بە" لالەسەرحەدى رۆخ زاى وتوە " باشە ئێوە هیچتان پێناكرێت لەسەر ئەم ناكۆكیانەى نێوان ئێمە ؟ وەلەو تەلەفۆنەدا ناوبراو تكاى كردوە لە لالە سەرحەد تا تكا لەنەوشیرۆان بكەن بۆ چارەسەرى ئەم كێشانەو رازى بكەن كە جیا نەبێتەوە و ئاشتى بكەنەوە لەگەڵ ی.ن.ك.

سەرچاوەكە وتى: ناوبژیوانكردنى سەرۆك عەشیرەتەكانى جاف جێگەى خۆشحاڵى و پێزانینى هەریەك لە نەوشیروان و تاڵەبانى و كۆسرەت رەسولأ وە لە هەرسێ كۆبەنەوەكەدا سەرۆك عەشیرەتەكانى جاف ئامادەى خۆیان دەربرى بۆ پشتیوانى كردن لەیەكێتى.
ناوبژیوانكردنى سەرۆك عەشیرەتەكانىجاف دواى شكستى هەوڵەكانى مەسعود بارزانى وەك سەرۆكى هەرێم سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان دێت كە لەسەرەتاى مانگى ئازاردا لەرێگەى نامە و تەلەفۆنەوە هەوڵى ناوبژیوانى دا لەنێوان هەرسێ كوتلەى "تاڵەبانى كە بەخەتى كشتى ناسراوە و نەوشیروان مستەفا كە بە ریفۆرمیست ناوئەبرێت و كۆسرەت رەسوڵ كە تائێستا ناوێكى ئاشكراى نیە" ئەمە جگە لە هەوڵە ناوخۆییە كانى ئەندامانى سیاسى و سەركردایەتى یەكێتى بۆچارەسەركردنى ئەوقەیرانە سیاسیەى كە لە ئێستەدا روبەروى یەكێتى بوەتەوە.

لەكۆبەەنەوەكەدا گلەییەكانى تاڵەبانى سكرتێرى لەمێژینەى یەكێتى لە نەوشیروان ئەندامى دیارو دامەزرێنەرى ئەوحیزبە ئەوەبوو كە " نەوشیروان ئەمە یەكەم جارى نیە كە لەرۆژگارە ناسكەكاندا دژایەتى ئێمە ئەكات و بەجێمان ئەهێڵت" یەكێك لە ئامادە بوانى كۆبەنەوەكە ئەم وتەیەى گێرایەوە.
لەوكۆبونەوەدا تاڵەبانى ئاشكراى كردوە كە لەسەرەتاى جیابونەوەى نەوشیرواندا برى 10 ملیۆن $ وەرگرتوە ئەمە جگە لە یارمەتى مانگانە وە سەرۆك كۆمارى ئێراق و سكرتێرى یەكێتى ئامادەى هەرجۆرە یارمەتیەكى بۆ نەوشیروان دەربریوە لەحاڵەتى جابونەوەو پێك هێنانى حیزبى تازەدا وە ئەمەش یەكێكە لەپێشنیارەكانى تاڵەبانى بۆ پاڵەوانەكەى باڵى ریفۆرم.
كۆسرەت رەسوڵ وەك ئەندامێكى مەكتەب سیاسى بەهێز بەراشكاوانە ئەوەى بە سەرۆك عەشیرەتەكانى جاف وتوە گەربێتو نەوشیروان و مام جەلال رێك نەكەون ئەوا من و كاك د.بەرهەم بەیەكجارى بریارى خۆمان ئەدەین و لەوان جیا ئەبینەوە ئەوییش بە هەڵبژاردنى د.بەرهەم وەك سكرتێرى گشتى یەكێتى .
بەپێى زانیاریەكانى نێو كۆبەنەوەكە یەكێكى تر لەداوا گرنگەكانى نەوشیروان لە تاڵەبانى لابردنى چەند ئەندامێكى سەركردایەتى و مەكتەب سیاسیەئەوحیزبەیە لە نێو ریزەكان یەكێتى و دورخستنەوەیان لەدەسەڵات بە تۆمەتى گەندەڵى بەڵام ئەم داوایە لەلایەن تاڵەبانیەوە بەتوندى رەتكراوەتەوە و ناوبراو وتویەتى كە" نەوشیروان داواى لابردنى برادەرانى مەكتەب سیاسی و سەركردایەتى ئەكات لەمن من ناتوانم ئەوەبكەم چونكە تەنها گۆنگرە ئەتوانێت ئەوان بگۆرێت و گۆنگرە تواناى بریاردانى هەیە نەك من"
سەرچاوەكەى نێو كۆبونەوەكە وتى" تاڵەبانى پێى وتین گەر ئێوە بڵێن وازبهێنە وەڵا واز لە سەرۆك كۆمارى و یەكێتیش ئەهێنم و بۆخۆم ئەرۆم بۆ خۆشترین شوێن لەم دونیایەداو خۆشترین ژیان ئەژیم".
پاش سەردان و هەوڵەكانى سەرۆك عەشیرەتەكانى جاف بۆ ناوبژىكردن لەنێوان تاڵەبانى و نەوشیرواندا هەرسێ لایان بریارى ئەنجامدانى گفتەگۆى زیاتریان داوە تا بگەن بەدۆزینەوەى رێگەچارەیەكى گونجاو پێش لەت لەت بونى یەكجارەكى یەكێتى وە وابریارە كە لە رۆژانى داهاتودا نەوشیروان سەردانى تاڵەبانى بكات لەسەر یەكلاى كردنەوەى كێشەكانى نێوانیان.

تەرخانكردنى دیوەخانانە لەلایەن تاڵەبانیەوە بۆ سەرۆك عەشیرەتەكان ئەگەرێتەوە بۆ سەرەتاى ساڵى 1992 وە سەبارەت بەم برە پارە سەرچاوەكەوتى: لەئێستادا مانگانە برى 1000$ بۆ 10000$ لە یەكێتى وەك دیوەخانانە لەیەكێتى وەرئەگرین.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە