كاك عوسمانى حاجى محمود سەركردەیەكى پڕلەشەهامەت .

Saturday, 28/02/2009, 12:00

2415 بینراوە


بەبەراورد لەگەڵ هەر پانزە ئەندامى مەكتەبى سیاسى یەكیتى هەڤاڵ عوسمانى حاجى محمود لەرووى تەمەنەوە لە هەموویان بچوكترە،بەلام لەرووى عەقڵ وتێگەیشتن ووردیەوە لە زۆربەیان لەپێشترە. بەهەمان شێوە بەكەسێكى پڕلە جەرائەت وتێكۆشەرودڵسۆزوراستگۆوناسراوە.
ئەو پیاوە پاك وئازاوبێمنەتە ،لەوەتەى هەیەولەوكاتەش كەپلەیى لێپرسراویەیتى وەرگرتوە هەمیشە لە بوارى سیاسىوسەربازى وكۆمەلایەتیەوە پشتى بە تواناو لێهاتویى خۆى بەستوەوئیعتمادى لەسەر هیچ كەسێك نەبووەوبە لێهاتویى خۆى قۆناغەكانى ژیانى سیاسى بڕیوە تا ئەم قۆناغەیى ئێستا.
كاك عوسمان لە ژیانى پێشمەرگایەتى وەك پێشمەرگەوبەهەمان شێوە وەك فەرماندەوسەركردە تێكۆشەرێكى ئازاوقارەمان بووەوهەمیشە سەركەوتووبووەولەجەبهەدا نەشكاوە.لەكارى رێكخراوەیى وحیزبى وحكومیش بەهەمان شێوە توانیویەتى ئەسپى شارەزایى خۆى تاوبدات ومیدالى سەركەوتوویى خۆى لەلایەن جەماوەروئەندامان وفەرمانبەران وەربگرێ.
هەموو ئەو رەوشت ورەفتاروپێوەرانەى كە پێویستە لەكەسى سەركردەدا بوونیان هەبێ ،لە جەستەوعەقڵى كاك عوسماندا كۆبوونەوەتەوەوهەن.كەسێكیش كە پێوەروبنەماكانى سەركردایەتى تیادا هەبێ ،ممكین نیە لەسەر بەرژەوەندى شەخسى وپلەوپۆستدا مساوەمەبكات وتەنازول بۆ شتى لابەلابكات.كاك عوسمان یەكێكە لەو سەركردانەى هەرگیز بیر لەبەرژوەندى شەخسى وبنەمالەوتیرەوعەشیرەت وخزم خزمێنە ناكاتەوە.ئەوەى لاى ئەو گرنگ وپێویستە دڵسۆزى وراستگۆیى وبەرپرسیاریەتى راستەقینەییە،
كاك عوسمان چونكە لە پاكى ودڵسۆزى خۆیى دڵنیایە، لەرابردوویى خۆیى ئاگادارە،لەئێستاوئایندەیى خۆیى باكى نیە بۆیە لەكاتى رووبەرووبوونەوەى هەمووكێشەیەك وئاستەنگێكى سیاسى وسەربازى باكى نیەوئازایانە دەدوێ وبیردەكاتەوەقسە دەكات.بۆ سەڵماندنى ئەوراستیەشمان لە دوا قەیرانە سیاسى وناوخۆیەكانى یەكیتى كاك عوسمان وەك سەركردەیەكى دیاروپڕجولەوپرسپێكراودەركەوت وناسرا.هەرچەندە ئەو لەپێشتریشدا هەمان رۆلى هەبوو بەتایبەت لەكاتى ئێمزاكان.
ئێمەیى یەكیتى پێویستە شانازى بەوە بكەین كەكەسى وەك كاك عوسمان لە ترۆپكى دەسەلاتەكەدایەودەیەوێ یەكیتیەكەمان بەرەوسنورى چاكسازیى وشەفافیەت وسیستماتیك ببات.ئەم پیاوە لێوان لێوە لەشەهامەت وپاكى وفیداكارى
لەهەمان كاتدا هەرلەناویەكیتى بەتیبەت لە ناومەكتەبى سیاسى خەلكى گەندەڵ وبەرژوەندخوازوتەكەتولچى بوونیان هەیەودەیانەوێ رۆڵ ودەورى كەسانى وەك كاك عوسمان بزربكەن وبشێوێنن!!بەلام ئەوە خەون وخەیاڵى بێزراوكەسانى تووڕفڕێدراویى ناوكایەكانى ئەمڕۆى سیاسەت ومشەخۆرانى ناو یەكیتیە!!كاك عوسمان ناشكێ ورۆژبەرۆژیش ئەستێرەیى پێشكەوتنى روولەدراوشەوەییە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە