گۆرانى یەكى دوو قۆڵى مەسعود بارزانى و جلال تاڵەبانى

Saturday, 28/03/2009, 12:00

1811 بینراوە











**** مەسعود بارزانى ****
من دوور و تۆ دوور خەپە گیان هەردووكمان دوورین
بۆ دزى وكورد كوژى جەلال گیان هەردووكمان سورین
تۆ لە سلێمانى خەپە گیان تاكو خانەقین
منیش دهۆك و باوانم هەولێرى دێرین
كەركوكیش یەكسان باوانم بۆ هەردوو لامان
با بەین خۆمان بێت دڵەكەم عەهدو ئیمزامان
با تەقسیر نەكەین جەلال گیان لە دزى ماڵ مللەت
با مللەت توش بێت خەپەكەم سەد دەردو عیللەت
(سەرى ڕەش) م برد بۆ خۆم باوانم كەس فزه‌ى نەكرد
نازانم بۆچى مامە گیان تۆش كارى وات نەكرد
هەرچى داهاتە براى باش هى من و تۆیە
دابەشى دەكەین خەپە گیان نزیك شار كۆیە
خۆم وخۆت تێر بین خەپە گیان ئەوە ئەساسە
خۆت باش دەزانیت قەل خۆر گیان مللەت كەساسە
تۆ مەلا بەختیار خەپە گیان لاى منیش سەرۆ
هیچ خەممان نیە ڕوحەكەم (وەستا)ن بۆ درۆ
درۆى وا ئەدەن باوانم منیش دەكەن سارسام
وێنەیان نیە جەلال گیان لە عێراق وشام
بەڵام وا ئێستا مامە گیان عەیبمان كەوتە دەر
شادى و خۆشیمان خەپە گیان بۆ ناچێتە سەر
*********************************
****جلال تاڵەبانى ****
خۆزگە دەتزانى كوڕى باش چەندە ناچاكم
لە نێو یەكێتى مەسعود گیان ئێستاكە تاكم
كەس نەما لە لام هاوڕێ گیان گشت وازیان هێنا
هەر بە زیندوێتى كوڕى باش دڵمیان دەرهێنا
تا ئەم دێنمەوە مەسعود گیان چوارى تر دەڕوا
لاشەم جام بووە كوڕى باش بە گۆچان ئەڕوا
تا بڵێ ى زۆرە مەسعود گیان ئێش و ئازارم
ئێساكە تەنیام گیانى خۆم بێ دۆست و یارم
مەكتەب سیاسى م باوانم تەفرو توەنا بوو
كەمێكى ماوە هاوڕێ گیان زۆرینەى دەرچوو
ڕەگیش پەیدا بوون مەسعود گیان هاتنە مەیدان
بڕوام پێ ناكەن كوڕى باش ئیلا بە وازدان
گوایە خێزانم هاوڕێ گیان دونیاى خواردووە
نیو بەش یەكێتى باوانم بۆ خۆى بردووە
وەڵڵا وا نیە مەسعود گیان گشت پارەى منە
كەى دزو گەندەڵە مەسعود گیان ئەو ناسكە ژنە
قوبادى كوڕم مەسعود گیان كەى وەك عودیە
یا پاڤێڵ كوڕم هاوڕێ گیان كەى وەك قوسەیە
ناحەزم زۆرە ڕوحى خۆم مام تەنیا ماوە
فڕو فێڵ خۆم بوو باوانم خستمیە ئەم داوە
دونیام تەواو كرد كوڕى باش هەر بە فڕو فێڵ
فلمیان سوتا مەسعود گیان قوباد و پاڤێڵ
ویستم لە دواى كوڕى باش بیانكەم بە شت
بەڵام چوزانم ڕوحەكەم هەردوو دەكرێن فت
لە دواى نەمانم مەسعود گیان ئاگات لێیان بێت
نەك سەرگەردان بن هاوڕێ گیان بژێن وەكو شێت

نەورۆزى 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە