گەندەڵە زەبەلاحەكانى گەرمیان هۆكارن بۆ دەست لەكاركێشانەوەى سەرۆكى نوێی شارەوانى كەلار

Friday, 10/02/2012, 12:00

3195 بینراوە



 


سەرۆكى نوێى شارەوانى كەلار بەرێز (عوسمان محێدین) لەبەرامبەر دەستتێوەردانەكانى سەیدجوادى گەورە گەندەڵكار و بەرێوبەرى موەقەتى گشتى شارەوانیەكانى گەرمیان دەستى لەكاركێشایەوە ، لەبنەرەتدا كێشەكە بۆ ئەوە ئەگەرێتەوە سەید جواد ئەیەوێت وەك جاران كۆنترۆڵى كەلار بكات ، بەئارەزووى خۆى زەویەكانى كەلار بفرۆشن لەگەڵ ئاغاكانى .
بەپێى بریارێكى ئەنجومەنى وەزیران سەرجەم شارەوانیە پلەیەكەكان راستەخۆ بەستراون بە ئەنجومەنى وەزیران بەحساب بۆ ئەوەیە حكومەت باشترین خزمەتگوزارى راستەخۆیان پێبگەیەنێت بەڵام ئەمە دیوێكى تریشى هەیە بۆئەوەیە ئەنجومەنى وەزیران بەئارەزووى خۆى زەویەكانى تەخشان و پەخشان پێبكات بەناوى وەبەرهێنانەوە وەك چۆن بە عەینكاوە لە هەولێر لەلایەن نێچێرڤان بارزانیەوە فرۆشرا ، بەڵام ئەمەى كەلار ئیستا جیاوازترە چونكە سەرۆكى نوێ شارەوانى كەلار ئەیەوێت لەم رێگەیەوە خزمەتى زیاترى كەلار بكات چونكە پێشتر سەید جواد هەرچى شوێنەباشەكانى كەلار بوە بەناوى وەبەرهێنانەوە فرۆشتونى و هەزاران مەتر زەویى لەشوێنە ستراتیژیەكانى كەلار بە شێوەى تەجاوز بۆ خۆى داگیركردوە ، لەبەرامبەر ئەمەدا سەرۆكى نوێ شارەوانى كەلار ئەیویست كۆمەلێك پرۆژەى نیشتەجى بوون لەماوەى ئەمساڵ بۆ(مامۆستایان و فەرمانبەران و كرێنیشینەكان و خەڵكى هەژار) بەنرخى زۆر هەرزان و قەرزى درێژ خایەن بخاتە بوارى جێبەجێكردنەوە ئەمەش مەترسیەكى گەورەبوو لەسەر بەرژەوەندیەكانى سەید جواد و ئاغاكانىدروستكردوە ، چونكە سەید جواد بۆ خۆى نزیكە (10) خانووى لە پرۆژەكانى گوندى (ئەڵمانى) بەردەسور هەیە جگەلەوەى ئاغاكانى زیاتر لە (100) خانوویان هەیە بەو هەنگاوەى سەرۆكى شارەوانى دەیان دەفتەر دۆلار زەرەردەكە چونكە ئەو خانوانە كاتى خۆى نرخى هەریەكیەیەكى (4) دەفتەر دۆلار بوە ئیستا نرخى هەریەكەیەك لەنزیكەى (8 بۆ 12) دەفتەر دۆلارە .
خاڵێكى تر ئەوەیەسەید جواد بەفیتى ئاغاكانى ئەیەوێت بەناوى خزمەتكردنى كەلارەوە دەسەڵاتى سەرۆكى شارەوانى كەلار هەموو بۆ خۆیبێت و سەرۆكى شارەوانى ئیستا تەنها بەناو سەرۆكى شارەوانى بێت ، هەموو موافەقەیەكى پرۆژەكانى وەبەرهێنان بۆ خۆى بێت بۆ ئەوەى بتوانێت پشك بۆ خۆى و ئاغاكانى مسۆگەربكات وەك چۆن لە گوندى (ئەڵمانى بەردەسور) چەندین خانوى بۆ خۆی و ئاغاكانى بەدەستهێناو زەویەكانى موڵكى شارەوانیش كە شوێنى باخچەبوو كرد بەخانوى دووقات بۆ ئاغا عەلى هاورێكانى ، هەروەها لەپرۆژەى گوندى دریم لاند زیاتر لە شوقە و فیلایەكى دەست كەوت لە پێناوى پێدانى پارچەزەویەكى ستراتیژى كەلار كە خۆى لەساحەى شەید نەجیم و چواردەورەكەیدا دەبینێتەوە . چەندین كارى تر لەهەمانكاتدا لە ڕاگەیاندنەكان هەمیشە وا خۆى پیشانى خەڵكى كەلار دەدات كە دڵسۆزترین كەسە بۆ كەلار ئەوەش بەپشتیوانى چەند كەسێكى ناو رۆژنامەنوسى حزبى و ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆكان كەهەموویان لەپێناوى ئەوەى سەیدجواد هاوكارى مادیانیكردوە چاویان لەسەرجەم گەندەڵیەكانى خەواندوە و خەریكى موجامەلەكردنین بەڵام رۆژنامەنوسەكانى (ئاوێنە و لڤین و كوردستان پۆست) بەدەرن لە پشتیوانى سەید جواد بەپێچەوانەوە هەمیشە هەوڵى باشیانداوە لەپێناوى ناساندنى سەید جواد وەك خۆى كە گەندەلێكى بێوێنەیە . هەقوایە بپرسین سایتى هاوڵاتى هۆكار چیە هەواڵێكى وا گرنگ لەسایتەكەتان دانابەزێنن لەكاتێكدا سەرجەم سایت و كەناڵەكانى راگەیاندن ئەوهەواڵەیەان بەگرنگیەوە باسكرد ؟؟!!
سەید جواد بۆماوەى زیاتر لە سێ ساڵ رێگرى لە دروستكردنى (650) خانوودا دەكات بەبیانوى گرانى نرخەكە ، لەكاتێكدا ئەم شیوەنەى سەید جواد بۆ (هەلیسەكەیە نەك بۆ حسێن) واتە لەبەر خەڵكى رەشو روتى كەلار نیە لەبەر ئەوەیە ئاغاكانى رازینین بەو پرۆژەیە ، چونكە ساحبى پرۆژەكە رازى نەبوە بەوەى شەراكەتیان بكات ، بەبەڵگەى ئەوەى ئێستا ئەو(650) خانوەى سەید جواد رێگرى لێدەكات نرخەكەى خۆى لە (6) دەفتەر دۆلار ئەبینێتەوە كەچى سەید پێى رازیى نیە كەچى پرۆژەكانى دریم لاند كە ناوجەرگەى شارى كەلارە و كەنرخى هەر زەویەكى ئەوسەردەمە نزیكە (13) دەفتەر دۆلارى ئەكرد داى بەكۆمپانیا یەك و نرخى هەر خانویەكى (20) دەفتەر دۆلارە .
سەید جواد بۆ بەرزكردنەوەى نرخى ئەو (4000) هەزار مەترە زەویەى كەبەشێوەیى تەجاوز داگیریكردوە لاى مەعمەل بلۆكەكانى كەلار دوو پرۆژەى وەبەرهێنانى داوەبە كۆمپانیاى ئیستقبال و دیوان بۆ ئەوەى ئەو ناوچە بكات بەبازرگانى ئەوكات نزخى زەویە تەجاوزەكەى زۆر بەرز ئەبێتەوە كەئێستا خۆى لە نزیكەى (200) دەفتەر دۆلا ئەبینێتەوە. سەرۆكى نوێى شارەوانى كەلار (عوسمان محێدین) یەكێك لەبەرنامەكانى ترى ئەوە بوو ئەو (4000) هەزار مەترەى سەید جوا بەتەجاوز داگیریكردوە بیروخێنێت و بیكات بە باخچە ئەمەش یەكێكى تربوو لە دژایەتیەكانى سەید جواد بەرامبەر بە سەرۆكى نوێى شارەوانى كەلار .
ساڵى 2009 بەهەمان شێوە كۆمپانیاى بیابان هاتنە كەلار بەمەبەستى پرۆژەى وەبەرهێنان بەڵام دواى بینی پرۆژەكە سەید جواد پێى وتبون برۆن سەرێك لە(عەلى شەهید محەمەد)بدەن ئەوكاتە وەرنەوە قسەدەكیەن ئەوانیش لەمەسەلەكە گەیشتبون كە داواى شەراكەتیان لێدەكات كەلاریان بەجێهێشت .
ئەمانە هۆكارە سەرەكیەكانى وازهێنانى سەرۆكى نوێى شارەوانى كەلار بەرێز (عوسمان محێدین) نن چونكە ئەو داوى دەسەڵات دەكات لەپێناوى دەرهێنانى كەلار لەژێر دەستى گەندەڵكاران بەڵام دواى ئەوەى بۆ دەركەوت گەندەڵكاران دژى وەستاون رێگە لەكارەكانى دەگرێت و لەبەرامبەردا ئەم هیچ دەسەڵاتێكى نیە تا لەرووى یاساوە رووبەروى كارە نایاسای و دگیركاریەكانیان بێتەوە بریاریدا سەر بۆ دەسەڵات و پارە شۆرنەكات دەست لە كاربكێشێتەوە. ئەگەر ئەو بچوكترین تۆزى هاوكارى بۆ گەندەڵكارانى گەرمیان هەبوایە دڵنیابن دەیان دەسەڵاتى زەبەلاحى پێدەدرا بەڵام لەبەر ئەوەى رازینیە بەگەندەڵى هەموو دەسەڵاتێكیان لێوەرگرتوە لەبەرامبەر ئەمەشدا هەموو گەندەڵكارە دژبەیەكەكانى گەرمیان یەك دەنگ بوون چونكە مەترسى كەوتبوە سەر بەرژەوەندیەكانیان هەر لە (عەندنانى حەمەى میناو مەحمو سەنگاوى سەلاحى كوێخا و عەلى شەهید محەمەد) هەتا دەگاتە گەندەڵكارە فیسقەنكان
ئەمەى سەرۆكى نوێ شارەوانى كەلار كردى پەیامێكە بۆ خەڵكى كەلار تالەوە تێبگەن كە ئەمانە چ مشەخۆرێكن بەسەر خەڵكى كەلارە و لەهەمانكاتدا بۆئەوەیە چیتر كەلاریەكان ئەم غەدرە قبول نەكەن .
ئەمە كورتەیەكى ئەو راستیانەیە كەسەید جواد بە پشتیوانى ئاغاكانى رێگەنادات دەسەڵاتى تەواو بدرێت بەسەرۆكى شارەوانى كەلار لەكاتێكدا كاتى خۆى سەرۆكى شارەوانى بوو هەموو ئەو دەسەڵاتانە زیاترى هەبوە .
زانیارى زیاتر لەم ئەدرەسەى خوارەوە بخوێنەوە لەسەر گەندەلیەكانیان
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8f70a4de

لە چەند رۆژى داهاتوو بابەتێكى تایبەتان پێشكەش ئەكەین لەسەر گەندەڵى و راو روتەكانى سەید جوادى بەرێوبەرى موەقەتى گشتى شارەوانیەكانى گەرمیان هەر بەرێزێكیش بەڵگەى زیاترى لایە تكایە بەم ناونیشانە بۆمان بنێرێت سوپاسى ئەكەین
 [email protected]
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە