به‌یان نامه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرانه‌وه‌ی حزبی سۆسیالستی کوردستان

Thursday, 06.11.2009, 12:00

1692 بینراوە


ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردستان
ئێمه‌ وه‌ك کۆمه‌ڵێك له‌ کادیرو پێژمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی شاخ که‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌ تای دروست بوونی حزبی سۆسیالستی کوردستان چه‌کی شه‌ره‌ف وڕێبازی خه‌باتی سیاسی و شاخمان کرده‌ ئامانجی تێکۆشانمان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پیلانی ترسناکی ڕژێمه‌ دیکتاتۆره‌که‌ی بغداد شانبه‌شانی لایه‌نه‌ کوردستانیکانی که‌ .که‌ له‌پاش شکستی شۆرشی ئه‌یلول ئامانجیان سڕینه‌وه‌ی ناسی کورد بوو له‌ عێراقدا.حزبی سۆسیالست له‌سه‌رده‌ستی کۆمه‌ڵێک قاره‌مانی شۆرشگێروکه‌سایه‌تی سیاسی وه‌ك شه‌هید سالح یوسفی وشه‌هید علی عسکه‌ری و شه‌هید دکتۆر خالید و شهید تاهیری علی والی وشه‌هید علی هه‌ژارو ڕه‌حمه‌تی ڕسول مامند و کۆمه‌ڵیک کادیری تر دروست بو .حزبی سۆسیالیست شان به‌شانی خه‌باتی نه‌پساوی هیزی پاڵه‌وانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌نه‌کانی له‌ ئه‌نجامی کۆمه‌ڵێک کێشه‌و خۆپه‌رستی هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و نا مه‌سئولیه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌ چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌کان توشی کۆمه‌ڵێک جیابونه‌وه‌ی یه‌ک له‌ دوای یه‌ک بوو ، ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆی لاوازی حزب و ساردبونه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له‌ کادیره‌کان و دروست بونی دوو قوتبی له‌ نێوان باڵه‌که‌ی ڕسول مه‌مه‌ندو د. محمود عوسمان و هه‌ره‌سی شکست هێنان له‌ هه‌ڵبژاردنی 1992 ،پاشان دروست بونی حزبی یه‌کگرتو ،وه‌هه‌روه‌ها دیسانه‌وه‌ یه‌کگرتو له‌گه‌ڵ پارتی دیمکراتی کوردستان .لێره‌دا ئێمه‌ به‌رپرسیاری مێژوی خه‌باتی حزبمان له‌ ئه‌ستۆی ئه‌وهه‌ڤالانه‌ی که‌ ئێمه‌یان دوچاری حزبی یه‌کگرتوو (سۆسیالست .پاسۆک .گه‌ل) کرد له‌ ئه‌نجامی لاوازی و نا مه‌سۆلانه‌یان ،لێره‌دا کۆتایی به‌خه‌باتی سیاسی حزب هاتوو له‌ دوای ئه‌و یه‌کگرتنه‌ هه‌چ که‌س ولایه‌نێک به‌ناوی سۆسیالست کاری سیاسی ئه‌نجامدابێ به‌ ته‌واوکه‌ری خه‌باتی ره‌سه‌نی سۆسیالست نیه‌ و بۆ مه‌رامی شه‌خسی تایبه‌تی خۆیان ناوی حزبیان به‌کار هێناوه‌ هیچ کات ئه‌وانه‌ نه‌ وارسی خه‌باتی سۆسیالستن نه‌ وارسی مێژوی پڕسه‌روه‌ری ئه‌و حزبه‌ن .ئێمه‌ی کادیرانی دێرین و پێشمه‌رگه‌کانی شاخ خاوه‌نی هه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئاڵا شه‌کاوه‌که‌ی حزبی سۆسیالیستین لێره‌وه‌ مژده‌ ئه‌ده‌ین به‌ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان وخانه‌واده‌ی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانی سۆسیالیست له‌ ئاسۆی ئازادی وسه‌روه‌ری هه‌رێم حزبمان وه‌فا بۆ خه‌باتی وخوێنی شه‌هیده‌ نه‌مره‌کانی بڕیارمان دا به‌درێژه‌ پێدانی خه‌باتی سیاسیمان به‌ئێوه‌ ڕابگه‌یه‌نین وه‌ به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی حزبمانو خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ئاگادار ئه‌که‌ین که‌ ده‌نگمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان شایسته‌ی لیستی کوردستانیه‌ به‌ئه‌رکێکی نێشتمانی خۆمانی ده‌زانین .
سه‌رکه‌وتوبێت خه‌باتی حزبی شه هیدان حزبی سۆسیالستی کو‌ردستان .
10 حوزه‌یرانی 2009
ده‌سته‌ی کاتی دامه‌زرانه‌وه‌ی حزبی سۆسیالستی کوردستان

بۆ سه‌رجه‌م میدیاکانی کوردستان .

[email protected]