كۆبونەوەكەى یەكێتى و گۆڕان...زەنگێكى مەترسیدار بۆ هەڵگیرسانەوەى شەڕى براكوژى

Saturday, 26/02/2011, 12:00

1470 بینراوە



لە دواى رێكەوتنە ستراتیژیكەى نێوان یەكێتى و پارتى و وەرگرتنى پۆستى سەركۆمارى عێراق لەلایەن جەلال تاڵەبانى بەرامبەر پۆستى سەرۆكى هەرێم بۆ مەسعود بارزانى، دەسەڵاتى یەكێتیى روى لە لاوازیكرد. ماوەى ئەو چەندساڵەش كە نێچیر سەرۆكى حكومەتى هەرێم بوو ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى یەكێتیى بە تەواوى پشتگوێخران و گەندەڵى بەرپرسەكانى یەكێتى ئەوەندەى تر دانیشتوانى ئەو ناوچانەیان لە یەكێتى تۆران. هەردوو هەڵبژاردنەكەى ئەم دواییەى هەرێم سەلماندى كە یەكێتى بەرەو نەمان دەچێت و تەنانەت هەندێك بەرپرسى ئەو حیزبەش لەوە دڵنیابوون بۆ یە چونە ریزى بزوتنەوەى گۆڕانەوە. رۆژ لە دواى رۆژ یەكێتى هەستى بە بچوككردنەوەى خۆى دەكرد بەرامبەر بە پارتى و پارتیش چیتر نایەوێت ئەو حزبە بودەڵەیە بكاتە برا بەش لە سامانى دزراوى كوردستاندا بەڵگەش بۆ ئەمە زۆرە لەوانە رازى نەبون بە دانانى كۆسرەت رەسوڵ وەك جێگرى مەسعود و حساب نەكردن بۆ بەرهەم ساڵح كە نێچیر رێگەى نەدا بچێتە ژورەكەى سەردەمى ئەو لەناو بیناى ئەنجومەنى وەزیران و تازەترین نمونەش ئەو هەڕەشەیە بوو كە پارتى رۆژى 24 ئەم مانگە لە یەكێتى كرد. سەرانى یەكێتى دەمێكە هەست بەوە دەكەن بەڵام نەیاندەزانى چۆن خۆیان لە پلانەكانى پارتى رزگار بكەن، بەڵام ئێستا ئەو فرسەە هاتۆتە پێش كە جارێكى تر یەكێتى بتوانێت كەمێك پشتى راست بكاتەوە ئەویش لە رێگەى بزوتنەوەى گۆڕانەوە. یەكێتى دەیەوێت گۆڕان وەك وەرەقەى هێز بەكاربهێنێت دژى پارتى و پارتیش ئەمە قبوڵ ناكات و هەرگیز نایەوێت جارێكى تر یەكێتى هەستێتەوە. بۆیە پێش ئەوەى یەكێتى و گۆڕان بە تەواوى رێكبكەون، پارتى گورزى خۆى لە هەردولا دەوەشێنێت و شەڕى براكوژى هەڵدەگیرسێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە