بایکۆتی کاڵای تورکی ئەرکی نیشتیمانیی و نەتەوەییە، لێدانی بەرژەوەندی تورکیا و دەسەڵاتی خائینی کوردیشە

بایکۆتی کاڵای تورکی ئەرکی نیشتیمانیی و نەتەوەییە، لێدانی پەیوەندیی نێوان تورکیا و دەسەڵاتی خیانەتکاریی کوردیشە

خۆڵ كردنە چاوى كابینەى حەوتەم و كۆمەڵانى خەڵكى لە لایەن وەزیرى كارەباوە

Sunday, 02.05.2012, 12:00

320 بینراوە


لە بەروارى 1/2/2012 بەڕێز وەزیرى كارەبا بۆ داپۆشینى گەندەڵى یەكان و كەموو كوڕى یەكان و ئەو دزى یانەى كە لە دزینى گاز ئۆیل ى ویستگەكان دەكرێت لە دەزگاكانى ڕاگەیاندن ئەوەى بڵاوكردەوە كە گوایە ویستگەیەكى نوێ ى بەرهەم هێنانى ووزەى كارەبا دروست كراوە لە هەولێر بەڵام هەموو كارمەندانى وەزارەتى كارەبا دەزانن كە ئەم ویستگەیە (ویستگەى 29 مێگاواتى هەولێرە) كە لە ساڵى (2000) ەوە لە لایەن ڕێكخراوى(UNDP) ەوە دروست كراوە كە لە سەر بەرنامەى نەوت بەرامبەر بە خۆراك بووە و هەمان ویستگەش لە شارى دهۆك و سلێمانى دروست كراوە .
دواى ئیش پێ كردنیان بۆ ماوەى چەند ساڵێك بە هۆى نەبوونى كەرەسەى یەدەك هەموویان لەكار وەستان كە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ كەم تەرخەمى یەكى زۆرى وەزارەتى كارەبا ,بۆیە هەستان بە فرۆشتنیان بە چەند كۆمپانیایەك لە سەردەمى ئەم وەزیرەدا , ئەوەى هەولێر و دهۆك بە كۆمپانیایەكى لوبنانى سەر بە لێپرسراوە گەندەڵكانى بنەماڵەى بارزانى و ئەوەى سلێمانیش بە (شێخ جەمالى موزیع) ى سەر بە دەزگاى زانیارى بنەماڵەى تاڵەبانى فرۆشران .
ئەوەى جێ ى سەرنجە كە ئەم وەزیرە وەك بیروڕا ئیسلامى یە وپیاوى دەزگاى پاراستن و ماستاو چى دەزگاى زانیارى وتەنها وەزیرى حیسكە , چونكە لەبەر ئەوە بووە بە حیسك تا بیكەن بە وەزیر. 
بۆیە بە دوورى مەزانن كە لە كابینەى (7) دا ئەوا وەزارەتى كارەبا بۆ چ لایەنێك بێت ئەوا ئەم (حاجى یاسینە) سە نگەرەكەى بگوازێتەوە تەنها بۆ ئەوەى ببێتەوە وەزیر. بەڵگەش بۆ ئەمە ئەم فێڵ كردنەوە لە هەموو خەڵكى كوردستان و كابینەى (7) ەمە .وە ئەم ڕاستى یەش هەموو ئەو كەسانە دەزانن كە لە وەزارەت بەشدارى ئەوە مەڕاسیمە بوون لە بەروارى 1/2/2012.





(دەنگدراوە: 0)