ژنان دەست بەڕۆژنامەنووسی دەکەن

Tuesday, 19/06/2012, 12:00

3711 بینراوە


فریشتە محمد علی ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردوستان هەڵدەسێت بەئەنجامدانی کۆرسێکی 6 هەفتەیی بۆ کچەکوردانەی دەیانەوێت ببنە ڕۆژنامەوان.
ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردوستان هەڵدەستێت بە فێرکردنی کچانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگای جیاواز لە سلێمانی سەبارەت بە بنەماکانی ڕۆژنامەنوسی مەدەنی و پرۆفێشناڵ لە ماوەی 6 هەفتەی ڕاهێناندا کە بەتایبەتی بۆ ئەوان ڕێکدەخرێت
میدیا لە کوردوستانی عێراقد...ا لەژێر هەژمونی پیاواندایەو ژن وەک پەیامنێرو لەوەش کەمتر وەک تەحریرو بەڕێوەبردن بەدەگمەن رۆلی تیایاندا هەیە. لەبەر بەشێکی ئەم هۆکارە، هەواڵ بۆ ژن و دەربارەی ژن لەگەڵ ئەوەی (50٪) ڕێژەی دانیشتیوانی عیراق پێکدێنێت کەم دەگاتە میدیاکان. میدیا هامەئاهەنگی و یەکسانیان پێنابەخشێت. ئەمەش نەک تەنها لە هەواڵدا بەڵکو لە کەناڵەکانی میدیاشدا کە لەسەر چەندەها شتی جیاواز ئاگاداریان ئەکات.
ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردوستان ئەیەوێت 20 گەنجی مێینەی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی کۆبکاتەوە بۆ ماوەی 6 هەفتە لە مانگی (تەمووز و ئاب /2012) فێری کاری ڕۆژنامەوانییان بکات. خولەکە لەشێوەی ۆرکشۆپ دەبێت بەشێوەیەک کە بەشداربووان لەڕێگای ئیشی عەمەلی فێر دەکرێن هەروەها هەڵسەنگاندن بەشێک دەبێت لە خولەکە
راهێنەران کەسانی شارەزان و کار بۆ ڕێکخراوەکەمان دەکەن لە خولی دەرچوانی میدیا بۆ خەڵک . خولەکە کراوەیە بۆ ئەو کچانەی ناوچەی شاری سلێمانی کە تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 25 ساڵدایەو هیچ شارەزایەکیان لەسەر میدیا نیەو هەروەها پێویست دەکات دەرچووی زانکۆ یاخود پەیمانگا بێت
ئەو کچ و ژنانەی بەشدار ئەبن پێویستە گرێبەستێک ئیمزا بکەن و پەیمان بدەن کە بەشداری هەموو کاتەکانی خولەکە دەبێت


بۆ زانیاری زیاتر و نانوسین تکایە پەیوەندی بکەن بە فریشتە محمد علی ژمارە : 07708642653 [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە