لە فرۆكە خانەى هەولێر چى دەگوزەرێت

Wednesday, 26/10/2011, 12:00

9132 بینراوە


لە وتارەكەى ئەم جارەم كە بۆخوێنەرانى كوردستانپۆست ئەخەمە روو چەند رونكردنەوەێكە لەسەر فرۆكەخانەى هەولێر كە چەند كەسێك رۆژانە بەپارەى ئەو میللەتە دەخۆن و دەخۆنەوە سەفەردەكەن بەناوى كاركردن بۆ مەتار ئەو كەسانە تیوەگلاون بە خیانەت و گەندەلى بۆ یەك چركەش نە لێپچینەوەى لەگەل كردون نە سەزاى داون ,هۆكارەكەش بەهۆى ئەوەى چەند بەرپرسێكى پاراستن و سەرۆكایەتى هەرێم لەپشت ئەو گەندەلكارانەوەیە.
ئەو كارمەندەى فرۆكەخانەى سەرەرایى ئەوەى زانیارى زۆر لابوو بەڵام لەبەر هەستیاریى پۆستەكەى و نەیتوانى سەرجەم زانیارییەكان ئاشكرابكات, ئەو زیاتر  دزیی و گەندەڵیی و دەسەڵاتى ملازم مەتین و سوهام و نازدارى بۆباس كردم و گوتى "لە دواى نووسینى ئەو زنجیرە وتارە لە كوردستانپۆست ئیدارەى ئاسایشى فرۆكە خانە گومانى خستۆتە سەر چەند كارمەندێك بەجدى چاودرێیان دەكات و لیستێكى ئامادەكردوە ژمارەیان 35 كارمەند دەبێت فەسل بكرێن یان نەقلى شونێكى تر بكرێن. ماوە ماوەش مەتین سەردانى ئیدارەى ئاسایش دەكات بەمەبەستى پێدانى زانیارى تازە لەسەر ئەو دەنگۆیانەى كە لە فرۆكەخانە لەسەر مەتین و نازدارو سوهام و سەربەست دەكرێت.لەسەر ئەو وتارانەى لە كوردستانپۆست دەنوسرێت. رۆژانە زانیارى نوێ وەردەگرێت بەڵام با مەتین باش بەزانێت ئەو نوسەرەى وتارەكە دەنوسێت نە كارمەندى فرۆكە خانەیە نە رۆژیكیش كارمەندى حكومەتى هەرێم بووە كەسێكە هەروەك لەسەرەوە ناوم هاتوە ئەتوانێت بەم ناوە زانیارم لەسەر وەربگرێت.

زیاتر بۆى رونكردمەوە سەربەست پشتگیرى لە ئەرگۆشیەكان دەكات ئەیەوێت زالیان بكات بەسەر سۆرانیەكانى نیو فرۆكە خانە تەنانەت نایەوێت سۆرانیەكان هیچ پۆستیان هەبێت ئەگەرچى ئێستا زۆر بەكەمى پۆستیان ماوە كە لەپەنجەى دەست تێپەرناكات. سەرجەم ئەو بریارانەش سەرۆكایەتى هەرێم هەرەیەك لە نیهادى براى مسعود بارزانى مەسرورى كورى فواد حسین سەروەر پێداوى سكرتێرى مەسرور ئاگادارن بەسەربەستیان گوتووە تۆ ئازادیى لەهەر كارێك كە دەیكەیت .بودجە و پاریەكى خەیالى زۆریان داوەتە دەست سەربەست.تەنانەت ئەگەریی ئەوە هەیە تەلار لە پۆستەكەى لابەرن چونكە گویڕایەلى ئیدارەى ئاسایش نیە, بەڵام تەلار لەلایەن نیچرڤان پشتگیرى دەكرێت بۆیە كەس ناتوانێت لە پۆستەكەى لاى بەرێت.
گوتیشى سەرەبەست ئێستا زۆر تەئكید لەسەر كاروبار و چالاكى مەتین دەكات ئەیەوێت بەسەر هەموو كارمەندێك زالى بكات و .سەرایى ئەوەش مەتین پارەى لە چەند كۆمپانیایەك و بازرگانێك وەرگرتوە بۆ كرینى خانویەك لە شارى لاوان و دانانى تەواوى مالێكى خۆش لەسەر ئەركى چەند كۆمپانیایەك و بازرگانیك , لە بەرامبەریشدا مەتین تەنسیقى هاتنە ژورەوە بۆ ئەو كۆمپانیاو بازرگانانە دەكات لە فرۆكە خانە, وە براكەى و 8ئۆتۆمبیلى تایبەتى خۆیان كە بەبارەى دوى كریەتى لە یەكێك لە كۆمپانیایەكى ئەمنى دامەزراندوە.
ئەوەشى بۆ گوتم سەربەست زۆر پالپشتى لە عادل سدیق دەكات, ناوبراو كە بەرپرسى بەشى (ڤى ئاپى)یە لە فرۆكە خانە چونكە زۆر نزیكە لە مەسرور و رەوانى براى نچیر و نیهاد,تەنانەت تەلار فایەق هیچ دەسەلاتێكى بەسەر عادل ناشكێت چونكە چەند جار ویستیەتى عادل لەپۆستەكەى لابەرێت بەلام عادل تەلەفۆنى بۆمەسرور و نیهاد كردوە كە تەلار ئەیەوێت بەزولم لاى بدات بەڵام مەسرور و نیهاد نەیان هێشتوە لابدرێت.مەبەستى تەلار لە لادانى عادل ئەوەیە كە ناوبراو هیچ بروانامەیەكى نیە پۆستى بەرێوەبەرى وەرگرتوە هەروەها پارەیەكى خەیالى بەناوى مەسروفاتى (ڤى ئاپى) وەردەگرێت كە برەكەى نادیارە زیاتر لە8 دەفتەر دۆلارە مانگانە .بەهۆى ئەم گەندەلیە عادل ئیستا خانوێكى بەپارەى مەتار لە شارى خەونەكان كریوە بە52دەفتەر دۆلار وەنەشەیەكى كریوە بە6 دەفتەر ئەڤەلۆنیكى كریوە بە3 دەفتەر كورەكەى لە قوتابخانەى شویفات دەخونێت مانگانە  50 وەرەقە مەسروفیەتى ,سەرەایى ئەوەش هەموو دومانگ جارێك سەفەرى نەمسا دەكات لەسەر پارەى مەتار بۆ رابواردن سەفەردەكات.

لەگەل ئەوەش سەرەبەست بەهۆى ئەوەى نزیكە لە ئازاد بەروارى كە خوشكى سەربەستى لەلایە لەلایەن پاراستن زۆر پالپشتى لێدەكرێت متمانەى زۆرى پێدەكرێت ,بەڵام من دڵنیام ئەوەى من ئەى زانم لەسەر سەربەست پاراتن بزانێت یەك دەقەش لە پاراستن وەرناگرێت بەڵام بەداخەوە ئەندامانى پاراستن لە سەربەست كەمترن ئەگەرنا لە دواى بڵاو بونەوەى ئەم سێ وتارە دەبو لێپێچینەوەیەك لە سەر سەربەست بكەن كە چۆن ئەم كارانە دەكات مانگانە پارەیەكى خەیالى سەرف دەكات.

ئەو ئەفسەرە ئەوشى بۆگوتم ئێستا لە دواى بڵاو بونەوى ئەم وتارانە ئاسایشى مەتار زۆر جدى بوە ئەیەوێت بەزانێت چ كەسێك ئەم زانیارانەى بڵاوكرۆتەوە تا كەسەكە سەزا بدەن و فەسلى بكەن لە كارەكەى. بەڵام من لێرەوە روو لەو كەسانە دەكەم ئەگەر ئەیانەوێت گەندەڵكاران بدرێنە دادگا بە رو لە مەتاربكەن ئەو گەندەڵكارانە راپێچى دادگا بكەن ,بارونى بكەنەوە ئەو سەروەت و سامانەیان چۆن پەیداكردوە. چاوەروانى بەشى چوارەم بكەن كە ناوى چەند گەندەڵكارێكى تر بڵاو دەكەینەوە كە دەستیان هەبوە لە بەهەدەردانى زیاتر لە 159ملیۆن دۆلار لە نیو فرۆكە خانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە