" زانیارى وورد لەسەر ڕەوشى كوردستان" یەكێتى و پارتى لەسەر ڕادەستكردنى بكوژەكانى خۆپیشاندان بە داداگا ناكۆكیان تێ دەكەوێت

Thursday, 21/07/2011, 12:00

1748 بینراوە


سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى، زانیارى وورد لەسەر دانیشتنەكەى عەلى باپیر ئەمیرى كۆمەڵى ئیسلامى كوردستان و جەلال تاڵەبانى سكرتێرى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بڵاودەكاتەوە و ناوەڕۆكى خاڵى ناكۆكى گفتوگۆكانى یەكێتى و پارتیش ئاشكرا دەكات.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوە ئاشكرا دەكات" دواى ئەوەى عەلى باپیر سەركردەیى یەكێك لە لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ جەلال تاڵەبانى یەكێك لە پارتە فەرمانڕەواكان كۆبووەوە، تاڵەبانى بەڵێنى ئەوەى پێداوە، بوودجەى هەرسێ لایەنەكەى ئۆپۆزسیۆن بگەڕێننەوە و ئەوانەى لە خۆپیشاندانەكانەى 15 تەمموزدا گیراون ئازاد بكرێن و وازیش لە ئازاردانى خۆپیشاندانەكان بهێنن"
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەوال و زانیارى ئەوەش ئاشكرا دەكات" جەلال تاڵەبانى بەڵێنى ئەوەشى داوە ئەوانەى تەقەیان لەخۆپیشاندەران كردووە بیان دادتە دادگا ئەگەر پارتى دیموكراتى كوردستان ڕەزامەندى لەسەر دەر ببڕێت"
// دواى هەڵپەساردنى كۆبونەوەكانى پێنج قۆڵى لەلایەن سێ لایەنەكەى ئۆپۆزسیۆن لەئێستادا كێشەى گەورەى هەردوو لایەنە فەرمانڕەواكە لەسەر ڕادەستكردنە ئەو كەسانەیە تەقەیان لەخۆپیشاندەران كردووە ئەو 10 كەسیان گشتووە كە لەماوەى خۆپیشاندانەكاندا كوژراوون، هەربۆیەش تائیستا 2 جار كۆبونەوەكانى دوو لایەنەكەى دەسەڵات شكستى هێناوە، بەڵام بڕیارە هەردوو پارتە فەرمانڕاوەكە یەكێتى نیشتمانى كوردستان وپارتى دیموكراتى كوردستان 21 تەمووز لەشارى هەولێر كۆبنەوە//.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەوال و زانیارى ئەوەى زانیوە هەر یەكە لە پارتى و یەكێتى لەسەر ئەوە كۆكن بودجەى سێ لایەنەكەى ئۆپۆزسیۆن بگیرنەوە و ڕوەدونانى خۆپیشاندەران ڕابگرن، بەلام ناكۆكن لەسەر ڕادەستكردنى بكوژانى خۆپیشاندەران بە دادگا و لەئێستاشدا یەكێتى كێشەى نیە بەڵام پارتى پێداگرى دەكات لەسەر ئەوەى نابێت بەرپرسى لقەكان و ئەو پێشمەرگانەى لەبارەگاكانەوە تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردووە بدرێنە دادگا//
شرۆڤەكارەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەوال و زانیارى پێشبینى ئەوەدەكەن// دەرئەنجامى كۆبونەوەكانى 21 تەموز هەردوو پارتى فەرمانڕەوا نەرمى پێوە دیاربێت بەڵام پێیشبنى ناكرێت ئۆپۆزسیۆن نەرمى تەواو بنوێنن لەبەرامبەردا، بەلام بۆچونێكیش هەیە ئەگەر دەسەڵات پاپەند بێت بەو چوار خاڵەوە ئەوان كۆبونەوەكان دەسپێدەكەنەوە//
|| شەووى 18 تەموز نەوشیروان موستەفا ئەمین سەرۆكى بزووتنەوەى گۆران كە گەرورەترین پارتى ئۆپۆزسیۆنە لەدیدارێكى تەلەفزیۆنى زمنحاڵى بزووتنەوەكەى هەموو ئەگەرەكانى شەڕ و ئاشتى و خۆپیشاندانى لەبەردەم دەسەڵاتدا واڵاكرد و دەسەڵاتیش كاردانەوەی نەبوو، لەئێستاشدا ئەو قسانەى بە كارتێكى فشار دەزانرێت بۆ سەر هەردوو پارتە فەرمانڕەواكەى هەرێمى كوردستان بەتایبەت لەئیستادا لە ڕووى نێودەوڵەتیەوە ئەو دوپارتە گڵۆڵەیان لە لێژیدایە، ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا چاوەرێى خۆپیشاندانە بۆ ئەوەى ئاماژەى ڕۆشتن بە یەكێتى و پارتى بدات ||

سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەوال و زانیارى
20 تەمووزى 2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە