نامەیەكى كراوە بۆ عیماد ئەحمد ...سه‌ردانى شارەكەمان مەكە!؟

Thursday, 02/08/2012, 12:00

1208 بینراوە




باپێش ئەوەى ناوەڕۆكى بابەتەكەم باس بكەم بزانن ئەم ناونیشانەم لە كوێ هێناوە ، ئەم ناونیشانەم برادەرێكى بەرێزەوە هێناوە كە كاتیش  بارزانى سەردانى چەند قەزا و شوێنێكى كرد و بەڵێنى پڕۆژەى گەورەو ئیدارەى سەربەخۆى بە چەند ناوچەك دا بەڵام چەمچەماڵ لەبیر كردو هیچ حیسابێكى بۆ ئەم شارەنەكردو سەردانى نەكرد ، وەك ڕێزێك بۆ كەس وكارى شەهیدان و ئەنفالى ناوچەكە .
 ئەم برادەرە بابەتێكى نووسى لە یەكێك سایتە ئەلیكرتۆنێكان بەو ناونیشانى سەرۆك بارزانى سەردانى شارەكەمان مەكە ، ماوەیەكیشە لە كابینە نیوەى نێچرڤان بارزانى عیماد ئەحمد وەك كەسایەتێكى كابینەكەى سەردانى ئەم شارو ئەو شار دەكات و بێئەوەى بەردى بناغەى پڕۆژەیەك دابنێ ێلاحیاتى ئەوەى هەبێت بەتایبەتى سنورى پارتى ، بەلكو هەر ئەو پڕۆژانە بەسەر دەكاتەوە كە دروست كراون ، بەڵام جێگاى نیگەرانیە كە چەمچەماڵ لە سنورى یەكێتیەو فرامۆش كردنى پێوە دیارە لەلایەن هەردوو حیزبەوە كە حكومەت دەبن بەڕێوە ، هەر شتێكیش كە یەكێتى و پارتى بڕیارى لە سەر نەدەن نابێت ، من ئاگام لێ بووە برادەرانى پارتى وویستیانە پڕۆژە جێ بەجێ بكەن بۆ چەمچەماڵ ، ڕێگریان لێ كراوە لەلایەن یەكێتەوە ، ئەوە یەك گرتنەوەى حكومەت و كابینەكەى كك عیماد و نێچیرڤان بارزانیە خەڵكى چەمچەماڵ ئێمە خۆمان نازانین چیمان بەرامبەر دەكرێت و چى مان پێ دەڵێن لەلایەن ئەم حیزبانەوە . كلتورى سەردانى كردنى عیماد ئەحمد بۆ چەمچەماڵ لە كابینەى پێنج لە بەروارى 9/5/2009 سەردانى چەمچەماڵ كردوە سەردانەكە پێش هەڵبژاردنى 25 /7 ، وە بڕیار بوو كاك عیماد ئەو ڕۆژەى كە سەردانى چەمچەماڵ دەكات دوو كۆبوونەوە لەگەڵ خەلكى چەمچەماڵ و قائیمقامى شار ئەنجام بدات بۆخستنە ڕووى كێشەو گرفتى ئەم شارە داماوەى شەهید و ئەنفال ، بەڵام كاك عیماد هیچ حیسابێكى بۆ چەمچەماڵ نەكردو لە سەردانەكەى بۆ شارەكە درنگ كەوت وعدەكەى جێ بەجێ نەكرد و هەردوو كۆبوونەوەكەى ئیدارەى شار و خەڵكى شار بوو بەیەك ، لە ووتارەكیدا باسى ئەزمونى حكومەت و كارو پڕۆژەكان و دەست كەوتى كابینەكەى و چەند باسێكى تر ، بێ ئەوەى یەك بەڵێن و پڕۆژەى خزمەت گوزارى بۆ شار جێ بەجێ بكات كۆبوونەوەى كە هەر زوو جێ هێشتووە ، كاتێك هاوڵاتیان گلەى زۆریان هەبووە ، دووەم سەردانى كاك عیماد لە كابینەى حەوت 14 /4/ 2012 لە مۆنۆمێنتى ئەنفال لە چەمچەماڵ ، سەردانى شارى چەمچەماڵى كرد لەم ساردانەش لەو یادە پیرۆزەى ئەنفال و جەرگى بڕە دا لە برى بەڵێنى باشكردنى ژیان و گوزەرانى خەڵكى ئەنفال و شەهیدان ئەم كاك عیمادە بێ ئەوەى هیچ ووتارێك یان ووتایەك بۆ میدیا كان هەر زوو یادەكەو شارەكەى بەجێ هێشتووە ، لەبرى بەڵێن دەبە ئاوەكانیان بەجێ مابوو ، بەڵام ئەو یادە لە شوێنێكى تر بووەیە ئەوە زۆر بەپێچەوانەوە دەبوو من دڵنیام ، كاك عیماد خۆى گەرمیانیەو دەبێت هەموو گەرمیان بە یەك چاو سەیر بكات نەك جیوازى بكات لە نێوان چەمچەماڵ و كەلار و خانەقین ، كار و پڕۆژەكانى كەلار زۆر زیاترە لە چەمچەماڵ لە ڕووى ئیدارو خزمەت گوزاریەوە ، لە هەردوو كابینەى پێنج و حەوت 200 ملیون دۆلار تەرخان كراوە بۆ ئیدارەى گەرمیان كوا ئەم 400 ملیون دۆلارە لە هەرد وو كابینەكە كام پڕۆژەى ستراتیژى بۆ ئەم ناوچەى ئێمەى قوڕبەسەر و خاوەنى شەهید و ئەنفال ، ئەى باشە جەندى بەر چەمچەماڵ دەكەوێت و پارەكە چۆن سەرف دەكرێت ، كێ سەرفى دەكات.سێ یەم سەردانى كاك عیماد بەرسەركرنەوەى خانەوادەى هەژارو داماوێكى خەڵكى شارەكە لە 27\6 2012 پاش ئەوەى سەردانى ئەو خانەوادەى كردوە بەڵێنى موچەو دروست كردنى خانوویەك بۆى بەڵام ئەوەى سەیرە ڕۆژانە لە بەرنامەكانى تەلەفیزۆنى لەو جۆرە پێشكەش دەكرێت بێ حكومەت پارەیان پێ بدات لەو خێروبەرەكەتەى ئەم بودجەیە زۆرەى حكومەتى هەرێمى كوردستان بێ بەشن كە خۆیان وخانەوادەكەیان لە خۆشترین ژیانن . بۆ یە دووبارەى دەكەمەوە ئەگەر كاك عیماد وەكو سەردانەكانى پێشوە با بە هیچ شێوەیەك سەردانمان نەكات و ماڵى ئاوابێت چونكە هەردەم ئەم پیاوە سەردانى ئەم شارەى كردبێت بە هەگبەى بەتاڵ و دەستى بە تاڵ سەردانى ئەم شارەى ئێمەى كردوە ، ئەگەر لە كابینەكەى نێچرڤان شتێك هەیە ناوى چەمچەماڵ بێت باخۆى سەردانى شارەكەمان بكات و شارەكەمان لە كێشەو گرفتەكانى بكۆلێتەوە چونكە دەستى زیاتر دەڕوات لە كاك عیماد ، وەكو ڕێزێك بۆ ئەنفال و شەهیدى چەمچەماڵ با كاك نێچرڤان سەردانى شارەكەمان باكات .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە