قەڕەیڵان؛ عەسکەرێکی ئەمریکامان کوشتوە

Wednesday, 21/04/2010, 12:00

1315 بینراوە


 موراد قەرەیڵان جەغتی کردەوە کە هیچ پەیوەندیەکیان لە گەڵ ئەمریکادا نیە و رایگەیاند چەند ساڵ لەمەوبەر سەربازەکانی ئەمریکا بێ مۆڵەت هاتبونە قەندیل و ئێمەش تەقەمان لێکردن.

لەوتوێژێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ژنە رۆژنامەنوسی تورک عەمبەرین زەمان, قەرەیڵان وڵامی پرسیاری پەیوەندی نێوان پەکەکە و ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێ ساڵی 2004 بێ مۆڵەت هاتنە قەندیل. هەڤاڵانی ئێمەش تەقەیان لێکردن و عەسکەرێکیان کوشت.

قەرەیڵان هەروەها دەڵێ لە ساڵی 2005 و 2006 یشدا سەرلەنوێ هێزەکانی ئەمریکا هاتنەوە قەندیل، بەڵام ئەو جارانە مۆڵەتیان وەرگرت و سەردانی دێهاتەکانی بناری قەندیلیان کرد.

ئەو رۆژنامەنوسەی تورک کە لەچیاکانی قەندیل وتوێژی لەگەڵ موراد قەرەیڵان بۆ رۆژنامەی (خەبەر تورک) ئەنجامداوە، سەبارەت بەقسەکانی قەرەیڵان دەربارەی ئەمریکا لەڕێگەی باڵوێزخانەی ئەمریکاوە پرسیار لە بەرپرسانی پنتاگۆن دەکات، بەڵام پنتاگۆن لەمبارەوە هیچ وڵامێکی ناداتەوە.

رۆژنامەنوسە تورکەکە خۆی بونی ئەو پەیوەندیانە بەدور نازانێ و دەنوسێ "ئەوەندەی من ئاگادار بم، ئەمریکا ماوەیەک لە ژێرناوی پەژاک، لەدژی ئێران ملیتانەکانی پەکەکەی پەروەردە دەدا. تەنانەت سەرۆکی پەژاک رۆیشتە ئەمریکاش.

لەبەشێکی دیکەی ئەو وتوێژەدا قەڕەیڵان باس لەهەوڵانە دەکا کە ویستویانە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ سەرنشینەوە تیرۆری بکەن و ئاماژە بە کۆمەڵێک بەڵگە دەکات کە کەوتۆتە دەستیان. ئەو دەڵێ "ئێمە شەڕی پاراستنی رەوا دەکەین و بەکارهێنانی چەک لەدەرەوەی ئەو هێڵە بە تیرۆر دەزانین. ئێمە 26 ساڵە لەسەر ئەو شاخانەین و هیچکەس ناتوانێ بمانهێنێتە خوارەوە."
http://www.24katjimer.com/Detail.aspx?id=124&LinkID=3

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە