نویژە بارانە بۆمعاشى كەوادروپیشمەرگە ى پارتى

Wednesday, 28/04/2010, 12:00

1858 بینراوە


كاتى كەوشكە سالى لەكوردستان روودەدات خەلكى نویژەبارانە دەكەن بەلام ئیمەى كادروپیشمەرگە لەجیاتى ئەوە نویژە بۆمعاش دەكەین نزادەكەین دەلین خودا دلى پارتى باش بكەیت كە ئەم مانگە لەكاتى
خویدا معاش مان بدەنى سەرزمان وبن زمانى ئیمە بەس باسى معاشە ئەگەر بمانەوێ ئالەتیكى كارەباى یاخود هەرپیداویستییەك. بكرین بەقەرز خاوەنەكەى پیمان دەلیت بەخوا ئیمە شت بەپیشمەرگەو كادرى پارتى نافورشین چونكە معاشى ئیوە بەس خوا دەزانیت كەى هیت .رسوابوینە ولەناو خەلكیدا هیچ كات
كادرو پیشمەرگەى پارتى پارەى پى نییە بەگیرفانى خالى گیژە گیژ دەخولینەوە توخوا كاك مسعود ئەوە
كەى حالە پارەى شیرى مندالەكانمان پى نییە ئایا جەنابى سەرۆك هیچ كورى بەر پرسیك بە 40000هەزاردینار ئەتوانى ژیان بباتە سەر مانگى 20000هەزاربداتە كرى خانوو بەبێ ئاو كارەبا و قەرزارى
هەمە جور بەو مووچە كەمەى كە بەم جورە دەمان دەنى ئەگەر یەك مانگ مووچە لەكاتى خویدا بیت كادرو
پیشمەرگەى پارتى دوعاى خیرت بۆدەكەن جەنابى سەروك كەدەچمە مالەوە لەباتى بەخیرهاتنەوە خیزانەكەم پیم دەلیت ئەرى معاشت وەرنەگرت :.توخواكاك مسعود ئەم بى معاشییە بەسە ومووچەكانمان
یەك تۆز زیاد بكە . شتیكى زۆر سەیرهەیە حەزدەكەم خوینەرى بەریز بیزانیت لە هیچ بۆنەو چە زنیكدا
ئیمە معاش وەرناگرین .چەژنى قوربا ن موچە نەهات ئیمەى كادر ووتمان ئاساییە چەزنى عەرەبە .جەژنى رەمەزان مووچە نەهات دیسان ووتمان هیى هەمووخەلكە ئى باشە بۆلەجەزنى نەورۆز معاش نادەن خوهیى كوردە بیزاى كەوادر بى ئەندازە بووە باوەرناكەم كادرو پیشمەرگەى پارتى لەداخى بى معاشى وگەندەلى
نورى حمە عەلى دەنگى دابیت هەمووى نالیم بەلام دوبەشى كەوادروپیشمەرگە دەنگى نەداوە .لەكوتایدا
داوالەخەلكى كوردستان دەكەم كەنزامانم بۆبكەن بپارینەوە لەپەروەردگار بەلكومعشمان زیادبكات ولەكاتى خویدابیت .وە زۆرسوپاسى هەندى دوكاندارەكان دەكەین كەزۆربەبەزین شتمان بەقەرز دەدەنى
قەینا كەى معاشى پارتى هات باشان پارەكەمان بدەنى .دەزانین ئیوە گوناحین لەجیاتى بیرلەسەیران و
گەران بكەینەوە وكتیب بخوینین كەوادرو پیشمەرگە دووبەدوو لەسوچیكەوە باسى معاش دەكەن .ئاخو
دبى بەچى دەردیكەوە بنالى دلى كادر .من كادرى لقى 19ى چەمچەمالم لەیەكیك لەمەكتەبەكانى لق
كاردەكەم




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە