دكتۆر دلاوەر تكایە مەسێجەكەت تەواو بگەینە

Sunday, 13/06/2010, 12:00

1662 بینراوە


بانێك و دوو هەواى وەزارەتى خویًندنى بالأو توێژینەوەى زانستى حكومەتى هەرێم كاتێك باسی چاكردنى رەوشی خوێندنى بالأ دەكات لە كوردستان . لاى هەموومان ئاشكرایە كە لەوكاتەى دكتۆر دلاوەر وەزارەتەكەى گرتۆتە دەست كەس نكۆلی شتە باشەكانى ناكانت وە گۆرانكاریەكى باشی لە سیتسەمى ماستەر و دكتۆرا كردوەە كە جێگاى دەست خۆشیە بەلأم بە بلاوكردنەوەى لیستی ئەو زانكۆیانەى كە خەلكانێك دەتوانن بەردەوامى بە خوێندنیان بدەن هەلوەستەیەكى لە لام درووست كردوە وە بە پێویستم زانى شتێكى لەسەر بنووسم كاتێك بینیم لیستی زانكۆكانى توركیا و ایران لە لیستی زۆر لە ولاتە پێشكەوتوەكان زیاتر بوو . لاى هەموومان ئاشكرایە كە خوێندن لەوولاتى توركیا و ئیران لبنان چۆنە ئایا سەرف كردنى پارەیەكی زۆر لەم وولاتانە بۆ قوتابیان فایدەى چی بۆ ئەم كوردستانە لەوەتەى ئەم ئاگاداریە بلاو كراوەتەوە ئەوە لاى هەموومان ئاشكرایە كەلە ئێستاوە كەسانێك بەپارە قبولات لە وزانكۆیانە وەردەگرن بە بێ هەبوونى شەهادەى تویفل ئەو ئایلتیس كە دوو باوەرنامەى جیهانین بۆ قبوول كردن لەزۆربەى زانكۆكانى جیهان ئایا بەبێ ئەم بروانامەیەو بە بێ هەببونى معدەلێكى باشی بەكالورویوس دەبێ دانى قبول لەم زانكۆ توركی و ایرانیانە یاخود چ بێت .دكتۆر گیان تكایە مەسێجەكەكەت تا ئاخیر بە جوانى بگەیەنە چونكە زۆر بوونى ماستەر و دكتۆرا بەبێ زانست فایدە ناگەیەنێت وە رەورەوى زانست بەەور پێش نابات با ئامانجمان زۆر ى بروانامە نەبێ بەلكو ئامانجمان جۆرى بێت چونكە زۆربوونى هەلگرانى ئەم جۆرە بروانامانە دەبنە بالێكى قورس بەسەر بەرەو پێش بردنى ئاستى زانستى وە هەروەها دەبنە باڵ بۆ ئەم میللەتە هەژارە ئەمجارە پۆزی شهادەشیان بەسەر لێدەدەن.بۆیە جەنابنتان دەتوانن لەجیاتى ئەم وولاتە پاشكەوتوانە هەندێك زانكۆیترت هەلبژاردبایە لە هەندى وولات كە بەلایەنى كەم زمانى خوێندن وئاخاوتن ئینگلیزی بێت .هیوادارم ئاگادارى ئەم شتانە بیت وە نەهێلیت چیتر رەورەوەى خوێندن بەرەو دوواوە نەگەریًتەوە پاش .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە