ئاسایشى هەڤالان لەسێتاقانى شارى هەولێر گەورەترین پێشلكارى بەرامبەر بەهاوڵاتیان ئەنجام دەدەن

Sunday, 28/06/2009, 12:00

1852 بینراوە


نامەیەك بۆبەرێزان
رێكخراوەكانى مافى مرۆڤ
مانگى سوورى عراقى
رێكخراوەكانى نێودەوڵەتى
وەزارەتى ماڤى مرۆڤ

بەرێزان لەئاسایشى هەڤاڵان كەكەوتووەتە گەرەكى هەڤاڵان لەشارى هەولێر گەورەترین پێشلكاریى و زولم لەخەلكى سێتاقان و هەڤاڵان دەكرێت و چەندین كەس بەبێ بەلگە گیراوە و تائێستا چارەنووسیان دیارنییە و ئەممانەى كەدەست گیریش ئەكرێن هەمووى بەدەست چەند بەكرێگیراوێك كوزمانیان لێئەدرێت بۆ ئەوەى تەنها پلەو پایەیان بەرز بێتەوە لاى براگەروەكانیان چەند كەسێ:ى نەخوێندەوارو دواكەوتوو لەم شوێنە كارئەكەن و ئەچن زمان لەكورى خەڵكى هەژار ئەدەن هەرچ كاتێك بێكاربن ئەو كارە ئەكەن بەرێزان ئێمە حەز ئەكەین سەرێك لەم بنكانە بدەن كە ئاگاداربكرێنەوە كەچیتر پێشلكاریى بەرامبەر بەخەلكى هەژار ئەنجام نەدەن و لەسەر حسابى ئەوان پلەو پایە وەرنەگرن بەداخەوە ئەم بەكرێگیراوانەش تائێستا چەندین كەسیان لەخشتە بردووە و ڕۆژانەش چەند بەكرێگیراوێكى پیس و دواكەوتوو رۆژانە بەدوان پیلان دان بۆ ئەو كەسانەى مەبەستیانە بۆئەوەى لەخشتەى ببەن بەرێزان ئەگەر جەنابتان بێن بەدواداچوون لەسەر بەكرێگیراوان بكەن زیاتر بۆتان روونى ئەبێـتەوە بەهیوام بێن و ڕاستیەكان بەچاوى خۆتان ببینن و چیتر ئەو باندە نەتوانن كوڕى خەڵك لەخشتە ببەن و با ئەوەش بزانن ئەگەر هەروا بەردەوام بن ئەوا خۆیان زەرەر ئەكەن دونیا گۆڕاوەو خەڵك بێزارە و وەئێمە سیخورەكان هەموو ئەناسین بەڵام بۆكاتى خۆیى هەڵى ئەگرین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە