یەكێتى لالە سەرحەدیان كردۆتە كەڵەگاى شارەزوور

Sunday, 31/05/2009, 12:00

3926 بینراوە


دەسەڵاتە گەندەڵو پاشەڵ پیسەكەى یەكێتىو پارتى بەبێ كەسانى گەندەڵو مشەخۆر ناژىو هەڵناكات. ئەگەرنا كەسێكى بێ جەماوەرى وەك لالە سەرحەدى خەلیفەیونس شارەزوورىو كوڕە دەبەنگەكانى چین تاببنە حوكمەتى شارەزوورو هەرچى هەیەو نییە قۆرخى بكەن بۆ خۆیان.
كوڕانى ئەم سەرۆك خێڵە كە بەتەحەدداوە ئەڵێم پەنجا كەسى عەشیرەتەكەى خۆى (رۆغزایى) لەگەڵدا نییە، ئەمڕۆ دەستیان بەسەر پۆستو پلەوپایە حیزبىو حكومییەكاندا گرتوە، لەشارەزوور، بێئەوەى بزانن لەدنیادا چى ئەگوزەرێتو كەمترین شارەزایىو ئاگایان لەسیاسەتو حوكمڕانىو ئیدارە هەبێت.
یەكێك لەكوڕەكانى لالە بەناوى سەركەوت، كارگێڕى یەكەمى مەڵبەندى 9ى شارەزوورە، بێئەوەى رستەیەكى موفید قسە بزانێت، خۆش ئەوەیە بەم بەربادییەوە هۆمان هۆمانییەتى ببێتە بەرپرسى مەڵبەندو دواى ئەویش ئەندامى سەركردایەتىو شەوو رۆژ خەریكى چاڵ هەڵكەندنە بۆ ئەحمەد قەدەفەریى كە پێشمەرگەیەكى كۆنى سۆسیالیستەو بەمدواییانە بۆتە یەكێتىو كراوەتە بەرپرسى مەڵبەند. كوڕێكیتریان بەناوى جەوهەر بەڕێوەبەرى ئاسایشە لەشارەزوور، خوا هەڵناگرێت ئەمەیان فەقیرەو ئاگاى لەمەحموى بێ زەواڵ نییە. یەكێكیتریان بەناوى سیروان، كە بەقبوڵ خاێ وەرگیرابو لەزانكۆو كۆلێجى تەمەڵو كوڕە مەسولەكانى تەواوكردوە "كۆلێجى یاسا"، ئێستا بەڕێوەبەرى ناحیەیە. یەكێكیتریشان كە لەقۆپییەدا گیرا لەزانكۆى سلێمانى بەناوى سالار، خوێندكارى خوێندنى باڵایەو لەرێكخستەكانى زانكۆى سلێمانیدا بەرپرسە. ئەمە جگە لەوەى برازایەكو زاوایەكى بەبێ شەهادەو خوێنەوارى بەڕێوەبەرى كارەباو مەحەتەیە.
ئەم بنەماڵە تەماعكارە جگە لەوەى بەناهەق حەوزى ماسىو بەنزینخانەو گەنمو پارەو پولى یەكێتىو حكومەتیان بردوە بۆ خۆیان، گەورەترین قوتابخانەى بنەڕەتیى شارەزوریشیان كردوە بەناوى كوڕێكیانەوە (شەهید سەرچڵ لالە سەرحەد) شەهیدەكەش لەدەعمى سەیارەدا گیانى سپاردوە، بەڵام نازانم چۆن ئەوەیان بەسەردا تێپەڕى كە خەلیفە یونسیش بخەنە سەر ئەو قوتابخانەیەو وەزارەتى پەروەردە غەڵەتیكرد بەو نوقسانییە ناوى ئەو قوتابخانەى ساواكانى شارەزوورى ناوە.
ماڵى لالەسەرحەد بۆ ئەوەى بیسەلمێنن مۆدێرنەن رۆژنامەیەكیان كڕیوە بەمانگانەى 300 هەزار بەناوى (برەو)و بەخۆڕایى دابەشى دەكەن لەشارەزوور، بۆ ئەوەى لەرێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنییش چەردەیەك پارە بەناوى ئەم هەشت لاپەڕە بێ ناوەڕۆكە بێ فرۆشەوە وەرگرن.
ماڵى لالە سەرحەد ئێستا كەوتونەتە فێڵەكەىو هەر هەفتەیەو مەسولێكى یەكێتى داوەت دەكەن بۆ ئەو دیوەخانەكەیان لەدسكەرە بەپارەو پولى حاكم قادرو سواڵو سەدەقەى یەكێتى دروستیانكردو پاش ئەوەى گەعدەیەكیان بۆ سازدەكەن، ئیمزاى كۆمەڵێك ئیمتیازیان پێ دەكەنو لەم رێگایەوە خۆیان كردۆتە كەڵەگاى شارەزوور.
خۆش ئەوەیە ئەم بنەماڵە بێزراوە سێ كاندیدیان هەبوە بۆ لیستى كەرە دێز (لیستى كوردستانى)، بەڵام لەمەكتەبى سیاسى یەكێتى پێیان رابواردونو پێیان وتون "مەعقولە ماڵێك 3 كاندیدیان هەبێت بۆ پەرلەمان"و ئیتر ئەمە نەیهێشت كوڕانى ئەمسەرۆك خێڵە ببنە پەرلەمانتاریش، بەڵام ئێستا وەك ئەوەى گۆشتەكەیان بەرنەكەوت، لیستى كەرەدێز (لیستى كوردستانى) گۆشتاوەكە ئەكات بەقوڕگیانداو چەند رۆژێكە كەوتۆتە پارە رژاندن بەسەر لالە سەرحەددا بۆ ئەوەى بەحساب دەنگ بۆ كەرەدێز كۆبكاتەوە، بێ ئاگان لەوەى كە ئەگەر سەرحەدو كوڕەكانى لەناوى شارەزوورىو رۆغزاییەكاندا تەنەكەیەك ئاو بخۆنەوە كەس پێیان ناڵێت "عافیەتتان بێت". چونكە رۆغزاییەكانى گەرمیان، جەنابى مەلا حەسەن سەرۆكیانەو هیچ حساب بۆ سەرحەد ناكەنو رۆغزاییەكانى شارەزووریش زۆربەیان سەر بەباڵى ریفۆرمنو رقیان لەلفكەو جەمەدانێكەى سەرحەدە، كە لەوەتەى هەیە پارەى لەپشت ئەخوات بێئەوەى هیچ خزمەتێكى بەم كوردستانە كردبێت. پێویستە ئەم ماڵە بزانن نیهایەتى سیاسییان نزیكەو جیلى نوێ بەسەماى ئەوانو لیستەكەیان هەڵناپەڕێتو لەم هەڵبژاردنەشدا خۆرى ئەوان ئاوا دەبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە