بۆڕای گشتى و سەرجەم دانیشتوانى شارى چەمچەماڵ و دەوروبەرى

Tuesday, 29/09/2009, 12:00

1070 بینراوە


بەیان نامە
وەك دەزانین ماوەیەكە پڕوپاگەندە یەكى ناڕەوا دەكرێت لەكەناڵەكانى ڕاگەیاندنەوە لەسەر لیژنەى قائمقامیەتى چەمچەماڵ بە تایبەت خودى قائمقامى قەزاى چەمچەماڵ . لەكاتێكدا لەژمارە [4973] ى ڕۆژی 10/9/2007 ى ڕۆژنامەى كو ردستانى نوێ ڕونكردنەوەیەكى جوانى سكارتارییەتى هەڤاڵى بەڕێز مام جەلال بڵاوكراوەتەوە دەربارەى چۆنێتى بڵاوكردنەوەى بابەتەكان كە نابێت هیچ ڕۆژنامەیەك پێش دادگاو لیژنە یاساییەكان بكەوێت و شت بڵاو بكاتەوە تاكو لێكۆڵینەوە تەواو دەبێت .
ئەوەى نیگەرانی لاى ى خوێندكاران دروستكردوە ئەوەیە ڕۆژنامەى كوردستانى نوێ خۆى پێش ڕۆژنامەكانى تر دەكەوێت و ئەو كارە دەكات لەكاتێكدا كە لیژنەى قائمقامییەتى قەزاى چەمچەماڵ ئامادەیی خۆى نیشانداوە ئامادەى بەردەم دادگاو لیژنە یاساییەكان ببێت . ئەو بڵاوكراوانە كە ئەو پڕوپاگەندانە دوبارەو چەند بارە دەكەنەوە تێ دەگەین كە دەستێكى سیاسی لەپشتیانەوە یە نەك بۆجوانكردنى ڕووى ئیدارى شارەكەمان .
ئێمە داواكارین یاسا بەرقەراربێت و بۆ هەموولایەك وەك یەك بێت



لقى چەمچەماڵى/ كۆمەڵەى خوێندكارانى كوردستان
28/9/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە